ئەمریكا چالاكییەكانی ئەنجومەنی باڵای خانمان بەرز دەنرخێنێت
ژنان 04:46 PM - 2018-12-02.
ئەمریكا چالاكییەكانی ئەنجومەنی باڵای خانمان لە هەڵمەتی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەزردەنرخێنێت.
پەخشان زەنگنە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان، بەئامادەبوونی ئەمەل جەلال و پەروین حەسەن ئەندامانی ئەنجومەن و فلۆرین گۆرگیس سێودین بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە ئەنجومەن و دلێر ئیبراهیم بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان، پێشوازی لە وەفدێكی كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان كرد، كە پێكهاتبوو لە "ستیڤن فیگن" كونسوڵی گشتی ئەمریكاو "هیزەر فابریكێنت" بەرپرسی كاروباری گشتی و "دێڤید فریمان" بەرپرسی دۆسیەی مافی مرۆڤ
لە دیدارەكەدا كونسوڵی گشتی ئەمریكا و وەفدی یاوەری چالاكییەكانی ئەنجومەنی باڵای خانمانیان لەمیانی هەڵمەتی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەزردەنرخاند كە تا 10ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
لە تەوەرێكی تری دیدارەكەدا گرنگی كاری هاوبەش و پەرەپێدانی پەیوەندی هەردوولا لەو بوارانەی پەیوەندیان بە پرسەكانی ژنانەوە هەیە خرانە بەرباس. هەروەها گفتوگۆ لەسەر پلانی ستراتیژی ئەنجومەن كرا، لە بواری گەشەپێدانی ژنان و بوارەكانی تواناسازی ئافرەتان لە هەموو سێكتەرەكاندا.
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان ئاماژەی بۆ گرنگی رۆلی ئەمریكا كرد، لەپاڵپشتی گەشەپێدانی رەوشی ئافرەتان و بوارەكانی تری كاركردنی ئەنجومەنی باڵای خانمان. هەروەها لە دیدارەكەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا بۆ ئەنجامدانی چالاكی و پرۆژەی هاوبەش، لەو پرسانەی پەیوەندیان بە گەشەپێدانی رەوشی ژنانەوە هەیە.
كونسوڵی گشتی ئەمریكا ئامادەیی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ پاڵپشتی پرۆژەكانی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان وەك دەزگایەكی كاراو چالاك لە گشت ئەو پرسانەی پەیوەندییان هەیە بەگەشەپێدانی رەوشی ژنان و نەهێشتنی توندوتیژی و هێنانەدی مافەكانی ژنانی كوردستان لە گشت بوارەكاندا.
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یهكێتی هێزێكی كاریگهره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پلهبهرزكردنهوهی مووچهخۆرانی ههرێم رهزامهندی بهغدای دهوێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19