riklam

هۆڵه‌ندا.. كچه‌ كوردێك كاندیده‌ بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا

تاراوگە‌‌ 03:28 PM - 2018-12-02
.

.

كچه‌ گه‌نجێكی كورد له‌ لایه‌ن پارتی كاری هۆڵه‌ندییه‌وه‌  ( PVDA )كاندیدكراوه‌ كه‌ وه‌ك ئه‌ندامێكی گه‌نجی كارای پارته‌كه‌یان ببێته‌ نوێنه‌ری حزبه‌كه‌یان له‌ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا.

شه‌م ئه‌حمه‌د كچه‌ كوردێكی خه‌ڵكی شاری سلێمانییه‌و له‌ئێستادا كاندیدی حزبی پارتی كاری هۆڵه‌ندییه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا به‌ ژماره‌ (13) كه‌ پچوكترین كاندیدی حزبه‌كه‌یه‌تی و ته‌مه‌نی ته‌نها 22 ساڵانه‌.

شه‌م ئه‌حمه‌د له‌ دایكبووی ساڵی 1996  له‌سلێمانی و له‌ ته‌مه‌نی چوار ساڵییه‌وه‌ له‌ هۆڵه‌ندا ده‌ژی و سه‌ركه‌وتوانه‌ قۆناغه‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی له‌ هۆڵه‌ندا بڕیوه‌، پاشان كۆلێژی یاسای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵبژاردوه‌، تا به‌رده‌وامی به‌خوێندن بدات، ئه‌مساڵیش له‌مانگی 7 دا كۆلێژی یاسای نیوده‌وڵه‌تی (القانون الدولی) به‌سه‌ركه‌وتووی ته‌واوكردوه‌.

له‌ئێستاشدا شه‌م ئه‌حمه‌د كاندیدی حزبی پارتی كاری هۆڵه‌ندیه‌ بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و  خوێندكاری ماسته‌ریشه‌، به‌ڵام له‌بری ماسته‌رێك، دوو ماسته‌ر ده‌خوێنێت، یه‌كه‌میان سه‌باره‌ت به‌ قوربانییانه‌ و دووهه‌میشیان ده‌رباره‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌.

شه‌م له‌ ته‌مه‌نی 15 ساڵییه‌وه‌ تێكه‌ڵی سیاسیه‌ت بووه‌و بوه‌ته‌ ئه‌ندامی پارتی كاری هۆڵه‌ندی ( PVDA )، پاشان بوه‌ته‌ سه‌رۆكی گه‌نجه‌كانی PVDA  له‌هه‌رێمی نۆرد برابانت، له‌دوایدا بووه‌ به‌ سه‌رۆكی خوێندكارانی كۆلێژی یاسای نێوده‌وڵه‌تی له‌ هۆڵه‌ندا، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك ده‌سته‌ی سكرتاریه‌ت بووه‌ له‌شاره‌وانی هاوسدن له‌ هۆڵه‌ندا.

هه‌روه‌ها له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی هۆڵه‌ندا دا دووجار كاندید كراوه‌، دواینجار داوای لێكراوه‌ سه‌رۆكی لیستی حزبه‌كه‌ی بێت، به‌ڵام له‌به‌ر خوێندن سه‌رۆكایه‌تی لیسته‌كه‌ی نه‌كردوه‌و وه‌ك كاندید به‌شداربووه‌.

بۆ جارێكی دیكه‌ ئه‌مساڵ له‌ لایه‌ن حزبه‌كه‌یه‌وه‌ داوایلێكراوه‌ ببێته‌ سه‌رۆكی لیستی پارتی كار له‌ هه‌رێمی برابانت له‌هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمه‌كان له‌هۆڵه‌ندا، به‌ڵام له‌به‌ر درێژه‌دان به‌خوێندن به‌ سوپاسه‌وه‌ وه‌ڵامی حزبه‌كه‌ی داوه‌ته‌وه‌‌ كه‌ ناتوانێت.

كچه‌ كورد شه‌م ئه‌حمه‌د له‌ئێستادا له‌ لایه‌ن حزبه‌كه‌یه‌وه‌ داوایلێكراوه‌ وه‌ك ئه‌ندامێكی گه‌نجی كارای پارته‌كه‌یان ببێته‌ نوێنه‌ری حزبه‌كه‌یان له‌په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كه‌ پچوكترین كاندیدی حزبه‌كه‌یانه‌ و كاندیدی ژماره‌ 13ی پارته‌كه‌یه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket