riklam

به‌رهه‌مه‌كانی خاتوو گه‌لاوێژ به‌خشرایه‌ كتێبخانه‌كانی كه‌ركوك

کتێب 06:50 PM - 2018-12-04
.

.

بە رهەمە كانی خاتوو گەلاوێژ بە دیاری پێشكەشی كتێبخانەو ناوندە ئەدەبیەكانی شاری كەركوك كرا.

سەرلە بەیانی (4/12/2018) كۆ بەرهەمی  كتێبە ئەدەبیەكانی خاتوو گەلاوێژ پێشكەشی كتێبخانەی ناوەندی  گشتی شاری كەركوك و زانكۆی كەركوك و ناوەندە ئەدەبیەكان و كەناڵی  ئاسمانی كەركوك و چەند ڕۆشنبیرێكی ئەو شارە كوردوستانیە كرا.

ژینۆ عەبدولڵا بەڕیوبەری سایتی galawezh.com لە لێدونێكدا ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەو ڕێنمایی خاتوو گەلاوێژ تەوووی كۆ بەرهەمەكانی بە دیاری پێشكەشی هەموو كتێبخانە گشتیەكانی پارێزگاكانی هەرێم و شاری كەركوك و ناوچە كوردوستانیەكان دەكات و شاری كەركویش بێگومان بە هۆی بوونی كتێبخانەی گشتی و   كتێبخانەی زانكۆی كەركوك و ناوەندی ئەكادیمی و ئەدیبان نووسەران، بە رهەمەكانیان بە دیاری  پێشكەش كرا.

ڕوونیشیكردوە لە ئایندەیەكی نزیكیشدا تەواووی بەرهەمە ئەدەبیەكان لە كتێبخانە گشتیەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری  لە سنوری پارێزگای هەولێرو دهۆك دابەشدەكرێت و خوێنەرانیش دەتوانن بە شێوازی pdf تەواووی بەرهەمەكان كە خۆی لە بوارەكانی ڕۆمان و چیرۆك و نۆڤلێت و بیرەوەری و ئەدەبی منداڵان و وەڕگێڕان دەبینێتەوە لە وێب سایتی galawezh.com بخوێننەوە.

PUKmedia تایبه‌ت

78.jpg

8.jpg

78.jpg

7.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket