PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ناوەندی پرۆگرام و بەرنامەکان


4/12/2018 17:31:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

ناوەندی پرۆگرام و بەرنامەکان بۆ خوێندنی کوردیی و بۆ دانانی ڕشتەکانی خوێندن بەزمانی ستانداردی کوردیی

کاتێک گەورە_سەرمایەداران دەچنەتەمەنەوە تێدەگەن، کە کۆچی دواییکردن  بەوسەرمایەیەوە  سەروەریی نییە بۆیان، بەڵکوکە بەخشیین و بەخشندەییەئەو سەروەریەیان پێدەبەخشێت.

زانست، کۆزانیاریی و پەروەردە سەرمایە گەورەکەی زاناکانن، چونکوم مامۆستان، بەردەوام دەیانبەخشن.

مرۆڤە مەزنەکان تەنها بۆ یەک ساڵ و چەند ساڵێک بیرگەیان ناخەنەکار،  بەڵکو بۆ ئایندەو چەندیین سەدەی دییکە بییردەکەنەوە. ناوچەوان و ڕێکەوت کۆمەڵ و ئایندەکەی دروستناکەن، بەڵکو بڕیارە ڕاستەکانبنیاتیدەنێن.
ئەم پڕۆژە پێشنیازکراوە بۆ وەرگرتنی سەرنج و تێبینیی و هاوکاریتانە بۆ ئەوەی بکرێتە بەرنامەیەکی تەواوو بەم نزدیکانە لە کۆنفەرانسێکدا وەک داواکارییەک پێشکەش بە ئەجومەنی وەزیران بکرێت.
ئەگەر پەرلەمان و حکومەت دروست لێمانبگەن، ئەوا بە پەرۆش دەبن بۆ دابینکردنی داهاتوی ژیانی شکۆمەندانەی منداڵانمان.  
هیوادارم و دڵنیام لەوەی، کە هەموان بڕیاری دروست ددەن!


ناوەندی پرۆگرام و بەرنامەکان

ناوەرۆک
1)    ناوی پڕۆژە
2)    کورتە
٢/١) واقیعی ئەمڕۆی کوردستان پەیوەست بە پڕۆژەکەوە
٢/٢) کەموکورتیی لە نەبونی ناوەندەکەداو چارەسەرکردنیان
3)    کێشەکان: زانستیی، فەرهەنگیی، ئیداریی و نەتەوەیی
4)    ئامانجەکان: دامەزراندنی دوو دەزگا لە پەروەردەی سلێمانیی و دهۆک بۆ دانانی بەرنامەی خوێندن
لەگەڵ ناوەندی پەسەندکردن لە وەزارەتی پەروەردە لە هەولێر
5)    پلانی جێبەجێکردن
6)    سوودی پڕۆژەکە
7)    تێچوون (دارایی)
8)    ڕاژەکاران
دەستەی زانایانی زانستی زمان و زانستی زمانی کوردیی لەگەڵ زانایانی پەروەردەکاران

1)    ناوی پڕۆژە
دەزگای دانانی بەرنامەی خوێندنی 'زمان و وێژەوانیی کوردیی' و 'پێگەیاندن'


٢) کورتە
٢/١

) واقیعی ئەمڕۆی دانانی بەرنامەی خوێندن لە وەزارەتی پەروەردەدا
وەزارەتی پەروەردە ئەمڕۆ یەک فەرمانگەی بە ناوی 'بەرنامەو پڕۆگرامکان' ەوە لە هەولێری پایتەخت بۆ دانانی بەرنامەکانی خوێندنی تەواوی قۆناغەکانیباخچەی ساوایان،   بنەڕەتیی و دواناوەندیی هەرێمی کوردستان هەیە. پەیوەندییەکی بەرنامە_بۆداڕێژراوی زانستیی و پەروەردەیی لە نێوان وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵادا نابینرێت. لەبەر ئەمەیە، کە وەزارەتی پەروەردە پڕۆفێسۆری پسپۆڕی بەتوانای زانستی زمان و زانستی پەروەردەی هەمیشەیی تایبەت بەخۆی نییە.

٢/٢) کەموکورتیەکان لە نەبونی ناوەندەکەداو چارەسەرکردن
ئەمڕۆ لە خواروی کوردستاندا، وەزارەتی پەروەردە دەزگایەکی بە ناوی 'بەرنامەو پڕۆگرامەکان' ەوە لە پایتەخت هەیە، کە ژمارەیەک لە ڕاژەکارانی کاریتێدادەکەن. ژمارەیەکی دیاریکراو لێیان هەڵگری بڕوانامەی خوێندنی باڵای ڕشتەیەکن و جاروبار بۆ پێگەیاندنیان لە بواری دانانی بەرنامەی خوێندندا بۆ بەشداریکردن لە کۆنفەرانس و لە خولی چەند مانگەی ناوەوەی ئێراق یان  وڵاتە ئارەبیەکاندا دەنێردرێن. کاتێک بەرنامەی خوێندنەکە بۆ بوارێک لە بوارەکانی ڕشتەیەک دادەنرێت، ڕاستەوخۆ هانا بۆ مامۆستایانی زانستگاکان دەبرێت –گەلێک جار بەپێی ناسیاوبوون. چونکوم ئەو بەڕێزانە زاناو پسپۆڕی تەواو وردد پێکهاتەو بەشەکانی ڕێزمان و  کێڵگەواتاییەکانی وشەکانی ناو فەرهەنگ نیین، اێوەی داڕشتنیان لە مێشکدا بەسەر بابەتەکانی قۆناغەکانی خوێندندا دابەشنەکراون. واتا، بۆ ئەو مەبەستانە نە پەیوەندی ڕێکخستن لەنێوان وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵادا هەبوەو نە پسپۆڕی زانستیی تایبەت بە هەر بوارێک بە پلەی زانستیی پڕۆفێسۆریی بەبەرهەم و ناووناوبانگی زانستییەوە ئامادەکراوە. ژمارەی زانای پسپۆڕی 'پەروەردەوپێگەیاندن' ی گشتیی و تایبەت، کە بەشداریی لە پێواژۆی ئامادەکاریەکەدا دەکەن، کەم وسنوردارن. بەدەر لەو بەڕێزانە، سەرپەرشتکارانی پەروەردەو مامۆستای بوارەکانیش هاوکاریدەکەن تێیدا. هەر بەڕێوەبەرێتییەکی گشتیی شارەکانیش بۆ خۆی فەرمانگەیەکی بە ناوی ئەو دەزگایەوە هەیە.
پەیوەست بە بەرنامەدانانی 'خوێندنی زمان و وێژەوانیی کوردیی' ەوە، من ئەم تاقیکردنەوەو ئەزموونەم هەیە: مامۆستایانی بەشە کوردیەکانی زانستگاکانی هەرێمی کوردستان نەیانتوانیوە تاوەکو ئەمڕۆ 'فەرهەنگی ئاوەزیی' و 'ڕێزمانیزمان' ی زمانی کوردیی لە پێڕەوە چڕو ئاڵۆزەکەی ناو مێشکی مرۆڤی ئاخێوەرانی هەڵبهێنجێنن. ئەم ڕاستییە لە جیاوازیی نێوان بابەتەکانی خوێندنی زمان و وێژەوانیی کوردیی قۆناغی بنەڕەتیی و دواناوەندیی لەگەڵ ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی بەشە کوردیەکان سنووربڕی مەترسیدارە. پەیوەست بە زمانەوە، ئەم پاشاگەردانییە هەم فەرهەنگی وشەکان، هەم ڕێزمانەکەی، هەم ئۆرسۆگرافیەکەیشی (زمانی ستانداردی) و بنەما پەروەردەییەکاند گرتوەتەوە. ئەم زمانە پڕ_کەڵێنە بە زاراوە چەوتەکانی خۆیانەوە، کە بۆیان دانراوە، کراوەتە زمانی زانستیی سەرچاوەکانی خوێندنی زانستەکان –مێژوو، جوگرافیا، کۆمەڵناسیی ... ، هتد. نەبونی زاناو پسپۆڕی زانستی زمانی دڵسۆز بەم دیمەنە ترسناکەی پەروەردەو پێگەیاندنەوە ئاشکرا دەبینرێت. ئەم بارودۆخەی بەرنامەی خوێندنی زمانی دایک و بە هاوکاریی ڕاگەیاندنەکان، لە نەبونی دەزگایەکی زانستیی وەک 'مەنامە' دا بۆ کۆنترۆڵکردنی زمان_بەکارهێنان بە دەم و بە نوسیین، خەریکن زمانەکەیا بەرەو تێکدان و ئەوجایش بەرەو لەناوچوون دەبەن.

٢/٣) چارەسەرکردن
بە ئامانجی کۆتاییهێنان بەو بارودۆخەو چارەسەرکردنی کەموکورتیەکان، پێویستە دوو ناوەند بۆ دانانی بەرنامەی خوێندنی زمان و وێژەوانیی کوردیی بهێنرێنەئاراوە، یەکێکیان لە بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی سلێمانیی و ئەوی تریان لەوەی دهۆک. ستانداردو زمانی دەستوریی (فەرمیی) کوردیی کرمانجیی ناوەڕاستەو هەمو سەرچاوەکانی خوێندنی تەواوی قۆناغەکان بەم ستانداردە دەبێت، کە لە ناوەنەدەکەی سلێمانیی بەرهەمدەهێنرێن. ئێمە دەمانەوێت و بە پێویستی دەزانیین، کە منداڵانی ئەو دەڤەرانەی ئاخێوەرەکانیان بە زاری کرمانجیی سەروو یان گۆران (هەورامیی) دەدوێن، قۆناغێک یان دوو قۆناغ زارەکەی خۆیشیان بخۆوێنن. جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە مرۆڤدۆستانەیە، دەبێتەهۆی ئەوەی قوتابیانی هەر یەکەیان لەوە بگەن، کە زارەکەیان وەک ستانداردەکە زارێکی زمانی کوردییەو کە خۆیشیان کوردن. بەم جۆرە باشتر لە هەردو زمانی خوێندنەکە دەگەن و بە یەکێتیی کولتوورو ئاوەزمەندیی نەتەکەیان دەزانن.چونکوم ئەو قوتابیانەی ئەو دوو دەڤەرە ئەو دوو زارەیش دەخوێن، بە ستانداردکردنی کەمانجیی سەروو و گۆرانیش دەبنە پێویستیی. لەم بارەدا زمانێکی بەستانداردکراوی دەستورییمان بۆ حکومەتی هەرێم و دوو زاری بەستانداردکراومان بۆ ئەو دەڤەرانە دەبێت.  
بۆئەوەی سەرچاوەکانی خوێندن، ڕابەرەکانیان و بەرهەمەکانی ناوەندەکان پەیکاڵی ڕێزمان و فەرهەنگی کوردیی بن و لەسەر ئاستی زانستی پەروەردەوپێگەیاندنی سەردەم بن،پێویستە لەلایەکەوە دانەرانی لە پڕۆفێسۆرو یاریدەدەرە پڕۆفێسۆرەکانی زانستی زمان و زانستی پەروەدەی هەر لەو دوو پارێزگایە بن، بە جۆرێک کە هەندێک لە سەرەکیەکانیان ڕاستەوخۆ لەسەر میلاکی ئەو بەڕێوەبەریانەو بە دیاریکراویی ئەو دوو ناوەندە بن. لە قۆناغەکانی دانانی کتێبەکاندا، سەرپەرشتکارانی پسپۆڕی مامۆستایانی بواو بابەتە وردەکان بەشداری کارا دەبن. پێکەوەکارکردنی بەردەوامی هەر دوو ناوەندەکە هەر بۆ گۆڕینەوەی زانیاریی و سودبینیین لە یەکتریی نییە، بەڵکۆ بۆ ئەویشە بەرنامەو ناوەرۆکەکان وەکیەک و لەیەکچوو بن و تادەکرێت کولتوورو ئاوەزماندیی خاوەن_زارەکانیشیان هاوبەش بێت.لەلایەکی تریشەوە پەنادەبرێتەبەر ئەو سەرچاوەو ڕابەرانەی، کە بۆ خوێندنی زمان و وێژەوانی وڵاتانی سەرکەوتوو لە پەروەردەوپێگەیاندندا دانراون؛ لەوانە ئەڵمانیاو نەمسا.
ناوەندی سەرەکیی، کە تێیدا بەرنامەدانراوەکان هەڵدەسەنگێنرێن و دەنرخێندرێن و ئەوجا بە دەستوریی پەسەنددەکرێن لە خودی وەزارەتی پەروەردەدایە. هیچ سەرچاوەو بەرهەمێکی ئەو ناوەندانەو ناوەندی دیکەیش ناخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەگەر لەم ناوەندە سەرەکییە ڕێگەیپێنەدرا بێت. سەرۆک و ئەندامانی ئەم ناوەندە لە ئەندامە سەرەکیەکانی ڕاژەکارانی ناوەندەکانی سلێمانیی و دهۆک پێکدێت لەگەڵ پڕۆفێسۆرو زانایانی زانستەکانی زمان، وێژەوانیی و پەروەردەی وەزارەتی ناوبراو.
لە تەک دانانی بەرنامەی قۆناغەکانی خوێندن (باخچەی ساوایان _ دواناوەندیی) و                 ڕابەردا بۆ هەر بوارێک، پێگەیاندنی سەرپەرشتکاران و مامۆستایان بەبەردەوامیی بەشێکی تری گرنگی هەر سێ ناوەندەکە دەبن. پێگەیاندنەکە لە چێوەی سستەم و بەرنامە سەردەمیەکەدا دەبن و بۆ وەرگرتنی ڕێزمان، ڕابەر، فەرهەنگە ئاوەزیەکەو ئۆرسۆگرافیی کوردیی بەڕێوەدەبرێت.
لە یادماننەچێت، کە پاش ئەوەی لە ئایندەیەکی دوور یان نزدییکدا دانانی بەرنامەی خوێندن بۆ زاناکان ئازاددەبیت، شێوەی ووڵاتە ناوبراوەکان. ئەمەیش دوای ئەوەی، کە ژمارەیەکی بەبەرچاوەوە ئەو زانستانە لە دەرەوەی ووڵات دەخوێنن و بە فڕوانامەکانی خوێندنی باڵاوە دەگەڕێنەوە. ئێستا ئاشکرادەبێت، کە هێنانەئارای ناوەندە سەرکیەکە بەو شێوەیەیك کە ڕونکرایەوە، بۆ ئەمڕۆو بۆ ئایندە پێویستییەکەو نابێت پشتگوێبخرێت.



٣) کێشەکان
کێشەی سەرەکیی لە هەڵسەنگاندن و نرخاندنی وەزارەتی پەروەردەو ئەنجومەنی وەزیراندایە بۆ پڕۆژەکە، چونکوم پەسەندکردنەکەی وابەستەی جۆری تێگەیشتن و ڕادەی ویستی بەرپرسیاریانە. لەبەرئەوەی پێواژۆی دانانی بەرنامەی خوێندن درێژخایەنەو بەرهەمەکانی بەردەوام پێویستیان بە پێداچونەوەو ڕێفۆرم هەیە، پێویستیی بودجەی تەرخانکراوو تێچوی ساڵانەیشی دەشێت کاریگەریی لەسەر بڕیاردانیان هەبێت.
لەڕوی زانستییەوە، هەبوونی ژمارەی پێویستی زاناو پسپۆڕی زانستی زمان، زانستی وێژەوانیی و پەروەردەوە، کێشەیەکی لەو چەشنەمان نییە، کە گرفتی ڕاستەقینەمان بۆدروستبکات؛ بۆ هەر دوو ڕشتەکە ڕاژەکاری تەواوو بەس ئامادەن. لەسەرەتادا، نەبونی سەرچاوەی زانستیی بواری دانانی کتێبەکان گرفتی چاوەڕوانکراوە، بەڵام بەدەستخستنیان لەڕێی دەزگاکە خۆی و بە یارمەتیی ڕێکخراوەکان ئاساییە.  کێشەیەک، کە دەبێت هەر لە سەرەتاوە ئاشکرابێت، ماوەو کاتی پێویستە (ا) بۆ دانانی کتێبەکانی خوێندن، چالاکیی و ڕابەرەکانیان و (ب) بۆ پێگەیاندنی سەرپەرشتکارانی پەروەردە لە لایەن دانەرانەوەو (پ) بۆ گەیاندنی زانست و کۆزانیاریەکان بە مامۆستایانی گوتنەوەی زمانی کوردیی لەلایەن سەرپەرشتکارانەوە، کە فشار لەسەر 'اژ ئەو بەڕێزانە دروستدەکات.


٤) ئامانجەکان
کۆتاییهێنان بەو پاشاگەردانیەی باڵی بەسەر خوێندنی زمانی کوردیی و وێژەوانیی و لایەنەکانی پەروەردەو پێگەیاندن و لێکۆڵینەوەکانیادا کێشاوە. ئامادەکردنی نەوەی نوێ و سەردەمیی لەو چەشنەی کە، دەستەڵاتی بەسەر ڕێزمان و فەرهەنگی کوردییدا دەشکێتەوەو ئاشنایە بە کولتوورو ئاوەزمەندی نەتەوەکەیان و نوسەرو زاخێوەری سەرکەوتووی ستانداردی کوردیی دەبن. پێگەیاندنی کوڕان و کچانی وڵاتەکەمان بە شێوەیەکی دروست بۆ ژیان و بۆ خوێندن لە زانکۆو پەیمانگاکاندا سودێکی گرنگە؛ واتە پێگەیاندنی مرۆڤی هوشیار، ئازاو داهێنەر، کە پەیوەندییان لەگەڵ دنیای ڕاستەقینەدا سروشتیی بێت، نەک تێکچوو.
وەرگرتنی زمانی ستانداردیدەستوریی (فەرمیی) کوردیی لەلایەن قوتابیانەوە، کە بنەماکانی ڕێزمانی کوردیی و سێمانتیکانین و لێیانەوە بەناو کەسوکاریاندا بڵاودەبێتەوە، سودێکی لەبەرچاوی گرینگە. خوێندنی گۆران و کرمانجیی سەروو لە پۆلەکانی بنەڕەتییدا لە ناوچەکانی ئاخێوەرەکانی خۆیاندا، لەتەک خوێندنی زمانی ستانداردی کوردیی و خوێندنی زانستەکاندا پێی، هەم زمانی ستانداردی کوردییان لەلا شیریندەکات و هەم زارەکەی خۆیشیان لەلا خۆشەویستدەکات. بەم جۆرە شکۆمەندیی خۆیان لە شکۆمەندیی زمانە ستانداردەکەی حکومەتی هەرێمدا دەبیننەوە. کەواتە، بە ستانداردکردنی گوران و کرمنجیی سەروو بەهۆی خوءندنیانەوە دەستکەوتێکی پڕ_بەبەهای ئاخێوەرانی ئەو دوو زارەیە.
هێنانەئارای ناوەندەکان و خوێندن بە سەرچاوەی پەروەردەیی سەردەم ئامادەکردنی زمانی ستانداردو  فەرهەنگی کوردیی_کوردیی  دەسەپێنن بەسەر وەزارەتی پەروەردەو ئەنجومەنی وەزیراندا دەسەپێنێت وهەمومان ناچاردەکات پەلەبکەین لە دامەزراندنی 'ئەکادێمیای زمان' دا بۆ ڕێزمان و فەرهەنگە ئاوەزیە کوردیەکەی.


           ٥) پلانی جێبەجێکردن
پاش دەرکردنی بڕیاری دەستوریی ئەجومەنی وەزیران بۆ دامەزراندنی ناوەندەکان، دایریکردن و دامەزراندنی ڕاژەکاران لەگەڵ جێبەجێکردنی پێویستیەکان لە شوێن، کەرەستەو ... هتد. دەستپێدەکەن. ڕاستەوخۆ لەدوای دەستبەکاربونی هەموان، خولەکان بۆ وەرگرتنی زمانی ستانداردو گشتگریەکانی نوسینی ستانداردی کوردیی دەستپێدەکەن. خولەکان بۆ پسپۆڕانی زمان و وێژەوانیین لەگەل بۆ سەرپەرشتکاران و مامۆستایانی بەشداربوودا. وەرگێڕانی سەرچاوە پەروەردەییکانی خوێندنی زمان و وێژەوانیی لەگەڵ ڕابەرەکانیان بەرەو ئامادەکردنی سەرچاوەکانی خوێندنی کوردییمان دەبەن. بەیەکەوە_کارکردنی هەمو ئەو بەڕێزانەی ڕێزمان، فەرهەنگ، وێژەوانیی و پەروەردە لەیەک کاتدا ڕاپەڕاندنی کارەکان بە شێوەی سەرکەوتوو مسۆگەردەکات. هەر سەرچاوەیەکی ئامادەکراوو چاپکراو بۆ ماوەی ساڵێک لە تاقیکرنەوەو هەڵسەنگاندندا دەبێت، بە مەبەستی چاکترکردن و جوانترکردنی لە ڕوی زمان و پەروەردەیەوە. دوای دیاریکردنی ساڵانی پێداقونەوەو ڕێفۆڕم، ناوەندەکان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا کارەکانی خۆیان بەجێدەهێنن.
هەر کەوەزارەتی پەروەردە بڕیاری خوێندنی سێ یان شەش پۆلی بنەڕەتیی بە زارەکانی گۆران و  کرمانجیی سەروو لە ناوچەکانی خۆیاندا دەرکرد، ناوەندەکانیش لە هەمان کاتدا سەرچاوەکانی خوێندن لەگەڵ زانایان و پسپۆڕانی ئەو دوو زارەدا دادەنێن. زمانی نوسینی هەردوکیان بە ئەلفوبێی کوردیی دەبێت.



٦) سوودی پڕۆژەکە
ئامادەکردنی نەوەی هوشیاری بەندو بەستراو بە خەڵک و خاکی وڵاتەکەیەوە؛ نەوەی لەو چەشنەی، کە بیرکەرەوەی داهێنەرانەو چالاکە لە بیناکردن و ڕاژەکردنداو، کە خۆشەویستیی بۆ زمان، فەرهەنگ و کولتورەکەی هەیەو بەرزڕایاندەگرێت؛ نەوەی لەو چەشنەی، کە شکۆمەندیی خودی خۆی و حکومەتی کوردییلە زمانی ستانداردو زارەکەی خۆیدا دەبینێتەوە.لەگەڵ هەمو ئەوانەیشدا، بڵاوبونەوەی سروشتیی و نەپچڕاوی زمانی قسەکردن و دەربڕینی ستاندارد لە سودە بەبەهاکانی پڕۆژەکەن. کەواتە، دامەزراندنی دەزگای 'ئەکادێمیای زمان (مەنامە)' بۆ ئامادەکردنی ڕێزمانی کوردیی و فەرهەنگەکەی لەگەڵ کۆنترۆڵکردنی بە کارهێنانی زمان لە ئاخاوتن و نوسییندا بۆ هەموان دەردەکەوێت.


٧) تێچوون (دارایی)
(ا) تەرخانکردنی دارایی دیاریکراو بۆ ماوەی ٥_١٠ ساڵ لە لایەن وەزارەتی پەروەردەوە موچەی پڕۆفێسۆرو یاریدەدەری پڕۆفێسۆرانی پسپۆڕ بەپێی سستەمی موچەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەت زانستیی، موچەی فەرمانبەران بەپێی سستەمی موچەی وەزارەتی پەروەردە.
(ب) بەشداریکردنی سەرمایەداران لە دارایی دیاریکراوی (ا) دا.
(پ) بوجەی تایبەت بە چاپخانەی تایبەت بە ناوەندەکەو پێویستیەکانی چاپکردنی سەرچاوەکان و نوسراوەکان.
بەپێی پێویست دامەزراوو گرێبەستەکانی ناوەندەکان لەیەکجیادەکرێنەوە. واتا، گرێبەستەکان موچەی  گرێبەست و دامەزراوەکانیش موچوەی دامەزراویبەپێی پێویست دامەزراوو گرێبەستەکانی ناوەندەکان لەیەکجیادەکرێنەوە. واتا، گرێبەستەکان موچەی  گرێبەست و دامەزراوەکانیش موچوەی     دەستوریی.   


٨) ڕاژەکاران
دەستەی زانایانی زانستی زمان و زانستی زمانی کوردیی لەگەڵ زانایانی پەروەردەکاران و دەرونیی.
(ا) پ. د. محمد عبدالفتاح حمەسعید (د . محەمەدی مەحویی): زانستی زمانی کوردیی،
 زانستی زمانی کوردیی،
  زانستی زمانی کوردیی،
 زانستی دەرونیی،
 زانستی پەروەردە،
 زانستی ژیربێژیی،
(ب) سەرپەرشتکارانی پەروەردە: خوێندنی زمان و وێژەوانیی کوردیی،
(پ) دەستەی فەرمانبەران و چاپخانە.


پ. د. محه‌مه‌د عه‌بدولفه‌تاح حه‌مه‌سه‌عید (د . محەمەدی مەحویی)
سلێمانیی
٢٥/١١/٢٠١٨
Tel.: 0770-154-3366
E.: [email protected]
F.: mhemedimehwi

تێبینی/ ئه‌م پشنیاره‌ پێشكه‌ش به‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ ده‌كرێت كه‌ رۆژی پێنچشه‌ممه‌ 6_12_2018 له‌ مه‌ڵبه‌ندی كوردۆلۆجی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

PUKmedia

وێنە هەواڵ
  • image04
  • سه‌رۆك كۆمار پێشوازی له‌ نادیه‌ موراد ده‌كات

  • image04
  • بانه‌ شیوه‌ن ده‌گێڕێت

  • image04
  • كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی

  • image04
  • به‌فر حاجی ئۆمه‌ران-ی سپی كرد

  • image04
  • له‌سلێمانی په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری شار لادرا

  • image04
  • كەمال موفتی و شێخ حەمە ئەمین شێخ ئەولاك

  • image04
  • ژنانی سه‌ركرده‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی G20

  • image04
  • سلێمانی ته‌رمی فه‌ریقی یه‌كه‌م كه‌مال موفتی له‌ ئامێزده‌گرێت


                                           

حزبی شیوعی: 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌رهاویشته‌ی ریفراندۆم بوو


هاوڕێ باباعەلی: 16ی ئۆکتۆبەر دەرهاویشتەو کاردانەوەی ڕیفراندۆم بوو، ئۆپۆزیسیۆنی کوردی خەڵکیان توشی نائومێدیکردڕەخنەی لەسەردانەکەی مەسعود بازرانی گرت بۆ بەغدا.

لەئێوارە کۆ...


  هەزار و 300 هێلەك زەردی فەرەنسی دەستگیردەكرێن
  ئه‌ڵمانیا.. ئیواره‌یه‌كی هاورمۆنیای ره‌نگ و سروشت به‌ڕێوه‌چوو
                                           

پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌: هه‌رێم و عیراق بەدەنگ پێداویستییەكانمانەوە هاتوون


ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ كارنه‌مه‌یه‌كی گشتگیر سه‌باره‌ت به‌ هه‌موو كێشه‌ و پێداویستیه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ڵه&...


  چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا په‌سه‌ندكرا
  كەژاڵ ئەحمەد: ڕاگەیاندن غەدری زۆری لێكردووم
                                           

15 ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی سه‌دام دا تێده‌په‌ڕێت

له‌13-12-2003 دا له‌دوای‌ خۆحه‌شاردان بۆ ماوه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ هه‌شت مانگ، (سه‌دام حسێن) سه‌رۆكی‌ رژێمی‌ پێشووی‌ عیراق ل...


  دوه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی زانكۆكانی سلێمانی و زانكۆی سنه‌
  به‌ڤیدیۆ.. PUKmedia دانپێدانانی چه‌ند تیرۆرستێكی خۆكوژ بڵاوده‌كاته‌وه‌


کاریکاتێر