riklam

ئەنجومەنی باڵای خانمان و زانكۆیەكی ئێران پویوەندییەكانیان پتەوتر دەكەن

ژنان‌ 05:00 PM - 2018-12-04
.

.

  پەخشان زەنگنە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان، بەئامادەبوونی فلۆرین گۆرگیس سێودین بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە ئەنجومەن و دلێر ئیبراهیم بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان، پێشوازی لە شاندێكی كونسوڵخانەی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر كرد، كە پێكهاتبوو لە "مورتەزا عەبادی" كونسوڵی گشتی ئێران و شاندێكی یاوەری.

كونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران و شاندی یاوەری چالاكییەكانی ئەنجومەنی باڵای خانمانیان لەمیانی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەزرنرخاند، كە تا 10ی كانوونی یەكەم‌ بەردەوام دەبێت، هەروەها هاوكاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا لە بوارە جیاجیاكاندا دووپاتكرایەوە.

لە تەوەرێكی تری دیدارەكەدا "مورتەزا عەبادی" ئاماژەی بۆ گرنگی كاری هاوبەش و پەرەپێدانی پەیوەندی هەردوولا كرد، لەو بوارانەی پەیوەندیان بە پرسەكانی ژنانەوە هەیە. هەروەها گفتوگۆ لەسەر پرۆگرام و پلانە ستراتیژییەكانی ئەنجومەن كرا، لە بواری گەشەپێدانی ژنان و بوارەكانی تری تواناسازی ئافرەتان لە هەموو سێكتەرەكاندا.

هەروەها كونسوڵی گشتی ئێران بەپێویستیزانی لە نزیكترین دەرفەتدا پەیوەندی نێوان ئەنجومەنی باڵای خانمان و زانكۆی زەهرای ئێرانی كە تایبەتە بە پرسەكانی ژنان، زیاتر پەرەی پێبدرێت و لە رێگەی كونسوڵخانەی ئێرانەوە هاوكاری و هەماهەنگی زیاتر بكەن.

 لەلایەن خۆیەوە خاتوو "پەخشان زەنگنه"‌ سوپاسی ئەم دەستپێشخەرییەی كونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كردو هیوای خواست لە نزیكترین دەرفەتدا پەیوەندی ئەكادیمی  و زانستی و هەمەلایەنەی نێوان هەردوولا زیاتر پەرەی پێبدرێت.

PUKmedia  راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای خانمان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket