riklam

قه‌ته‌ر له‌ ئۆپیك ده‌كشێته‌وه‌

ئابوری 11:08 AM - 2018-12-03
.

.

دوای 60 ساڵ له‌ ئه‌ندامبوونی قه‌ته‌ر له‌ رێكخراوی ئۆپێك ده‌كشێته‌وه‌.

ئاژانسی رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ 3-12-2018، بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ سه‌عد كه‌عبی وه‌زیری وزه‌ی قه‌ته‌ر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسدا رایگه‌یاندوه‌، قه‌ته‌ر بڕیاریداوه‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2019 له‌ ئه‌ندامێتی رێكخراوی ئۆپیك بكشێته‌وه‌.

وه‌زیری وزه‌ی قه‌ته‌ر راشیگه‌یاندوه‌، حكومه‌تی قه‌ته‌ر له‌پێناو چاكسازیكردن و پێداچوونه‌وه‌ به‌ پلان و ستراتیجییه‌تی كه‌رتی وزه‌یدا ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌ركردوه‌، كه‌ به‌ نیازه‌ گرنگی بداته‌ گازی سروشتی.

رێكخراوی ئۆپیك له‌ 40% ی نه‌وتی خاوی جیهانی له‌به‌رده‌ست دایه‌، دوای كشانه‌وه‌ی قه‌ته‌ر چاره‌نوسی چ ئه‌بێت؟ ئایا دوای ئه‌و روداوه‌ هێشتا ئه‌توانێت كۆنترۆڵی بازاڕو نرخی نه‌وتی خاو بكات؟.

PUKmedia رۆیته‌رز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket