گرنگی خوێندنه‌وه بۆ منداڵان
ئەدەب وهونەر 03:54 PM - 2018-12-01.
خوێندنـه‌وه ئاره‌زوو نییه، به‌ڵكو یه‌كێكه له پێویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانی مـرۆڤ، كه له دوای هه‌ڵمژینی هه‌وای پاك و خواردن و خواردنه‌وه و پۆشاك و نووسـتن و یـاری، ریزبه‌ندی دێته سه‌ر خوێندنه‌وه.. خوێندنه‌وه خۆراكی مێشك و رووحمانه، پێویستییه‌كی گرنگه بۆ گه‌شه‌كردن و زاخاودانی هۆش و هزر و بیر و زه‌ینمان.. كلیل و ده‌روازه‌یه‌كه بۆ وه‌رگـرتنی زانیـاری و زانسـتی و بابـه‌تی هه‌مه‌ڕه‌نـگه.. ده‌لاقـه‌یه‌كه كه له میانـه‌یه‌وه ده‌توانین زانستی و رۆشنبیری و داهـێنان و زاده‌ی ئه‌نـدێشه و بیری كه‌سانی تر ببینین.
خوێندنه‌وه فاكته‌رێكی سه‌ره‌كییه له شارستانێتی و پێشـكه‌وتن و ناسنامه‌ی رۆشنبیریی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك، نه‌ته‌وه‌ی خوێنده‌وار و رۆشنـبیر، نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌ركـرده و پایـه‌داره.
خوێندنـه‌وه به‌شـێكی گـرنگه له زمـان، به‌شـێكی ته‌واكـه‌ریشه لـه دروسـتكردنی ژیـانی كه‌سایه‌تی.. ته‌نیا رێگـه‌شه بۆ داهـێنان و بۆ دروستكـردنی داهـێنـه‌ران و نووسـه‌ران و بیرمه‌نـدان و هونه‌رمه‌نـدان.. هه‌روه‌هـا خوێندنـه‌وه بناغـه‌ی پـه‌روه‌رده و فـێركردنیشه، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌رخست، كه له (له سه‌دا حه‌فتا)ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه مرۆڤ فـێریان ده‌بن، له رێـی په‌رتـووكه‌وه وه‌ریـان ده‌گـرن.
(سـتـیل) ده‌ڵێ:" خوێندنــه‌وه وه‌رزشـی مێشكمـانه"
خوێندنه‌وه بریتییه له وه‌رگرتنی هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه نووسراون و له‌به‌ر چاومانن.
له‌م سه‌ره‌مه‌شـدا، خوێنـدنه‌وه تێـكه‌ڵ بـه ژیانـمان بـووه و بـووه به به‌شــێك لـه ژیـانی رۆژانه‌مـان.. په‌رتووك و گۆڤـار و سایته ئه‌لیكترۆنییه‌كان هێنده زۆر و هه‌مه‌چه‌شنه‌ن، هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت ده‌توانێت بیان خوێنێته‌وه، چێژ و خۆشی و سوودیان لێوه‌ربگرێت، گرنگی و چـێژی راستیی خوێنـدنه‌وه‌ش، ئـه‌و خوێنـه‌رانه ده‌یـزانن، كه رۆژانـه خولـیای خوێندنه‌وه بوونه و ناتـوانن به‌بـێ خوێنـدنه‌وه هه‌ڵبكه‌ن.
دێینه سـه‌ر كـرۆكی باسه‌كه‌مـان، كـه گـرنگی و سووده‌كـانی خوێنـدنـه‌وه‌یه بـۆ منـداڵان. خوێندنـه‌وه كۆڵه‌كه‌یه‌كی گرنگه له كۆڵه‌كه‌كـانی رۆشـنبیریی منـداڵان.. له‌م پێودانگه‌شه:
كه (خوێنـده‌واری ئه‌مـڕۆ.. سه‌ركـرده‌ی به‌یـانییه)
پێویسته بایه‌خ به‌م بابه‌ته بده‌ین، هه‌ر له منداڵییه‌وه منداڵه‌كانمان بیان كـه‌ین به هـاوڕێی په‌رتـووك و گۆڤار و هۆگری خوێندنه‌وه‌یان بكه‌ین، تا به هه‌میشه‌یی خووی پێوه‌بگرن.
له سه‌ره‌تـادا پێویسته ئه‌وه بـزانین، كه چ په‌رتـووك و گۆڤـارێكیان بۆ هه‌ڵـده‌بـژێـرین؟
گه‌ر ویستمان په‌رتـووك بۆ منداڵه‌كانمـان هه‌ڵـبژێرین، پێویسـته قـۆناغـه‌كانی ته‌مـه‌ن و
گه‌شه‌كـردنی ده‌روونـی و پـه‌روه‌رده‌یی منداڵه‌كـانمان له‌ـبه‌رچـاو بگـرین، چونـكه هـه‌ر قۆناغـێك له قۆناغه‌كـانی منـداڵی، تایبه‌تمـه‌نـدی و پێـداویستی و ئاسـتی تێگـه‌یشـتن و فه‌رهـه‌نگی زمـانی خۆی هه‌یـه.. تا به‌پێی ئه‌و قۆناغ و پێداویستییانه‌یان، په‌رتـووك و گۆڤـاره‌كانیان بۆ هه‌ڵبـژێرین.. گـه‌ر په‌رتـووك یا گۆڤـارێكی وێنـه‌داری ره‌نگـاوڕه‌نگی جـوان و ساكـار، بخـه‌ینه به‌رده‌سـتی منـداڵێكی سـاوا.. سـه‌رنجـی راده‌كـێشێ و مـه‌یلی سه‌یركردنی وێنه‌كانی ده‌كـات و په‌ڕه‌كانی هه‌ڵده‌داته‌وه.. پێویسته په‌رتووك و گۆڤـاری گونجـاوی تـری پێشـان بده‌یـن.. تا بـه‌ره بـه‌ره هۆگـری په‌رتـووك و گۆڤـار ده‌بێـت.
له وڵاتانی ئه‌وروپیدا، من له په‌رتووكخانه گشتییه‌كانی نه‌رویج و سوید تا ئێستا چه‌ندین جـار له به‌شی منـداڵان له په‌رتووكخانه گشتییه‌كانی شاره‌كانی ئه‌م دوو وڵاتـه‌دا، بینیم و ده‌بیـنم دایكـان، ساوای یه‌ك ساڵان دێنن بۆ په‌رتووكخانه‌كـان، كه به ده‌یـان په‌رتووكی وێنه‌داری ره‌نگـاوره‌نگی گونجاو و جوان و سه‌رنج راكێشیان تێـدان.. كه به تایبه‌تی بۆ ئـه‌م ته‌مـه‌نه منـداڵییه چاپكـراون، دایكه‌كـان په‌رتـووكه ره‌نگاوڕه‌نـگان پێشـانی منـداڵه ساواكـانیان ده‌ده‌ن، هه‌نـدێ له وێنه‌كـان ده‌نـگی موزیكـیشیان له‌گه‌ڵ دایـه، بۆ نموونه: له‌گه‌ڵ وێنه‌ی چۆله‌كـه‌دا، په‌نجـه به دووگمه‌یه‌كـدا ده‌نێن كه له لاپـه‌ڕه‌ی چۆله‌كه‌كه‌دایه، چۆله‌كـه‌كه ده‌جـریوێنێت، منـداڵه ساواكـان چـێژ له وێنه‌كـان و له ده‌نگه‌كانیش ده‌بینن.
دوو هه‌فـته جارێ، یا لایه‌نی كه‌مه‌وه، مانگی جارێك باخچه‌كـانی منداڵان، منداڵه‌كانیان ده‌به‌ن بۆ به‌شی منـداڵان، له په‌رتووكخانه‌كـانی شاره‌كـانیان كه به سـه‌دان په‌رتـووك و گۆڤاری گونجاو و سیدی چیرۆكیان تێـدان، بۆ قۆنـاغی منداڵانی باخچـه‌ی ساویـان و بۆ قۆناغه‌كـانی تری.. ده‌یانه‌وێت له منداڵییه‌وه هۆگری په‌رتووك و خوێندنه‌وه‌یان بكه‌ن.
توێـژێنه‌ره‌كـانی بـواری منـداڵان، قۆناغه‌كـانی منداڵیـیان، كـردوون به پێـنج قۆناغـه‌وه، تا به‌پـێی قۆناغـه‌كـان په‌رتـووك گۆڤـاریان بـۆ دابـین بـكه‌ن.. كـه ئـه‌م قۆنـاغـانه‌ن:
1ـ قۆناغی سـاوایی (قۆنـاغی به‌رایـی منـداڵی) له ( لانـكه‌وه ـ بۆ ـ چـوار سـاڵان)
2ـ قۆناغی ئه‌ندێشه‌ی دیاركراو (چوارـ بۆـ شه‌ش ساڵان) ، (قوناغی باخچه‌ی منداڵان)
3ـ قۆناغی ئه‌ندێشه‌ی ئازاد (شه‌ش ـ بۆـ دوانزه ساڵان)، (قۆناغی خوێنـدنی سه‌ره‌تایی)
4ـ قۆناغی سه‌ركـێشی و پاڵه‌وانێتی (هه‌شت ـ بۆـ دوانگزه) ، ( سه‌ره‌تـایی و ناوه‌نـدی)
5ـ قۆناغی دواكه‌وتوویی منداڵی (دوانگزه ـ بۆ ـ هـه‌ژده ساڵان) قۆناغی هه‌رزه‌كاری و مه‌یـل و خـرۆشی ره‌گـه‌زییه.. قۆنـاغی ( ناوه‌نـدی و ئامـاده‌یی ) یه.
له‌م نووسینه‌مانـدا، منـداڵانی قۆنـاغی قوتابخـانه‌ی سه‌ره‌تـاییمان خسـتۆته نـێو بازنـه‌ی باسه‌كه‌مانه‌وه، كه قۆناغی ئه‌ندێشه‌ی ئازاده، واته ته‌مه‌نی (شه‌ش بۆ دوانگزه ساڵان).
خوێندنه‌وه و گه‌شه‌كردنی حه‌زی خوێندنه‌وه لای منداڵان، پێویستییه‌كی پـه‌روه‌رده‌یی و رۆشنبیرییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له جیهانی ئه‌مڕۆدا، له سایه‌ی ته‌كنالۆژیا و داهێنانی نۆیدا، زانیاری و گۆڕان و پێشكه‌وتن به خێرایی سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، فێركردنی فه‌رمی به‌س نییه بۆ مه‌ستكردنی پێداویستییه هۆشی و ده‌روونییه‌كانیان.. بۆ ئه‌وی منـداڵانی ئه‌مڕۆمان، نابه‌ڵه‌د و بێ ئاگا نه‌بن و بتوانـن له‌گه‌ڵ ره‌وتی داهـێنان و پێشكه‌وتن و پێویستییه‌كانی ئـه‌م رۆژگـاره جه‌نجـاڵ و خـێرا گـۆڕان و داهـێنانـانه‌دا ده‌ربـه‌رن و لـه شه‌مه‌نـده‌فه‌ری پێشكه‌وتن و شارستانی نوێ‌دا جێ نه‌مێنن، پێویستیان به خودخوێنـدنه‌وه‌ی هه‌مه‌ڕه‌نگه و خۆڕۆشنبیریكردن هه‌یه.. چونكه خوێنـدنه‌وه له هه‌موو بواره‌كـاندا، به تایبه‌تیش له بـواری كۆمـه‌ڵایه‌تی و سـۆزداری و هه‌ستـیاری و ده‌روونـی و جه‌سـته‌ییدا، یارمـه‌تـیی منداڵان ده‌دات.. له بواری كۆمه‌ڵایه‌تیدا، خوێندنه‌وه یارمه‌تیی منداڵان ده‌دات كه له جۆر و واتاكانی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تێبگه‌ن كه تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا پێكه‌وه گرێده‌ده‌ن.
له رووی جه‌سته‌ییشه‌وه، خوێنـدنه‌وه ده‌رفـه‌تێكی باشه بۆ منـداڵان، كه له دوای ژیانی رۆتینی روژانه‌یان به تایبه‌تیش له دوای یـاری و چالاكییه جوڵه‌ییه‌كانیان، پشووبده‌ن و بخوێننه‌وه و ئـارامی به جه‌سته‌یان ببه‌خشن.. له بـاره‌ی گه‌شه‌كـردنی سـۆزداریشـه‌وه، كـاتێ كـه منـداڵان سه‌رسـامی كـاره‌كته‌ره‌كانی چـیرۆكه‌كـان ده‌بـن، ئـه‌و ده‌رفه‌تـه‌یان بۆ ده‌ره‌خسـێت كه گـوزارشت له هه‌سـت و سـۆزدارییه‌كـانیان بكه‌ن.
هه‌نـدێ له لێكۆڵینه‌وه‌كـان، ئه‌وه‌یـان روون كـردۆته‌وه، كه زۆربـه‌ی منـداڵان لـه رێی خوێندنه‌وه‌ی په‌رتـووك و گۆڤـاری منداڵانه‌وه، خۆیان رۆشنبیر و شاره‌زا كـردوون و خۆیـان به وشه‌كانی زمـانی ده‌وڵه‌مه‌نـد كـردوون، لـه پێـش قوتابخـانه‌ی سه‌ره‌تـاییـدا، ئامـاده‌ییه‌كی باشـتریان هه‌یـه بـۆ فـێربوون و خوێنـدنه‌وه و تێـگه‌ییشـتن و نووسـین، به‌راورد به ئه‌و منـداڵانه‌ی كه ناخـوێنـنه‌وه.. پشكی شێری ئه‌م ئاكامه ئه‌رێنییه‌ش بـۆ راهێنان و هه‌وڵـدان و هاندان و پێشبینی و دووربینی دایكـان و باوكـانی رۆشنبیریان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه خۆشـه‌ویستی خوێنـدنه‌وه‌یان له دڵی جگه‌رگۆشه‌كانیان رووانـدوون.
گرنگه كه دایكـان و باوكان و مامۆستاكان، تواناكانی منداڵه‌كانیان و قوتابییه‌كانیان له هه‌ر قۆناغێكی ته‌مه‌نیاندا بزانن، به چ جۆره په‌رتووك و گۆڤارێكی گونجـاو ئاشنایان بـكه‌ن.. بۆ ئـه‌وه‌ی منـداڵان هـه‌ر له منـداڵیـیه‌وه ببن به دۆسـتی په‌رتـووك و هۆگـری هه‌میشه‌یی خوێنـدنه‌وه ببن.. پێویسته دایكـان و باوكـان لایـه‌نی كه‌مه‌وه رۆژی پانـزه خوله‌ك په‌رتووك و گۆڤاری ئاسان و چیرۆك و هۆنراوه و په‌خشان و بابه‌تی ئاسان و گونجـاو بـۆ منـداڵه ساواكـانیان بخـوێننه‌وه، یـا منـداڵان خۆیـان بیـان خوێنـنه‌وه.
له ماڵیشه‌وه په‌رتووكخانه‌ی قنجیان بۆ دابین بكه‌ن و به كۆمه‌ڵێك په‌رتووك و گۆڤاری هه‌مه‌ڕه‌نـگه‌ی منـداڵان بۆیـان بـڕازێنـنه‌وه.. هه‌فـته‌ی جـارێكـیش بیان بـه‌ن بۆ به‌شـی منـداڵان له په‌رتووكخـانه‌ی گشتی شاره‌كـانتان.. گه‌ر بتانه‌وێت ده‌كـرێت شه‌وانه كاتێك بۆخوێنـدنه‌وه دیـاری بكه‌ن، به ناوی (كـاتی خوێنـدنه‌وه‌ی خـیزانی) له لایـه‌نی كه‌مه‌وه (بیست تا سی) خوله‌ك په‌رتووك و گۆڤـار بخوێننه‌وه.. خوێندنه‌وه بكه‌ن به خوویه‌كی
رۆژانه‌تـان و به به‌شـێك لـه كه‌سـایه‌تی و له ژیانتـان.. پێویستیشه دایكـان و باوكـان ببنه نموونه و پێشه‌نگ بۆ منداڵه‌كـانیان، ئه‌گه‌ر ئـه‌وان په‌رتـووك و گۆڤـار بخوێننه‌وه، منداڵه‌كانیشیان چاویان لێـده‌كه‌ن و خوێنـدنه‌وه‌یان لا شـیرین ده‌بێـت.. هه‌ڵبه‌ت دایكان و باوكانی باوكانی رۆشنبیر، منداڵانی رۆشنبیریان لێ هه‌ڵده‌كه‌وێت.
زۆربـه‌ی زانایـانی پـه‌روه‌رده هـاوڕان، كـه خوێنـدنه‌وه جوریـكه لـه خـووه جـوانه‌كـان پێویسته له ده‌روونی منـداڵانی بچووكـدا بچێنرێت و ره‌گ بكات، تا خووی پێوه‌بگـرن.
له وڵاتانی ئه‌وروپیدا دیومانه و ده‌بینین، كه له هـاویناندا له رۆخـی ده‌ریاكـاندا، له‌سه‌ر لـم راده‌كشـێن و پـه‌رتووكێكێش به ده‌ستیانه‌وه‌یه و ده‌یخـوێننه‌وه.. یا له وێستگه‌كـانی چاوه‌ڕێی هـاتن و ده‌رچوونی شه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌كه‌ن، یا له فـرۆكه‌خانه‌كانه‌دا كه چاوه‌ڕێی كـاتی فـڕینی فرۆكه‌كـه‌یان ده‌كه‌ن، په‌رتووكـێك له جانتـاكه‌ی سه‌رشـانیان ده‌رده‌كـه‌ن و ده‌یخوێنـنه‌وه، ته‌نانه‌ت له ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ر و فرۆكه‌شدا، كـات ده‌قـۆزنه‌وه و به فیڕۆی ناده‌ن و په‌رتـووك ده‌خوێنـنه‌وه.
ئه‌م نه‌ریت و خووه‌شیان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له منـداڵییه‌وه خوویان به خوێندنه‌وه گـرتوون.. به پێچـه‌وانه‌ی ئه‌وانـه‌ی لای خۆمـان، كـه هـه‌ر خـه‌ریكی ته‌له‌فـۆنه‌كـانیان.
بـه كـورتی گـرنگی و به‌شـێك لـه سووده‌كـانی خوێنـدنه‌وه بـۆ منـداڵان، لـه‌م خـاڵانـه‌دا چـڕده‌كه‌ینه‌وه. به‌و هـیوایه‌ی دایكـان و باوكـان و مامۆستاكـان سوودیان لێوه‌ربگرن:
1ـ خوێنـدنه‌وه مه‌ستییه‌ك به ژیانی منـداڵان ده‌به‌خشێت، ئه‌ندێشه‌یان فراونتر ده‌بێت و ئاسۆی بیركرنه‌وه و لێكدانه‌یان به رووی جیهاندا ده‌كاته‌وه، سه‌رنجیان قووڵترده‌كات.
2ـ خوێنـدنه‌وه رێـژه‌ی زیـره‌كی و زرنـگی ئاسـتی منـداڵانی خوێنـه‌ر بـاڵاتـر ده‌كـات.
3ـ خوێنـدنه‌وه تواناكانی زمانی و قسه‌كردنی منداڵان به‌رزده‌كاته‌وه، فه‌رهه‌نگی وشه و رسته‌كانیشیان ده‌وڵه‌مه‌نتر ده‌كات، شـێوازی گوزارشـتكرن و ده‌ربـڕینیان به زاره‌كی و نووسـین باشتر ده‌كـات.
4ـ خوێنـدنه‌وه به‌هـای رووحی و ره‌وشتی به‌رز و جـوان له هۆش و ده‌روونی منداڵاندا ده‌ڕوێنێت، ئه‌گـه‌ربێت و ئاراسته‌ی په‌رتووك و گۆڤـاره‌كان، به‌م ئاراسته ئه‌رێنییه‌دا بن.
5ـ خوێنـدنه‌وه‌ی هه‌میشـه‌یی یارمـه‌تی منـداڵان ده‌دات، كـه لـه داهـاتوودا، لێكۆڵینه‌وه‌ی زانیـاری و ئـه‌ده‌بی ئه‌نجـام بـده‌ن، دوای سه‌رچـاوه‌ی زانیـاری و مـێژوویی بكـه‌ون.
6ـ ئه‌و منـداڵانه‌ی كه خوێنه‌ری هه‌میشه‌یی په‌رتووك و گۆڤارن، له قوتابخانه‌دا ئاستی خوێندن و رۆشنبیری و زانیاری گشتییان باشتر و باڵاتره له‌و قوتـابیانه‌ی ناخـوێننه‌وه.
7ـ خوێنـدنه‌وه روانین و سه‌رنجـدان و تێبینی منـداڵانی خوێنه‌ر ورتـر و تیژتر ده‌كـات.
8ـ منـداڵانی راهاتـوو له‌سه‌ر خوێنـدنه‌وه، هه‌ست به ئـازادی و سه‌ربه‌ستییه‌كی زیـاتر ده‌كـه‌ن، باوه‌ڕێـكی زیاتریشیان به خۆیان هه‌یه و ده‌توانـن پشـت به خۆیـان ببه‌سـتن.
9ـ زۆربـه‌ی كه‌ڵـه زاناكـان و دانـاكـان و نووسه‌ره‌كـان و داهـێنه‌ره‌كـان و بیرمـه‌نـده هه‌ڵكه‌وتووكـان، لـه تافـی منـداڵیـیاندا خوێـنه‌ری هه‌میشـه‌یی په‌رتـووك بوونـه.
10ـ خوێنـدنه‌وه، توانـای سه‌ركـه‌وتنی منـداڵانی خوێنـه‌ر، لـه تاقیكـردنه‌وه‌كـان و لـه
بـواره جیـاوازه‌كانی تری قوتابخـانه زیاتـر ده‌كـات.
11ـ خوێنـدنه‌وه، ئه‌و توانایه‌ش به منـداڵانی خوێنه‌ر ده‌به‌خـشـێت، كه ئـه‌و ئامـاده‌ییه ده‌روونییه‌یـان هه‌بێت كه رووبـه‌ڕووی گۆڕاكانییه‌كـانی رۆژگـاره‌كه‌یـان ببـنه‌وه.
12ـ خوێنـدنه‌وه ده‌رفه‌تێـكی باشه، بۆ ئـه‌وه‌ی منـداڵان بۆ ماوه‌یـه‌ك لـه ته‌له‌فزیۆن و ئایپـات و كۆمپـیوته‌ر ویـارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كـان دووربـكه‌ونه.
13ـ خوێنـدنه‌وه، شـاره‌زایی لـۆژیكی بـه منـداڵان ده‌بخشـێت، لـه رێـی خوێنـدنـه‌وه‌وه
له واتـای زاراوه تازه‌كان و چـه‌مكه رووته‌كان تێده‌گه‌ن، له هه‌ڵوێسته جیاوازه‌كانیاندا به‌كـاریان ده‌هێنن، سیناریۆكانی نێو په‌رتووكه‌كانیش به رووداوه‌كانی ده‌وروبه‌ریـانه‌وه ده‌به‌ستن، بۆ نموونه: كه چیرۆكی ( كۆڵـوانه سوور و گـورگ) ده‌خوێننه‌وه، كه كچۆله كۆڵوانه سووره‌كه له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی كه گوێی به ئامۆژگـاری دایكی نه‌دا، كه پێی وت نه‌كـه‌ی لـه رێگـادا له‌گه‌ڵ گورگـدا بـوه‌ستیت و بـۆی بگـێڕیته‌وه كه بـۆ كـوێ ده‌ڕۆیـت. ئه‌وه‌بوو كه كچـۆله كۆڵوانه‌سوور، گـوێی به ئامۆژگـارییه‌كه‌ی دایكی نه‌دا و له رێگـادا له‌گـه‌ڵ گـورگێكـدا وه‌سـتا و بـۆی گـێڕایه‌وه كـه بـۆ لای نه‌نـكی ده‌چـێت كـه مـاڵه‌كـه‌ی له‌وسه‌ری دارستانه‌كه دایه، دركاندنی ئه‌م رازه بۆ گورگه‌كه رووبه‌ڕووی هه‌ڵوێستێكی ترسناكی كرده‌وه (دڵنیام كه به منـداڵی گوێتان له‌م چیرۆكه بووه یا خوێنـدووتانـه‌وه)
منـداڵانی خوێنه‌ره‌ی ئه‌م چـیرۆكه، سوود و په‌نـد له‌م چیرۆكه وه‌رده‌گـرن، كاتێك كـه دایكـانیان ئامۆژگـارییان بكه‌ن، نایانه‌وێت لـه ئامـۆژگـارییه‌كانی دایكـانیان ده‌ربچـن و باشـتر به قسه‌ی دایكـانیان ده‌كـه‌ن.
پێتان سه‌یر نه‌بێت، له‌وانه‌یه هه‌ندێكیشمان بـڕوا به‌وه نه‌كه‌ین كه كچۆله‌یه‌كی ئه‌مریكی له سكی دایكییه‌وه فـێری خوێندنه‌وه بووه.. تا ته‌مه‌نی چوار ساڵان زیـاتر له (1000) په‌رتووكی هه‌مه‌جۆره‌ی خوێندۆته‌وه.. به كورتی چـیرۆكی ئه‌م كچـۆله سه‌رسوڕێنه‌ره:
(دالـیا مـاری ئارانا) كه به (كـرمی په‌رتـووك) نـاوی ده‌بـه‌ن، له شـاری ( گـاینزفـێل) له ولایه‌تی (جۆرجـیا) ی ئه‌مریكی له‌دایـك بـووه.. دایـكی نـاوی (حه‌لیـمه) یه، و بـاوكی
ناوی (میگـل) ه، كه به‌ڕه‌سه‌ن مه‌كسیكییه.
دالـیا بووه به ئاشـنای هه‌میشه‌ی په‌رتووكخـانه گشتییه‌كـانی شاره‌كـه‌ی، په‌رتـووكخـانه نه‌ماوه كه سه‌ری پیانه‌كات، به لایان ده‌موچاوێكی ناسراوه.. ئـه‌م كچـۆله‌یه ئه‌مریكییه رۆژانـه سـه‌ردانی په‌رتووكخانه‌كـان ده‌كـات و په‌رتـووك ده‌خـوازێت و ده‌یخـوێنـێته‌وه.
(پسووله‌ی تایبه‌تی په‌رتووكخـانه) یان پێ به‌خشـیوه، بۆ خواستـنی هـه‌ر په‌رتـووكێك.
دایكی دالـیا ده‌ڵێ:"دالیا پێش ئه‌وه‌ی له دایك بێت و چـاوی و به رووناكـیدا هه‌ڵبێنێت،
كه هێشـتا له سـكم دا بـووه، بـه كـرداری فـێری خوێنـدنه‌وه بـووه"
زانا پسپۆره‌كان له واشنته‌ن، قسه‌كه‌ی دایكی دالیا پشت راست ده‌كه‌نه‌وه و پێیان وایه، كه دالـیا، ئـه‌م كچـۆله سه‌یـره، لـه سـكی دایكـیدا فـێری خوێنـدنه‌وه بـووه، وادیـاره كه بۆمـاوه‌یه و لـه خێـزانه‌كه‌یـان دایه.
حه‌لیمه كاتێك كه دالـیا له سكی دابوو، به ده‌نگێكی بـه‌رز چـیرۆكی بۆ منداڵه‌كانی تری ده‌خوێنده‌وه، كه له دالیا گه‌وره‌ترن.. كاتێكش كه دالیا كۆرپه‌یه‌كی شیرخۆر بووه، گوێی له ده‌نگی خوشك و براكـانی ده‌بوو، كه له ماڵه‌وه به ده‌نگێكی به‌رز ده‌یـان خوێنـده‌وه. ئه‌م به‌هـره‌یه‌ی دالیا به لای دایكییه‌وه كوتـوپـڕ و جێی سه‌رسوڕمان نه‌بوو، كه ته‌مه‌نی دالـیا ساڵ و نیوێك بوو، فـێری خوێنـدنه‌وه بوو، ئه‌و شـتانه‌ی ده‌زانـی كه دایـكی بـۆی ده‌خوێنده‌وه، دایكی ده‌ڵێ یه‌كسه‌ر وشه و رسته‌كانی وه‌رده‌گـرت .. به‌ڵام وادیـاره ته‌نها خوێندنه‌وه‌كانی دایكی، توینێتی و په‌رۆشی خوێندنه‌وه‌ی دالیای نه‌شكاندوون.
دایكی دالیا له دیمانه‌یه‌كـیدا، له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (واشـنته‌ن پۆسـت) ی ئه‌مریكـیدا وتی:
"دالـیا له ته‌مه‌نی ساڵ و نیوێكدا، ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی ده‌كـرد كه خـۆی بخوێنێـته‌وه.. تا وشه‌كانی زیاتریش ده‌بوون.. زیاتر شه‌یدای خوێنده‌وه ده‌بوو.. پێش ئه‌وه‌ی كه ته‌مه‌نی ببێت به سێ ساڵ، خۆی یه‌كه‌مین په‌رتووكی خوێنده‌وه، كه چیرۆكێكه به ناوی (كولێره گه‌وره‌كه‌ی ئانا) دوایی له به‌رده‌م خوێندكارانی زانكۆدا ئه‌و په‌رتووكانه‌ی خوێنده‌وه كه بـۆ خوێندكـارانی زانكـۆ نووسراون.. دالـیا بووه جێی سه‌رسـامی و سه‌رنـج راكێـشانی دكـتۆره (كـارلا هـایـدن) ی به‌ڕێـوه‌به‌ری (په‌رتووكخـانه‌ی كـۆنگـرێسی ئه‌مـریكی) كـه گه‌وره‌ترین په‌رتووكخانه‌ی ئه‌مریكایه. بۆیه (هـایدین) وه‌كو رێزلێنان له دالیای بلیمه‌ت بۆ ماوه‌ی رۆژێك دالـیای له شوێنی خۆی دانا و كردی به به‌ڕێوه‌به‌ری پـه‌رتووكخانه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكی.. به‌مه‌ش (دالیا) بوو به بچووكترین به‌ڕێوه‌به‌ری په‌رتووكخانه‌ی كۆنگـێسی ئه‌مـریكی.. لـه چه‌نـد په‌رتووكخـانه‌یه‌كی گشـتی تـری شاره‌كـانیـشدا هه‌مـان رۆڵیان به دالیا سـپارد.
دالیا له بوو به چـوار ساڵ و له پایـزی ئه‌مساڵدا چۆته باخچه‌ی ساوایان، تا ئێستا زیاتر لـه (١٠٠٠) په‌رتـووكی هه‌مه‌جـۆره‌ی خوێنـدۆتـه‌وه، بـه‌رده‌وامـه لـه خوێنـدنه‌وه‌دا، له خوێندنه‌ی (١٥٠٠) په‌رتـووك نـزیك بۆته‌وه، بێجگه له زمانی ئینگلیزی، خه‌ریكه له باوكیـیه‌وه زمـانی ئیسپانیش فـێربێت و ده‌سـتی بـه خوێنـدنه‌وه‌ی ئیسـپانیش كـردووه. دالـیا ده‌ڵێت: "له باخچـه‌ی ساوایانیـشدا، یارمـه‌تی مامۆستاكـانمان ده‌ده‌م، تا ئه‌وه فێری منداڵان بكه‌ن كـه چـۆن فـێری خوێنـدنه‌وه ببـن و چـۆن هۆگـری په‌رتووكخانه‌ش ببن"
دالیا سه‌رسامی خوێنـدنه‌وه‌ی په‌رتووكه‌كـانی نووسـه‌ری به ناوبـانگی بـواری ئـه‌ده‌بی منـداڵانی ئه‌مریكی (مـو ویلیـامـز) ه، كه بـه ناوبانـگه له نووسـین بۆ منـداڵان.
دالـیا له ماڵیشـه‌وه، بـووه به مامۆسـتای خوشـك و براكـانی، كه له خـۆی گه‌وره‌تـرن، له هه‌ر وشه‌یه‌كدا گیربن و نه‌زانن، داوا له دالیا ده‌كه‌ن كه یارمه‌تیان بدات.
(دالیا ماری ئارانا) له ئاهه‌نگی ساڵرۆژی یادی چالاكوانی مافه شارستانییه‌كانی مرۆڤ (مـارتن لۆسـه‌ر كـینگ) دا، له‌سه‌ر داوای كچـان، وتـاره به ناوبانگه مـارتن لۆسـه‌ری له‌به‌ر خوێنده‌وه كه به ناونیشانی (خه‌ونێكم هه‌یه) پێشكه‌ش كرد، كه سه‌رنجی هه‌موو ئاماده‌بووانی راكێشا و سه‌رسام بوون به بلیمه‌تی و كراوه‌یی و له توانه‌به‌ده‌ری دالیا.
PUKmedia ره‌زا شوان
نه‌رویـج: 29ی/ نۆڤه‌مبه‌ر/ 2018
[email protected]
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27