riklam

هەرێم بەرەو مەڵبەندێکى بازرگانى

بیروڕا 06:47 PM - 2018-12-03
.

.

ژوورى بازرگانى (ئامەد)و (باتمان) لە باکورى کوردستان لە کۆمارى تورکیا بڕیاریاندا بەهاوکارى یەکێتى ژوورە بازرگانیەکانى هەرێم ناوەندێکى بازرگانى بۆ هەناردەکردنى سەرجەم کاڵاى بازرگانى بەهەموو جۆرەکانیەوە کە لە ووڵاتى تورکیاوە هەناردەى هەرێمى کوردستان دەکرێت لەشارى هەولێر دابمەزرێت.

ئەم ناوەندە دەبێتە بنکەیەکى وەرگرتنى هەموو جۆرە کاڵایەکى هەناردەکراوى تورکیا کە لەلایەن بازرگانان و هاوردەکارانى هەرێمى کوردستان ئەهێنرێتە ناوەوە لە ڕێگەى ناوەندى بازرگانى تورکیا – هەرێمى کوردستان – کاڵاى بازرگانى تورکیا هەناردەى ووڵاتى (سوریا)و شارەکانى ترى عێراق دەکرێت بەم جۆرە هەرێمى کوردستان دەبێتە مەڵبەندێکى بازرگانى نوسینگەى دەیان کۆمپانیاى بازرگانى گشتى تورکیا لە هەرێم دائەمەزرێت.

لە هەمانکاتیشا لەم ڕۆژانەى دوایدا ژمارەیەک لە کۆمپانیا بازرگانیەکانى ووڵاتى (هندستان) سەردانى هەرێمى کوردستانیان کرد لەگەڵ ژوورە بازرگانیەکان و بازرگانانى هەرێمى کوردستان وتو وێژو گفتوگۆى چڕوپڕیان کرد بۆ دامەزراندنى پەیوەندى بازرگانی ئابورى لە نێوان کەرتى تایبەتى هەردوو لادا واش بڕیارە کاڵاى هاوردەکراوى (هندستانى) لەلایەن بازرگانان وهاوردەکارانى هەرێمەوە بەترانزێت لە تورکیاوە بگەیەنرێتە هەرێم ولەڕێگەى ئەو ناوەندە بازرگانیەوە بخرێتە ناو بازاڕەکانى هەرێم عێراق.

ئەمە وەچەرخانێکى گەورەیە لە بوارى ئابورى وبازرگانى لە هەرێمى کوردستاندا کە دەبێتە ناوەندێک بۆ بازاڕەکانى هەرێم وعێراق و هەندێك ووڵاتى ناوچەکە جوڵەى بازاڕو بازرگانى باشتر لەجاران گەشەى پێ ئەدرێت.
 
 
عه‌بدوڵڵا حاجی سه‌عید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket