riklam

ئێره‌ كوردستانه‌

بابەتی گۆڕاو 02:50 PM - 2018-12-05
.

.

ئێره‌ كوردستانه‌
× وه‌زعه‌كه‌ ئه‌ڵێََََََََى شتى قورسى هه‌ڵگرتووه‌ ئه‌وه‌نده‌ قۆڕه‌ – ئێره‌ كوردستانه‌.
× هێنده‌ درۆزنه‌ كه‌ لێى ئه‌پرسن چۆنى؟ ئه‌ڵێ باشم – ئێره‌ كوردستانه‌.
× جاران پاره‌ ئه‌هات و ئه‌ڕۆى، ئێستا هاوڕێ وایه‌ – ئێره‌ كوردستانه‌.
× كه‌ پێى وتى كه‌ره‌ ئینجا بزانه‌ زۆرى خۆش ئه‌وێى – ئێره‌ كوردستانه‌.
× به‌ شه‌هاده‌ى جامیعه‌وه‌ ئه‌بیت به‌ شاگرد له‌ كافتیریایه‌ك – ئێره‌ كوردستانه‌.
× نه‌ رابوردوویه‌كى جوانمان هه‌یه‌ و نه‌ داهاتوویه‌كى رووناك – ئێره‌ كوردستانه‌.
× حكومه‌ت هه‌تا كێشه‌یه‌كت بۆ حه‌ل ئه‌كات ده‌ كێشه‌ى ترت بۆ دروست ئه‌كات – ئێره‌ كوردستانه‌.
× ئه‌و رۆژه‌ تانكه‌رێكم بینى ئاوى ئه‌برد بۆ دائیره‌ى ئاو – ئێره‌ كوردستانه‌.
× رقمان له‌ پیاوى ده‌وڵه‌مه‌نده‌ و حه‌ز به‌ چاره‌ى فه‌قیریش ناكه‌ین – ئێره‌ كوردستانه‌.
× سێ دوكانى مۆبیلیات دراوسێمان بوو، ئێستا هه‌رسێكیان كراون به‌ غه‌سل – ئێره‌ كوردستانه‌.
× ئه‌و سه‌یاره‌یه‌ى له‌ دواته‌وه‌یه‌ به‌ حه‌یوانت ئه‌زانێ و ئه‌وه‌ى له‌ پێشته‌وه‌یه‌ به‌ ناشى – ئێره‌ كوردستانه‌.
× تاوانبارى سلێمانى را ئه‌كات بۆ هه‌ولێر و هى هه‌ولێریش بۆ سلێمانى – ئێره‌ كوردستانه‌.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket