riklam

كۆبوونه‌وه‌ی G20 و ئه‌گه‌ری گۆرانكاری له‌مامه‌ڵه‌ بازرگانییه‌كانی وڵاتان

ئابوری 04:50 PM - 2018-12-01
.

.

نۆزده‌ سه‌ركرده‌ی وڵاتانی خاوه‌ن گه‌وره‌ترین ئابوری جیهان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئه‌وروپاو سه‌ركرده‌ی چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌، له‌ 30 تشرینی دووه‌می 2018 له‌ بۆینس ئایرسی پایته‌ختی ئه‌رژه‌نتینی ئه‌مریكایی لاتین له‌ لوتكه‌ی G20 كۆبوونه‌وه‌.

له‌ لوتكه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی روسیا، شی جینگ پینگ سه‌رۆكی چین، ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نساو تێرێزا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئاماده‌ن، هه‌روه‌ها  یه‌كێك له‌و سه‌ركردانه‌ی یه‌كه‌مجاره‌ به‌شداریی له‌ لوتكه‌كه‌دا ده‌كات محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعودیه‌یه‌.

سه‌رۆكی سندوقی نێوده‌وڵه‌تی (كریستن لاجارد) له‌باره‌ی ئاڵۆزییه‌كانی بازرگانی جیهانی هۆشداری ده‌دات. به‌هۆی لێدوانی به‌شێك له‌ سه‌ركرده‌كانی وڵاته‌ زلهێزه‌ ئابورییه‌كانی جیهان، چه‌ندین وتارو بڕیاری جۆراوجۆر له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌ بازرگانییه‌كانی نێوان وڵاتان دراون، هه‌روه‌ها  چاوه‌ڕێی سه‌پاندنی چه‌ن بڕیارێك و باجێكی نوێ ده‌كرێت له‌نێوان وڵاتاندا، له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رۆكی سندوقی نێوده‌وڵه‌تی له‌راپۆرتێكی تایبه‌ت به‌ سه‌ركرده‌كانی به‌شداربوو له‌ لوتكه‌ی G20 هۆشداریی داوه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مریكا بڕیاری دانانی باج بۆ كه‌لوپه‌له‌كانی وڵاتی چین به‌تایبه‌تی ئۆتۆمبێل بسه‌پێنێت.

دوای سه‌پاندنی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران و قه‌ده‌غه‌كردنی مامه‌ڵه‌ی بازرگانی وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێراندا، شاره‌زایانی ئابووری جیهان چاویان بڕیوه‌ته‌ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌و كۆڕبه‌نده‌دا، كه‌ پێده‌چێت بڕیاری گرنگ له‌ بواری ئابوری و مامه‌ڵه‌ی نه‌وت و گازو بارزگانی نێوان وڵاتان بدرێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كان


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket