riklam

توندوتیژی و داڕمانی كۆمه‌ڵگا

ژنان‌ 12:30 PM - 2018-12-03
.

.

دیارده‌ی توندوتیژی له‌ دیارترینی ئه‌و دیارده‌ كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌یه‌ كه‌ ژنان و كچان رووبه‌روی ده‌بنه‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵگایه‌كه‌وه‌ بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی تر واته‌  باڵابوونی نه‌ریت و كلتورو عه‌قلیه‌تی پیاو سالاری و هه‌ندێك كات حاڵه‌تی ده‌روونی تاك و قبوڵنه‌كردنی یه‌كتر ئه‌مانه‌ له‌هه‌ره‌ هۆكاره‌كانن بۆ ئه‌نجامدانی توندو تیژی جا خێزانی بێت یان هه‌رجۆرێكی تر، به‌گشتی ده‌بنه‌ ئاسته‌نگی به‌رده‌م گه‌شه‌سه‌ندنی شارستانیه‌ت و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا و ناهه‌وسه‌نگی و ئه‌نجام داروخانی كۆمه‌ڵایه‌تی دێنێته‌ ئارا، خێزانی هه‌ڵوه‌شاوه‌ كه‌له‌ ئه‌نجامی دووبه‌ره‌كی ژن و پیاو و یان بڵێن نه‌گونجانی ژن و پیاو یان هه‌ر جۆره‌ ناهاوسه‌نگیه‌ك كه‌ له‌ خێزان دا یان له‌هه‌ر پله‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی دا رووبه‌رووی هه‌ر لایه‌نێك ده‌كرێته‌وه‌ هه‌ندێك جار ئه‌نجامه‌كه‌ی كاره‌ساتی نه‌خوازراوی به‌دواوه‌ ده‌بێت جار واهه‌یه‌ تێ ده‌په‌رێته‌ سه‌ر كوشتن هه‌ندێك جاری دیكه‌ش جیابوونه‌وه‌ و لێكترازانی خێزان.

به‌گشتی له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی مرۆڤایه‌تی به‌ ئێستاشه‌وه‌ له‌ هه‌ره‌ كۆمه‌ڵگای پێشكه‌وتوشه‌وه‌ نه‌توانراوه‌ جۆره‌كانی توندوتیژی ریشه‌كێش بكرێت و رێگری لێبكرێت ئه‌مه‌ بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستیش ته‌واو به‌و ئاراسته‌یه‌دا ده‌روات به‌ڵكو نه‌توانراویشه‌ كه‌م بكرێته‌وه‌، دۆخی قورسی ژنان هه‌موو رۆژئاواشی ته‌نیوه‌ كه‌واته‌ نه‌ ئازادی و دیموكراسی ئه‌بنه‌ هۆی رێگری كردن له‌و جۆره‌ دیاردانه‌ نه‌ ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڵام گرنگه‌ هه‌وڵ بدرێت تاك هۆشیار بكرێته‌وه‌ هه‌روه‌ها خێزان ئه‌مه‌ دوو ناوه‌ندی گرنگن بۆ كاركردن له‌سه‌ر كه‌مكردنی یان رێگری كردن له‌ ئه‌نجامده‌رانی توندوتیژی، وه‌به‌ ئه‌زمونێكی پێویستی ده‌زانم چه‌ندین ئه‌زمونی تر هه‌لسه‌نگێندراوه‌ له‌لایه‌ن ریكخراوه‌ جیهانی و ریكخراوه‌ ژنانی و سه‌رده‌میه‌كانه‌وه‌ هیچكام نه‌یانتوانیوه‌ چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بدۆزنه‌وه‌ گرنگیشه‌ هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وام بن و تێكرا هاوكاری ئه‌وه‌بین به‌ هه‌موو چین و توێژه‌كان و ئه‌وانه‌ش كه‌ خۆیان به‌ مرۆڤ دۆست ده‌زانن چونكه‌ رێكخراوه‌كان چ به‌ناو ژنان و ئافره‌تان بێت چ به‌ناو رێكخراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ بێت ناتوانن ئه‌و ئه‌ركه‌ به‌ته‌نها ئه‌نجام بده‌ن ئه‌گه‌ر هه‌مووان هاوكار نه‌بین كه‌ ئه‌مه‌ له‌ پێناو به‌ دیهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كه‌ كه‌ تیایدا مافه‌كانمان و ژیانمان تێیدا پارێزراو بێت.

له‌باسی توندوتیژی دا هه‌ر نمونه‌ی ژنان باس ده‌كرێت به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌ له‌بیر بكرێت كه‌ هه‌ر ژن نیه‌ كچ نیه‌ توندوتیژی به‌رامبه‌ر ده‌كرێت به‌ڵكو هه‌ندێك كات منداڵه‌ یان چینه‌كانی تری كۆمه‌ڵگان له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س و هه‌ر لایه‌نێكه‌وه‌ به‌هه‌ر بیانویه‌ك بێت ئه‌نجام هه‌ر توندوتیژی یه‌ له‌ به‌رامبه‌ر دا ئه‌زیه‌ت یان كه‌سێك له‌كه‌داركراوه‌ یان كه‌سێك كوژراوه‌ جێی خۆیه‌تی چوارچێوه‌ی كاری رێكخراوه‌یمان فراوانتر بكه‌ین و داكۆكیكاری ته‌واوی چین و توێژه‌ جیاوازه‌كان بین چونكه‌ لێره‌وه‌ ئێمه‌ ده‌توانین ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست بین و ببینه‌ داینه‌مۆی كۆمه‌ڵگایه‌ك دوور له‌ پشێوی و به‌دحاڵی بوون .

شه‌هریه‌ ئه‌حمد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket