riklam

بۆچی سلێمانی؟؟؟؟؟؟

بیروڕا 09:00 PM - 2018-12-01
.

.

لەكاتی شۆڕش و تایبەت دوای هەرەسەكەی ساڵی 1975 پارتی و پارتیەكان لە سلێمانی بەخۆیان دەوت ئەوان بە سلێمانی بێگانەن، كەچی كە ئێستادا تەڤگەری ئازادی و نەوەی نوێ دروست بوون،پارتی خۆی بە خاوەن ماڵ دەزانێت.. ئەوان نازانن كە ئەم لایەنە تازانە لە بۆشایی پارتیەوە دروست دەبن.. واتە لەسەر حیسابی پارتی , ئەوانە لەسلێمانی خۆیان بە خاوەن ماڵ دەزانن بێ ئەوەی كە بزانن كە سلێمانی مل بۆ كەس نادات جگە لەوانەی كە خزمەتی دەكەن و دڵسۆزی ئەون..

ئەو ئازادییەی لە سلێمانی بوونی هەیە لە هیچ شارێكی تر نییە، لە دهۆك بارەگای یەكگرتوو دەسوتێ و لە هەولێر مەلاكانیان شەهید دەكرێن، لە دهۆك گەریلا و ڕۆژنامەنووسەكان تبرۆرو فەلاقە دەكرێن و سنوور داش دەكرێنەوە و وەدادەكان شەهید دەكرێن.

كاتێ هەڕەشە لە ئەندام پەرلەمانەكانی كۆمەڵ دەكرێ لە ماڵی شێخ لاهور دەشاردرێنەوە,
كاتێ وەزیرەكانی گۆڕان دەنێردرێنەوە ماڵەوە , یەكێتی پۆستەكانیان پڕ ناكاتەوە.

كاتێ بارەگایەكی نەوەی نوێ و NRT لەلایەن حكومەتەوە دادەخرێن یەكێتی پێ تاوانبار دەكرێت، هەر خۆشیان دەڵێن ئەم حكومەتە حكومەتی پارتیە...
كە باسی سلێمانی دەكەن باسی ئەو دیو دێگەڵە ناكەن و بەراوردێك بە ویژدانەو ناكەن.

كاتێ ئێمەی یەكێتی لەناو ئامەد بانگی ئازادی بۆ (لەیلا زانا و دەمیرتاش و سەرۆك ئاپۆ دەكەین) پارتی سەرقاڵی كۆبوونەوەیە لەگەڵ سوپاو میتی توركی لە سەری ڕەش و كۆبوونەوە دەكەن لە دژی پەكەكە.

ئێمە یادی نەورۆز دەبەینە قەندیل، كەچی ئەوان لە ئەنقەڕە سەردانی چاوش ئۆغڵۆ دەكەن.

كاتێ دەڵێین پیرۆزە سەركەوتنی HDP توركەكان نوێنەرمان لە توركیاوە دەنێرنەوە بۆ سلێمانی.

كەواتە ئێمە بەكرێگیراوی توركیاین یان ئێوە.

كەناڵەكەی شاسوار خۆی بەلێشاو رۆژنامەنووس دەردەكات و نان بڕاویان دەكات،كەچی داوای ئازادی بۆ خەڵكی سلێمانی دەكات..

نالیا خوێنی خاوەن پشكەكانی چاڤی لاندی مژیوە كەچی داوای چاككردنی ئابوری سلێمانی دەكات..

پەرلەمانتارێكی نەوەی نوێ لە هەولێر لێیدرا و یەكێتی نەیپاراستایەو نەیهێنایەتەوە بۆ سلێمانی وەی لە حاڵی كەواتا بزانن یەكێتی واتا ئازادی

ئێوەش بەم هەوڵانەتان خۆتان ناشیرین تر دەكەن..

کاردۆ جومعه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket