riklam

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د پێشوازی له‌ بافڵ تاڵه‌بانی كرد

ی.ن.ک‌‌ 08:08 PM - 2018-12-04
.

.

ئێواره‌ی 4-12-2018 له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ شاری سلێمانی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، پێشوازیكرد له‌ هه‌ڤاڵ بافڵ تاڵه‌بانی، له‌ دیدارێكدا باس له‌ پاراستنی رێبازه‌كه‌ی مام كراو ئاماژه‌وه‌ به‌وه‌كرا به‌پشت به‌ستن به‌ رێبازه‌ حه‌كیمانه‌كه‌ی مام یه‌كێتی ناو یه‌كێتی ده‌پارێزین و یه‌كێتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ یه‌كێتییه‌كه‌ی سه‌رده‌می مام و هاوسه‌نگی سیاسی هێز له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه‌.

 هه‌رله‌ودیداره‌دا باس له‌ هه‌لومه‌رجه‌ سیاسییه‌كانی ناوخۆی هه‌رێم و عێراق كرا ، ئاماژه‌ به‌وه‌شكرا كه‌ له‌م قۆناغه‌ چاره‌نوس سازه‌دا پێویسته‌ كار بۆ یه‌كڕی نێو ماڵی كورد بكرێت و پێكه‌وه‌ رووبه‌ڕووی هه‌رمه‌ترسییه‌ك بینه‌وه‌ كه‌ رووبه‌ڕووی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته‌وه‌.

 له‌ درێژه‌ی ئه‌و دیداره‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كرا، كه‌ پێویسته‌ به‌گیانێكی هه‌ڤاڵانه‌ كێشه‌ لاوه‌كییه‌كان تێپه‌ڕێن و به‌ سیاسه‌تی چه‌پكه‌گوڵه‌كه‌ی مام، چاره‌ی گرفت و كێشه‌كان بكرێت، چونكه‌ پێویسته‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ گشتیه‌كانی یه‌كێتی بخرێته‌ سه‌رو هه‌ربه‌ژه‌وه‌ندییه‌ تاكی و كه‌سێتییه‌كانه‌وه‌.

PUKmedia نووسینگه‌ی تایبه‌تی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket