riklam

عیراق.. جارێكی دیكه‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كان دواخرا

عیراق 09:59 AM - 2018-12-06
.

.

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌باره‌ی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرۆژه‌ یاسایه‌ك كۆده‌بێته‌وه‌و به‌هۆی رێكنه‌وتنی لایه‌نه‌كانیش ده‌نگدان له‌سه‌ر كاندیدی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه‌ماون له‌دانیشتنی په‌رله‌ماندا نیه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌مڕۆ سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌باره‌ی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرۆژه‌ یاسایه‌ك ئه‌نجامده‌درێت، كه‌ گرنگترینیان دروستكردنی لیژنه‌یه‌كه‌ له‌سه‌ر گرێبه‌ستییه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با.

دوای ئه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر ده‌نگدان له‌باره‌ی كاندیدی ئه‌و هه‌شت وه‌زاره‌ته‌ی كه‌ماون بۆ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ دواخرا، به‌ڵام به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان، جارێكی دیكه‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ كاتێكی دیكه‌ دواخرا.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket