riklam

بەتەمەنترین یوتیوبەر كۆچی دواییكرد

هەمەرەنگ 06:40 PM - 2018-12-05
.

.

ماستانامای گه‌وره‌ترین یوتیوبه‌ری جیهان له‌ ته‌مه‌نی 107 ساڵيدا كۆچی دواییكرد.

ماستاناما له‌ یوتیوب چه‌ندین ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه‌ له‌سه‌ر به‌رنامه‌فێركاریه‌كه‌ی تایبه‌ت به‌ چێشخانه‌، له‌ چه‌ناڵی Country Foods له‌ یوتیوب.

له‌ساڵی 2016 دا لاكسمان-ی نه‌وه‌ی ماستاناما كه‌ناڵێكی له‌ یوتیوب بۆ كرده‌وه‌ كه‌ به‌پێی وته‌ی خۆی ته‌نها بۆ خۆشی بووه‌، به‌ڵام دواتر بینه‌رێكی زۆری به‌لای خۆیدا راكێشاو خواردنه‌كانی بوونه‌ جێی سه‌رنجی بینه‌ران، ئه‌مه‌ش وایكرد له‌كاره‌كه‌یان به‌رده‌وام بن و چه‌ندین ڤیدیۆی تر له‌سه‌ر دروستكردنی خواردن له‌لایه‌ن ئه‌و خانمه‌ به‌ته‌مه‌نه‌وه‌ بڵاوبكه‌نه‌وه‌.

كه‌ناڵی Country Foods له‌ یوتیوب هه‌واڵی كۆچی دوایی ماستانامای بڵاوكرده‌وه‌و سێ ڤیدیۆیشی بڵاوكرده‌وه‌ له‌ كاتی مه‌راسیمی ناشتنیدا، كه‌بووه‌ هۆی دڵگرانی بینه‌رێكی زۆری له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیيه‌كان و ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌ كه‌ ئه‌و یه‌كێكه‌ له‌ شێفه‌ به‌ناوبانگه‌كان.

PUkmedia ئاژانسه‌كان

 

بۆ بینینی ڤیدیۆكه‌ كلیكی ئێره‌ بكه‌:

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket