riklam

7 سه‌ربازی ئه‌مریكای بێسه‌روشوێن ده‌بن

جیهان 08:37 AM - 2018-12-06
.

.

له‌ئه‌نجامی به‌ریه‌ككه‌وتنی دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئه‌مریكای له‌نزیك دورگه‌یه‌كی یابان، حه‌وت سه‌ربازی ئه‌مریكای بێسه‌روشوێن ده‌بن.

 

ئاژانسه‌كانی ئه‌مریكا، له‌زاری به‌رپرسانی ئه‌مریكا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌:" دوێنێ چوار شه‌ممه‌ له‌ئه‌نجامی به‌ریه‌ككه‌وتنی دوو فڕۆكه‌ی سه‌ربازی له‌نزیك دورگه‌یه‌كی یابان حه‌وت سه‌رباز بێسه‌روشوێن بوون".

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" ئه‌و دوو فڕۆكه‌ له‌سه‌ربازگه‌ی ایواكی یابان فڕیوون".

 

به‌رپرسێكی تر كه‌ناوی خۆی ئاشكرا نه‌كردوه‌، رایگه‌یاندوه‌:" یه‌كێك له‌فڕۆكه‌كان ئێف 18 بووه‌و ئه‌ویتریشیان سی 130 بووه‌ كه‌ بۆ گه‌یاندنی سوته‌مه‌نی له‌وه‌ی تر نزیك بووه‌ته‌وه‌".

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket