چی له فه‌ره‌نسا ڕووده‌دات ؟
بیروڕا 01:01 PM - 2018-12-02.
له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی ڕابردوو، له چه‌ندین شاری گه‌وره‌ی فه‌ره‌نسا و به تایبه‌تی له پاریس، خۆپیشاندان دژی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی ده‌ستی پێكرد. له ئه‌نجامدا خۆپیشانده‌ران كه له كاتی خۆپیشانداندا ''هێله‌كی زه‌رد'' ده‌پۆشن، له خۆپیشانده‌ره‌وه وبوون به بزوتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ناڕازی له سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌تی فه‌ره‌نسا و ده‌سه‌ڵاتداران.
هێله‌ك زه‌رده‌كان كێن ؟
له ڕووی سۆسیۆلۆجیه‌وه، پێكهاته و باكگراوندی ئه‌م گروپه جیاوازن. له ڕووی درامه‌ته‌وه، كه‌سانی چینی هه‌ژارو چینی مامناوه‌ندی له خۆ ده‌گرێ. له ڕووی ئاڕاسته‌ی سیاسیه‌وه، كه‌سانی چه‌پڕه‌و (لایه‌نگرانی چه‌پی چه‌پ، سۆسیالیست و سۆسیال دیموكرات)، كه‌سانی مۆدێرات (موعته‌دله‌كان) و ڕاستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان له خۆ ده‌گرێ. به‌شه زۆره‌كه‌ی ئه‌م بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵاتیه ده‌یانه‌وێ به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه داواكانیان بگه‌یه‌نن به حكومه‌ت له چوارچێوه‌ی یاساكانی خۆپیشاندان. به‌ڵام كه‌مینه‌یه‌كی هێله‌ك زه‌رده‌كان هه‌یه كه ناتوانن كۆنتڕۆڵی توڕه‌یی خۆیان بكه‌ن و له ڕێی زه‌بر و زه‌نگ و توندوتیژی خۆیان نمایش ده‌كه‌ن.
داواكارییان چییه ؟
له سه‌ره‌تادا هۆكاری سه‌ره‌كی خۆپیشاندانه‌كان له سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی بوو، به تایبه‌تی نرخی به‌نزین. به‌ڵام دروشمه‌كانی خۆپیشاندانان ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزینی تێپه‌ڕاندو باس له دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، ململانێی چینایه‌تی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌ن نفوز و سه‌رمایه‌داران ده‌كات. یه‌كێك له‌و دروشمانه‌ی كه به‌رزكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت، فه‌ره‌نسا پاڵه‌وانی جیهان له تاكس وه‌رگرتن، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك كه فه‌ره‌نسا ته‌نها پاڵه‌وانی جیهان نیه له تۆپی پێ بگره پاڵه‌وانیشه له سه‌پاندنی تاكس و زه‌ریبه له سه‌ر هاووڵاتیان به تایبه‌تی چینی مامناوه‌ندی.
هه‌ڵوێستی داموده‌زگاكانی فه‌ره‌نسا:
حكومه‌تی فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت كه‌وا ده‌رگای كراوه‌یه بۆ گفتوگۆ له گه‌ڵ نوێنه‌رانی هێله‌ك زه‌رده‌كان. سه‌رۆكی حكومه‌تی فه‌ره‌نسا ئیدوارد فیلیپ، له ته‌لاری حكومه‌ت (ماتینیۆن)، پێشوازیكرد له دوو نوێنه‌ری ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه به‌ڵام یه‌كێكیان پاشه‌كشه‌كرد له به‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌ت نه‌یویست كۆبوونه‌وه‌كه تۆمار بكرێت.
حزبی ده‌سه‌ڵات (بزوتنه‌وه‌ی ئۆن مارش لاریپیبلوك)، داوای گفتۆگۆ ده‌كات له گه‌ڵ هێله‌ك زه‌رده‌كان. له هه‌مان كاتدا ده‌ستگیركردنی ئه‌وانه‌ی سه‌یاره‌و دوكانه‌كان ده‌سوتێنن. وه پێیوایه له ماوه‌ی پێشۆ په‌یامه چاكسازیه‌كانی حكومه‌ت به باشی نه‌گه‌یندراون به فه‌ره‌نسیه‌كان.
له سه‌ر ئاستی حزب و سه‌ندیكاو ڕێكخراوه‌كانی تری فه‌ره‌نسا، هه‌ڵوێست و بۆچوونی جیاواز هه‌یه له سه‌ر ڕووداوه‌كان و چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ڵ هێله‌ك زه‌رده‌كان و داواكاریه‌كانیان. حزبه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن به تایبه‌تی چه‌پی چه‌پ، حكومه‌ت تاوانبار ده‌كه‌ن له‌وه‌ی كار ده‌كات له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌داران و هاوكاری مادیان ده‌كات، له هه‌مان كاتدا داوای تاكسی زیاتر ده‌كات له چینی مامناوه‌ندی و یارمه‌تی هه‌ژاران كه‌مده‌كاته‌وه. سه‌ره‌ڕای هه‌وڵدان بۆ قۆزتنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، تا ئێستا هیچ حزب و ڕێكخراوێك نه‌یتوانیوه داواكاری هێله‌ك زه‌رده‌كان ئاڕاسته بكه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان.
زه‌ردی مادی و مه‌عنه‌وی:
سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی هێله‌ك زه‌رده‌كان و دروستبوونی ئاڵۆزی له‌م كاته‌دا كه به‌ره‌و پشوو و یاد و جه‌ژنه‌كانی سه‌ری ساڵ ده‌ڕۆین، زه‌ردێكی مادی و مه‌عنه‌وی له فه‌ره‌نسا داوه. له لایه‌ك، هاتووچۆی گه‌شتیاران كه‌مده‌كاته‌وه و به‌و هۆیه‌وه ئوتێل و ریستۆرانت و قاوه‌خانه‌كانی پاریس ئیشیان كه‌مده‌بێته‌وه. له لایه‌كی تره‌وه، ئه‌و توندوتیژیه و ئاگردانی سه‌یاره‌و دوكانه‌كانی پاریس، وێنه‌ی پاریس ناشیرین ده‌كات له ده‌ره‌وه‌و وه‌كو شارێكی نا سه‌قامگیر وێناده‌كرێت. هه‌ر بۆیه سه‌ندیكاكانی ئوتێل و ریستۆرانت و قاوه‌خانه‌كانی پاریس له هه‌وڵدان حكومه‌ت فه‌ره‌نسی هه‌ر زوو پێكبێت له گه‌ڵ هێله‌ك زه‌رده‌كان بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتیاران نه‌ترسن و بۆ سه‌ری ساڵ بتوانن بێن بۆ پاریس.
هه‌فته‌ی داهاتوو:
هێله‌ك زه‌رده‌كان شه‌ممه و یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو دێنه‌وه بۆ خۆپیشاندان ده‌ڵێن به‌رده‌وام ده‌بن تا حكومه‌ت سیاسه‌ته‌كانی ده‌گۆڕێت و داواكانیان جێبه‌جێده‌كات.
د. لوئه‌ی جاف
نوێنه‌ری ی ن ك له وڵاتی فه‌ره‌نسا
پاریس
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ بنەماڵەی خاتوو رقیە
پرسەنامە 03:27 PM - 2024-04-20 -
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19