به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 100 ساڵ به‌سه‌ر یه‌كگرتنه‌وه مێژووییه‌كه‌ی رۆمانیای نوێ، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه فێستیڤاڵێكی كاریكاتێریی كارتۆنی نێوده‌وڵه‌تی له رۆمانیا ئه‌نجامدرا و و كاریكاتێریستێكی كوردیش به‌شداری تێدا كردووه.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه فێستیڤاڵێكی كاریكاتێریی كارتۆنی نێوده‌وڵه‌تی له رۆمانیا ئه‌نجامدرا، فێستیڤاڵه‌كه به هاوبه‌شی له نێوان سه‌نته‌ری كولتوری شاری دێڤا و خانه‌ی وه‌شاندنی كریسان و كۆمه‌ڵه‌ی كاریكاتێریستانی دێڤا له رۆمانیا رێكخرا، فێستیڤاڵه‌كه‌ش به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 100 ساڵ به‌سه‌ر یه‌كگرتنه‌وه مێژووییه‌كه‌ی رۆمانیای نوێ بوو (1918-2018)، لێژنه‌ی هونه‌ریی هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریكاتێره‌كانیش له نێو (3458) كاردا ته‌نیا (1630) كاریان په‌سندكرد، له كۆی (487) ته‌نها هی (441) هونه‌رمه‌ندی كاریكاتێریست له (69) وڵاته‌وه په‌سندكرا.
هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار و كاریكاتێریستی كوردی ناسراو هه‌ندرێن خۆشناو یه‌كێك بوو له به‌شداربووانی ئه‌م فێستیڤاڵه، هه‌ندرێن خۆشناو كه ساڵانێكه له بواری هونه‌ری شێوه‌كاریی و كاریكاتێردا ئه‌سپی خۆی تاوداوه و خزمه‌ت به‌م بوارانه‌دا ده‌كات، به‌وه له كاریكاتێریسته‌كانی دیكه جیاده‌كرێته‌وه كه بێجگه له‌سه‌ر ئاستی كوردستاندا، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی جیهانیشدا ناسراوه، و ساڵانه له چه‌ندین بۆنه و فێستیڤاڵ و پێشانگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا به‌شداری ده‌كات.
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌شداربوونی له‌م فێستیڤاڵه‌دا هه‌ندرێن خۆشناو وتی: له مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو له‌لایه‌ن هۆریا كریسانه‌وه كه خاوه‌نی خانه‌ی وه‌شاندنی كریسانه، داوه‌تنامه‌یه‌كم پێگه‌یشت بۆ به‌شداریكردن له‌م فێستیڤاڵه كاریكاتێرییه‌دا، منیش به پێنج كارتۆن به‌شداریم كرد، خۆشبه‌ختانه هه‌موو كاره‌كانم سه‌ركه‌وتووانه به فلته‌ری لێژنه هونه‌رییه‌كه تێپه‌ڕبوون و نمایشكران، كاره‌كانیش دابه‌شكرابوون به‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ردا، یه‌كه‌م یه‌كگرتن به‌هێزیییه، دووه‌میش به‌دبه‌ختی، و سێیه‌میش ته‌وه‌ری ئازادبوو، به‌رنامه‌ی رێكخه‌رانی فێستیڤاڵه‌كه‌ش وابوو كه كاره‌كان له چه‌ندین پێشانگای جیاجیا نمایش بكه‌ن له شاره‌كانی رۆمانیادا، و له چه‌ندین كتێب و كاتالۆگدا چاپیان بكه‌ن، هه‌روه‌ها له چه‌ندین سایته كاریكاتێرییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌شدا بڵاوبكرێنه‌وه.
وتیشی: جێگه‌ی دڵخۆشییه كه له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كاندا ئه‌م بایه‌خه به هونه‌ری كاریكاتێر و كارتۆن ده‌درێت، و ساڵانه سه‌دان بۆنه‌ی هونه‌ریی بۆ رێكده‌خرێت و به هه‌زاران هونه‌رمه‌ند له وڵاتانه‌وه به‌كار و چالاكیه‌كانیان به‌شداری ده‌كه‌ن، هونه‌رمه‌ندانی كوردیش به‌ده‌رنین له‌م چالاكییه نێوده‌وڵه‌تیانه‌دا، كه به‌داخه‌وه له كوردستان ئه‌م بایه‌خه به‌دیناكرێت، له‌م دوو ساڵه‌ی دوایی نه‌بێت كه چه‌ند هه‌وڵێكی ناوه‌ندی 7 ڕه‌نگه ئاكامی هه‌بوو و چه‌ند پێشانگایه‌كی هاوبه‌شی سه‌رتاسه‌ری ئه‌نجامدا له كوردستاندا.
PUKmedia محه‌مه‌د به‌رزنجی/ هه‌ولێر
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی
دوای سه‌ده‌یه‌ك پڵنگێكی ده‌گمه‌ن ده‌رده‌كه‌وێته‌وه
14-2- رۆژی جیهانی خۆشه‌ویستی
كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی
مام به‌به‌ڵگه سه‌لماندی كه‌ركوك خاكی كوردستانه
كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی
كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای یه‌كێتی و پارتی
شه‌هید ئارام ئه‌ستێره‌یه‌كی ئاوا نه‌بووی كوردایه‌تی
هه‌رێم به‌ره‌و گه‌شه و بنیادنانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری
بازنەی بڕیار
قردێله‌ی سێ مه‌یموونه‌كه
یەكێتی دوا هەڵوێستی خۆی راگەیاند
كۆبونەوەی سەركردایەتی یەكێتی دەستیپێكرد
فراكسیۆنی یەكێتی:بەبێ رێككەوتن بەشداری كۆبوونەوەی پەرلەمان ناكەین
رۆژی شه‌ممه 16-2-2019 له‌سه‌ر بانگهێشتی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ئێران، وه‌فدێكی كۆمیته‌ی...
خاتونی دەست رەنگین گۆنا عوسمان بە پەت و بزمار و تەختە تابلۆی قەبارە جیاواز بە جۆر و نەخش و رەنگی جیاجیا دەنەخشێنێت و پەیامیش بۆ خانمان دەنێرێت کە لە بەدیهێنانی خەونەکانیان بێ هیوا نەبن. پەروین بابەكر: سامانی سروشتی بكرێتە ئامرازی خۆشگوزەرانی ده‌قی چاوپێكه‌وتنی بافڵ تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی bbc
ئه‌و پێنج ده‌ستگیركراوه‌ی له رۆژی خۆپیشاندانه‌كه‌ی شیلادزێ-وه له زینداندان بهكهفالهتیش ئازاد ناكرێن و 56 كه‌سی دیكه...