riklam

نامه‌یه‌كی ئه‌نشتاین به‌چه‌ندین ملیۆن دۆلار فرۆشرا

هەمەرەنگ 01:17 PM - 2018-12-05
.

.

نامه‌یه‌كی ده‌ستنووسی ئه‌لبێرت ئه‌نشتاین زانای ناوداری جیهان له‌شاری نیویۆرك له‌ ئه‌مریكا به‌ دوو ملیۆن و 900 هه‌زار دۆلار فرۆشرا.

مێژووی ئه‌و نامه‌یه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 1954، ناوی نامه‌كه‌ " نامه‌ی خوا" یه‌ كه‌ ساڵی 1954 به‌ر له‌مردنی له‌ وه‌ڵامی پرسیارێك بۆ ئه‌ریك گوتكیند فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی نووسیوه‌. له‌و نامه‌یه‌دا ئه‌نشتاین باسی له‌ بابه‌تی ئایین و زانست كردووه‌ .

له‌به‌شێكی ئه‌و نامه‌یه‌دا هاتووه‌: وشه‌ی خوا بۆ من شتێك نییه‌ جگه‌ له‌ ده‌ربڕینی لاوازی مرۆڤ.

به‌ڕای ئه‌نشتاین كتێبی ئه‌نجیل له‌ كۆمه‌ڵێك چیرۆك و ئه‌فسانه‌ پێكهاتووه‌ كه‌ جێی ڕێزه‌ و هیچ ته‌فسیر و لێكدانه‌وه‌یه‌ك كه‌ هه‌رچه‌ند ورد و زیره‌كانه‌ش بێت ناتوانێت بۆچوونی من بگۆڕێت. سه‌باره‌ت به‌ ئایینی یه‌هود كه‌ ئایینی خۆیه‌تی، ئه‌نشتاین نووسیویه‌تی: سه‌ره‌ڕای ڕیزم به‌ ئایینی یه‌هود، ئه‌ویش وه‌ك هه‌موو ئایینه‌كانی دیكه‌ وێناكردنی خۆرافاته‌ سه‌ره‌تاییه‌كانه‌.

نامه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌نشتاین به‌ ناوی یاداشتی 1928 كه‌ سه‌باره‌ت به‌ تیۆری ڕێژه‌ییه‌ به‌ بڕی 103 هه‌زار دۆلار فرۆشراوه‌.

هه‌روه‌ها نامه‌یه‌كی تری له‌باره‌ی ژیانی شاد له‌ساڵی 2017 له‌ شاری قودس به‌ بڕی یه‌ك ملیۆن و 560 هه‌زار دۆلار فرۆشرا.

PUKmedia هه‌نگاو جه‌عفه‌ر
سه‌رچاوه‌/ بی بی سی  
Save

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket