riklam

داخستنی نۆرینگەكان لە گەڕەكەكاندا زیان بە هاووڵاتیان دەگەیەنێت

ی.ن.ک‌‌ 03:11 PM - 2018-12-04
.

.

رۆڵی كارمەندانی تەندروستی لەپاراستن و ڕاگرتنی كەشێكی لەبارو خاوێنی دوور لەگرفتە تەندروستییەكان بۆ كۆمەڵگاو ، بەرزنرخاندنی پێگەی ئەوتوێژەگرنگەو هاوكاری وبەدەنگەوەچوونی داخوازی وچارەسەركردنی كێشەكانیان ئەركی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستانە . 

ئەو وتانەی حاكم قادرحەمەجان سەرپەرشتیاری هەردوو مەڵبەندەكانی سلێمانی وچەمچەماڵی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ، لەسەرپەرشتی كردنی ئەو كۆبوونەوە فراوانەوە هات كەسەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ كارماندانی تەندروستی شاری سلێمانی ودەوروبەری بەڕێوەی برد .

هەرلەدرێژەی وتەكانیدا ئاماژەیدا بەكاریگەری پیشەو ئەركی مرۆیی ونیشتمانی كارمەندانی تەندروستی  بەتایبەت لەجەنگەكان وڕووبەڕووبونەوەی هێزی پێشمەرگە لەشەڕی دژی تیرۆر و كەمكردنەوەی زیانە گیانییەكان بوون و رایگەیاند ، كارمەندانی تەندروستی بەشێكی گرنگ وپرشنگدارو بەشداروهاوبەشی پەیوەستن بەپرسی پێشكەوتنی شاری سلێمانی لەبواری تەندروستی و گەیاندنی ئاستی پێشەنگی ئەو شارە لەعیراقدا .

لەبەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باس لەداواو كێشەو كەمووكوڕییەكانی كارمەندانی تەندروستی كراو پاش هەڵسەنگاندن وبەدواداچونی داخوازییەكانیان بەتایبەت لەبارەی بڕیاری داخستن وسنورداركردنی  پیشەی نۆرینگەكان لە سنوری گەڕەكەكاندا ، حاكم قادر بەڵێنی تەواوی هاوكاری بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان خستەڕوو .   

PUKmedia راگەیاندنی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی

1.jpg

 

2.jpg

3.jpg

5.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket