مردنی جۆرج بوش‌و.. به‌راوردێكی سه‌رده‌م‌و سه‌رۆكه‌كان
بیروڕا 08:42 PM - 2018-12-04.
جۆرج بوشی باوك، (30/11/2018) كۆچی دوایی كرد. ئه‌مریكاو ته‌واوی جیهان، له‌سه‌ر مه‌رگی ئه‌م (41)ه‌مین سه‌رۆكه‌ی ئه‌مریكا، قسه‌یان هه‌بوو. من ده‌مه‌وێ، وه‌كو كوردێك، دیوێكی باسنه‌كراوی مه‌رگی سه‌رۆك بوش، باسبكه‌م.
چه‌په‌كانی جیهان، له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، هه‌میشه دژی وڵاتانی زلهێزی سه‌رمایه‌داری بوین. دژی حكومه‌ته پاشایه‌تیه‌كان بوین‌و ئامانجی سه‌ركه‌وتنی حكومه‌ته كۆماریه‌كانمان هه‌بوو. به‌ڵام روداوه‌كانی مێژوو له خه‌وی ئایدیۆلۆژی رایچڵه‌كاندین. بڕوانن:
كه جه‌نگی یه‌كه‌م ته‌واوده‌بێ، "ورد وڵسن"ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان، داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد‌و ئه‌رمه‌ن‌و فه‌له‌ستینی ده‌كرد، له‌وكاته‌دا، شۆڕشی ئۆكتۆبه‌رو لینین، پشتیوانی رژێمی كه‌مالیه‌كانیان ده‌كردو رێكه‌وتنی لۆزانیان قبوڵكردو شۆڕشه چه‌كداریه‌كانیان له‌به‌شه‌كانی كوردستاندا، به‌ده‌سیسه‌ی به‌ریتانیا ده‌زانی. كه‌چی، سه‌ركرده‌كانی پارتی كۆمۆنیست‌و چه‌په‌كانی كوردستان له‌سه‌رده‌می (شۆڕش)و (رزگاری)و پاشان (پارتی) هه‌تا روخانی بلۆكی شوره‌وی، به شان‌و باهوی شوره‌ویدا هه‌ڵیانده‌داو دژایه‌تی ئه‌مریكاو به‌ریتانیایان ده‌كرد.
هه‌رگیز شوره‌وی، ستراتیژێكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كوردستان نه‌بووه. به‌ڵكو په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ حكومه‌ته داگیركه‌ره‌كانیشدا هه‌بووه. به‌ڵام به‌ناو به‌شێكی چه‌په‌كانی كوردستان، دۆگمی ئایدیۆلۆژی به‌رینه‌ده‌دان‌و چاوی پاشكۆیه‌تیان له‌ئاست روداوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، داخستبوو.
ستالین، له‌گه‌ڵ (قه‌وام سه‌ڵته‌نه‌ت)ی سه‌رۆك وه‌زیرانی شا رێكده‌كه‌وێ‌و كۆماره‌كانی كوردستان‌و ئازه‌ربایجان ده‌فرۆشێ؛ به‌داخه‌وه، دوای ئه‌وه‌ش، چه‌په‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و باشوریش، عاریان نه‌نا و له مۆته‌كه‌ی شوره‌وی رزگاریان نه‌بوو.
له‌دوای مه‌رگی ستالینه‌وه، شوره‌وی، هه‌تا ده‌ڕوخێ، به‌پاساوی به‌ره‌و سۆسیالیزم لێخوڕینی وڵاتانی سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی، پشتیوانی داگیركه‌ران‌و سه‌كوتكه‌رانی دیموكراسییان ده‌كرد.
هه‌تا جه‌نگی سارد ئاوا ده‌بێ، رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵاتی جیهان، پێشێلكه‌ری مافی چاره‌نوسمان‌و دوژمنی خه‌باتی دیموكراسی له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بون. چونكه، بۆنی نه‌وت كاسی كردبون!!
له‌دوای جه‌نگی سارده‌وه، به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی گه‌وره، وه‌رچه‌رخا بۆ كۆنترۆڵكردنی بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به سیاسه‌تێكی سه‌رمایه‌داری نوێچه‌شن‌و باسی سیسته‌می نوێی جیهانیشیان ده‌كرد (پێش جیهانگیری). وه‌لێ، هه‌تا دوا قه‌ڵای كامپی سۆسیالیستی نه‌ڕوخا، ئه‌م سیسته‌مه تۆتالیتاریانه، لمۆزیان له ئاخوڕی سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی به‌عس‌و به‌عس ئاساكان، لانه‌ده‌برد.
وا چاكه، به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوریه‌كان زۆر جار، به‌ناچاریی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كان راستده‌كاته‌وه. دوای جه‌نگی سارد، هاوكێشه ئابوری‌و سیاسیه‌كان گۆڕدران. رێك له‌وكاته‌دا، سه‌دام هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژیی كرد‌و كوه‌یتی داگیركرد. حساباتی سه‌دام، هی سه‌رده‌می جه‌نگی سارد بوو. نه‌یزانی، به‌رژه‌وه‌ندی‌و سیاسه‌ته‌كان ده‌گۆڕێ. ئیدی دوای داگیركردنی كوه‌یت، به‌ختی كورد كرایه‌وه. سه‌رۆكی كۆچكردوی پێشوتری ئه‌مریكا، له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، رۆڵێكی مێژوویی بۆ شكستی سوپای عێراق، گێڕا. له‌مكاته‌شدا، گۆرباتشۆفی پروستریكا، هه‌ر خه‌ریكی خنه‌خنی بوو له‌ده‌وری سه‌دام‌و ئه‌سه‌دو سه‌رانی دیكتاتۆری تر. واتا: جیهان گۆڕدرابوو. به‌ڵام سیاسه‌تی راستڕه‌وانه‌ی جارانی شوره‌وی‌و روسیای ئه‌وسا، هه‌م له ئه‌نفال‌و كیمیاباراندا، هه‌م له كۆڕه‌وی (1991)دا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هات. بڕیاری (688) فه‌ره‌نساو ئه‌مریكا دایان‌و ناوچه‌ی دژه‌فڕینیان سه‌پاند. نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراكیان ده‌سته‌به‌ر كرد. دانیان به فیدراڵ نا. رێكه‌وتنامه‌ی واشینتۆنیان سه‌پاند.
كاتێك ئاوڕ له‌و سه‌د ساڵه‌و له‌دوای جه‌نگی سارد ده‌درێته‌وه، هه‌م ده‌وڵه‌تانی سه‌رمایه‌داری سودیان بۆمان زۆر بووه. هه‌م وڵاتانی كۆماری زیانیان له پاشایه‌تی زیاتر بووه. بۆیه، پێویسته بڵێین: هه‌ندێك هێزو سیاسه‌تمه‌دار، هیچ نه‌بێ به‌قه‌د سه‌گه‌كه‌ی بوشی باوك، وه‌فایان بۆ سه‌رۆكی باوك‌و كوڕ هه‌بێ، كه سه‌دامیان له‌كۆڵ كردینه‌وه.
مه‌لا به‌ختیار
PUKmedia چاو‌دێر
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25