ئــه‌مـڕۆ له مێژوودا
جیهان 08:14 AM - 2018-12-06.
6 دیسه‌مبه‌ر
رووداوه‌كان:
1240: مه‌غۆله‌كان شاری (كیف) كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن.
1877: ده‌رچوونی ژماره یه‌كی رۆژنامه‌ی (واشنتۆن پۆست)ی ئه‌مریكی.
1917: راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی فنله‌نده له روسیا دوای شۆڕشی به‌لشه‌فی له ساڵی 1917ز.
1921: سه‌ربه‌خۆیی ئیرله‌نده له به‌ریتانیا.
1923: بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژوودا وتاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له رێگه‌ی رادیۆوه په‌خش ده‌كرێت بۆ دانیشتوانی پایته‌ختی ئه‌مریكا و بۆ جیهان له لایه‌ن (كالڤین كۆلدیك).
1941: (جۆزێڤ ستالین) ده‌ست به دژه هێرشه‌كه‌ی ده‌كات دژ به (ئه‌دۆلڤ هێتله‌ر) له جه‌نگی دووه‌می جیهانی.
1943: بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ژماره‌ی گۆڤاری (ئه‌ستێره) له لایه‌ن (جه‌لاده‌ت عالی به‌درخان) له سوریا.
1947: ده‌رچوونی یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی (كوردستان) له مه‌هاباد به سه‌ركردایه‌تی (قازی محه‌مه‌د)، ( 1945: مێژوونامه)
1956: هێزه‌كانی باشوری ئه‌فریقیا نیلسۆن ماندێللا و 159 له هاوڕێكانی ده‌ستگیرده‌كه‌ن به‌هۆی چالاكی سیاسیانه‌یان دژ به سیسته‌می جیاكاری ره‌گه‌زی.
1971: ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو ده‌ڕواته ناو كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی.
1971: پاكستان په‌یوه‌ندیه دیبلۆماتیه‌كانی ده‌پچڕێنێت له‌گه‌ڵ هیند به‌هۆی داننانی به سه‌ربه‌خۆیی به‌نگلادش.
1980: كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ئه‌كادیمیای پزیشكی سه‌ربازی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له قاهیره.
1990: راگه‌یاندنی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای ئاشتیخواز (حمس) له جه‌زائیر به سه‌رۆكایه‌تی (مه‌حفوز نه‌حناح).
1992: پێكدادان له نێوان توندڕه‌وانی هیندۆس و موسڵمانه‌كاندا له (ئه‌یودیا) له ویلایه‌تی (ئه‌تر بردیش)ی هیندی دوای ئه‌وه‌ی كه هیندۆسێك هه‌وڵیدا مزگه‌وتی (بابری) بڕوخێنێـت بۆ دروستكردنی مه‌زاری خوداوه‌ندی هیندۆسی (راما)، كه له ئه‌نجامدا هه‌زار كه‌س كوژران.
1992: مام جه‌لال له وتارێكدا له ژماره(260) ی كوردستانی نوی به ناونیشانی ؛له‌پێناوی گه‌شه‌پێدانی (ی.ن.ك) داوای یه‌كگرتنی دیموكراته پێشكه‌وتنخوازه‌كان و سۆسیالیست و چه‌په‌كانی كوردستانی كرد له ناو (ی.ن.ك) دا, هه‌روه‌ها له ژماره (292)ی ڕۆژنامه‌كه له (17/1/1993) دا ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر وتاره‌كه بلاَوكرده‌وه .
2000: ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان-عێراق بڕیاری پێكهێنانی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی په‌سه‌ندكرد.
2000: ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌نگیدا بۆ درێژكردنه‌وه‌ی پرۆگرامی نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆراك بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگی دیكه.
2004: هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر قونسوڵیه‌تی ئه‌مریكی له شاری (جدده) له سعودیه.
2005: تێكشكانی فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئێرانی له جۆری (C-130) به‌سه‌ر تارانه‌وه، و ئه‌و رووداوه بویه هۆی مردنی 94 كه‌س.
2005: تیرۆركردنی م. موشیر ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان.
2006: راگه‌یاندنی راپۆرتی گروپی لێكۆڵینه‌وه‌ی عێراق ناسراو به (راپۆرتی بیكه‌ر هامیلتۆن).
2010: حاكمی ئیماره‌تی (ره‌ئسولخه‌یمه) سعودی كوڕی سه‌قه‌ری قاسمی نه‌وه‌كه‌ی خۆی شێخ محه‌مه‌دی كوڕی سعودی قاسمی دانا به وه‌لی عه‌هد له‌و ئیماره‌ته.
له‌دایكبوون:
846: ئیمام حه‌سه‌نی عه‌سكه‌ری، ئیمامی یانزه‌هه‌م له دوانزه ئیمامه‌كه‌ی شیعه.
1285: مه‌لیك فرناندۆی چواره‌م، مه‌لیكی شانشینی قشتاله.
1421: مه‌لیك هنری شه‌شه‌م، مه‌لیكی ئینگلته‌ره.
1478: بالداساری كاستیلیۆنی، دیبلۆمات و نوسه‌ری ئیتالی.
1531: فسبازیانۆ گونزاگا، دیبلۆمات و نوسه‌ری ئیتالی.
1778: لویس جوزیف گی-لوساك، زانای كیمیا و فیزیای فه‌ره‌نسی.
1823: ماكس مۆله‌ر، رۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌ڵمانی.
1898: گونار میردل، ئابوریناسی سویدی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی زانسته ئابوریه‌كانی ساڵی 1974ز.
1904: ئیف كوری، ژنه نوسه‌ری فه‌ره‌نسی.
1915: عه‌بدولغه‌نی نه‌جدی، ئه‌كته‌ری میسری.
1917: كه‌مال جونبولات، بیریار و سه‌ركرده‌ی سیاسی لوبنانی.
1920: جۆرج بورته‌ر، زانای كیمیای به‌ریتانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1967ز.
1931: زه‌كی موران، گۆرانیبێژی توركی.
1933: ییری تیچی، یاریزانی تۆپی پێی چیكی.
1935: هیشام جعیت، نوسه‌ر و مێژوونوس و بیریاری تونسی.
1942: بیته‌ر هاندكه، نوسه‌ری نه‌مساوی.
1950: جو هیسایشی، ئاوازدانه‌ری یابانی.
1955: تونی وودكوك، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1959: ساتورو ئیواتا، به‌ڕێوه‌به‌ری راپه‌ڕاندنی كۆمپانیای (نینتندۆ).
1962: جنین تیرنه‌ر، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1964: شریهان، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
1966: له‌یلا شایب، راگه‌یاندكاری تونسی.
1970: جیف روس، مه‌له‌وانی ئه‌مریكی.
1971: ئه‌مینه، ژنه گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری میسری.
1971: ریچارد كرایچك، یاریزانی تۆپی لێدانی هۆڵه‌ندی.
1976: سه‌ماح، ژنه ئه‌كته‌ری سوری و كاركردوو له كوێت.
1979: تیم هاكیل، یاریزانی تۆپی پێی ئوسترالی.
1981: فیدیریكو بالزاریتی، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.
1987: نه‌بیله معان، ژنه گۆرانیبێژ و شاعیری مه‌غریبی.
وه‌فات:
346: قه‌دیس نیكۆلا، ئه‌سقه‌فی یۆنانی.
762: محه‌مه‌د نه‌فه‌س زه‌كیه، شۆڕشگێڕی ئیسلامی له‌سه‌رده‌می عه‌باسیدا.
1126: ئیبن روشد ئه‌لجه‌د، له گه‌وره فه‌قیهه‌كانی ده‌وڵه‌تی مورابیته‌كان.
1185: مه‌لیك ئه‌لفۆنسۆی یه‌كه‌م، مه‌لیكی شانشینی پرتوگال.
1603: سوڵتان محه‌مه‌دی سێیه‌می عوسمانی، له ته‌مه‌نی 37 ساڵیدا و 9 ساڵ حوكمڕان بوو.
1889: جیفیرسۆن دیفیس، تاكه سه‌رۆكی ولایه‌ته كۆنفیدڕالیه‌كانی ئه‌مریكا.
1892: ئیرنست فیرنه‌ر فون سیمنز، داهێنه‌ری شه‌مه‌نده‌فه‌ری كاره‌بایی، ئه‌ڵمانی.
1961: فرانز فانون، پزیشكی ده‌روونی و فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی.
1976: جواو جولارت، سه‌رۆكی بیست و چواره‌می به‌رازیل.
1978: دكتۆر كامه‌ران به‌درخان، رووناكبیری كورد
1990: تنكو عه‌بدولره‌حمان، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی مالیزیا.
1991: ریچارد ستون، ئابوریناسی به‌ریتانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی زانسته ئابووریه‌كانی ساڵی 1984ز.
1996: عه‌بدولحه‌مید كوشك، زانا و بانگخوازی ئیسلامی میسری.
1998: سیزار بالداكینی، په‌یكه‌رتاشی فه‌ره‌نسی.
2004: رایموند گویسالس، گۆڵچی و راهێنه‌ری تۆپی پێی به‌لجیكی.
2005: دانی ویلیامز، مۆسیقار و گۆرانیبێژی باشوری ئه‌فریقیا.
2005: م. موشیر ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژی نێوده‌وڵه‌تی بۆ یادكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی توندوتیژی دژ به ژنان له كه‌نه‌دا.
رۆژی سه‌ربه‌خۆیی له فینله‌نده.
رۆژی ده‌ستور له ئیسپانیا.
رۆژی خوشكی گه‌وره له یابان.
PUKmedia ئا/ حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19