رۆژی ئه‌ندازیاران
بیروڕا 03:45 PM - 2018-12-01.
وه‌ك ئاشكرایه له زۆربه‌ی وڵاتاندا و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی جیهانیشدا زۆرێك له چین و توێژه‌كان به‌هۆی پیشه‌كانیانه‌وه یان ڕۆڵ و كاریگه‌ریانه‌وه، ڕۆژ یان هه‌فته‌یه‌كیان هه‌یه كه ساڵانه یادی ده‌كه‌نه‌وه و له‌و ڕۆژه‌دا یان هه‌فته‌یه‌دا كاروچالاكی جۆراوجۆر جۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ ده‌رخستنی گرنگی كار و پسپۆڕیان له كۆمه‌ڵگادا و هاندانی جه‌ماوه‌ریش بۆ پشتیوانیكردنیان و ده‌ستخۆشیلێكردن و ڕێزگرتنی زیاتریان.نمونه‌ی به‌رچاوی ئه‌و یادانه‌ش وه‌كو ڕۆژی ((شه‌هیدان وكرێكاران و ژنان و په‌رستاران و دایك و باوكان وكه‌مئه‌ندامان و ژمێریاران و ڕۆژی خۆشه‌ویستی و ڕۆژی ژینگه و ... زۆری تریش)).
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه تاكو ئێستا ڕۆژێك یان هه‌فته‌یه‌كی دیاریكراو نیه بۆ ئه‌ندازیاران له‌سه‌ر ئاستی جیهان كه دانپیادانراو بێت له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه ،به‌ڵام له زۆرێك له‌وڵاتاندا هه‌ریه‌كه ڕۆژێك یان هه‌فته‌یه‌كی دیاریكراویان هه‌یه و له‌و بۆنه‌یه‌دا ڕێز له ئه‌ندازیاران ده‌گیرێت و كار و چالاكی و جێگه ده‌ستیان له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات و پڕۆژه ئه‌ندازیاریه‌كان و گه‌شه و پێشكه‌وتنی سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانی ژیان به‌رز ده‌نرخێنرێت. جا هه‌ریه‌كه له‌و وڵاتانه به‌بۆنه‌یه‌كه‌وه ئه‌و ڕۆژه‌یان بۆ ئه‌ندازیاران دیاریكردوه،بۆ نمونه:
له ئه‌مریكادا له یادی له‌دایكبونی سه‌رۆك جۆرج واشنتندایه
له ئێران به‌بۆنه‌ی ڕێزگرتن له زانای هه‌ره گه‌وره‌ی ئێران نێیر ا‌لدین توسیه
له سوریا به‌بۆنه‌ی گۆڕینی ڕێڕه‌وی ڕووباری فورات له‌ساڵی 1970دا و دروستكردنی گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی ئه‌ندازیاری كه به‌نداوی فوراته
له پاكستان به‌بۆنه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ندازیاریه‌وه‌یه
له‌كرواتیا به‌بۆنه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كه‌م كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌ندازیاریه‌وه له‌ساڵی 1878دا
له‌به‌ڕازیل له‌ساڵی 1933كه یه‌كه‌م یاسا ده‌رچوو بۆ پیشه‌ی ئه‌ندازیاری
له ئه‌رجه‌نتینیش به‌بۆنه‌ی ده‌رچوونی یه‌كه‌م ئه‌ندازیاره‌وه‌یه له‌ساڵی 1870دا كه ئه‌ندازیار((لویس ئۆگۆستۆ هارجۆ))بوو.
به‌م شێوه‌یه وڵاتان و كۆمه‌ڵگاكان ڕێز له چین و توێژه‌كانیان ده‌گرن كه جێگه ده‌ستیان دیاره و ڕۆڵ و كاریگه‌ری گه‌وره‌یان هه‌یه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه كه تاكو ئێستا له عێراقیشدا وه‌ك وڵاتێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری و دێرین ڕۆژێكی دیاركراو نیه بۆ ئه‌ندازیاران،هه‌رچه‌نده بۆیه‌كه‌م جار ڕێكه‌وتی دامه‌زراندنی یه‌كه‌م سه‌ندیكای ئه‌ندازیاران له‌ساڵی 1959دا كراوه‌ته ڕۆژی ئه‌ندازیاران ،به‌ڵام دواتر له هه‌ڵبژاردنی خولی 26 هه‌می ئه‌و سه‌ندیكایه‌دا ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان له‌ساڵی 2014 كردۆته ڕۆژی ئه‌ندازیاران،به‌ڵام له‌ئێستادا گه‌ره‌كیانه كه ئه‌و ڕێكه‌وت و یاده بكه‌نه‌وه یادی دامه‌زراندنی یه‌كه‌م سه‌ندیكای ئه‌ندازیاران.
بۆیه هه‌ق وایه له كوردوستاندا و دوای 27 ساڵ له دامه‌زراندنی حكومه‌ت و په‌ڕله‌مانی كوردستان و دوای دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین ڕێكخراوی پیشه‌یی له كوردستانی ئازادا له 27/4/1992دا كه بریتی بوو له ((یه‌كێتی ئه‌ندازیارانی كوردستان)) وه‌ك كۆكه‌ره‌وه و ڕێكخه‌ری ئه‌ندازیاران و كاری ئه‌ندازیاری و وه‌ك پارێزه‌رێكیش بۆ مافه ڕه‌واكانیان،ئیدی هه‌ق وایه كه ڕۆژێك بۆ ئه‌ندازیارانی كوردستان دیاریبكرێت و له‌ڕێگه‌ی په‌ڕله‌مانیشه‌وه بكرێته یاسا و حكومه‌ت و داموده‌زگاكانیش ڕێزیلێبگرن و به‌ڕه‌سمیش یادی بكه‌نه‌وه.چونكه ئه‌ندازیارانی كوردستانیش توێژێكی گه‌وره و كاریگه‌رن و كۆڵه‌كه‌ی بنچینه‌ین بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه و پێشكه‌وتنی كوردستان له‌هه‌موو كه‌رته‌كانی ژیاندا.
به‌نده پێشنیاز ده‌كه‌م كه یه‌كێك له‌م ڕێكه‌وتانه بكرێته ڕۆژی ئه‌ندازیارانی كوردستان:
دامه‌زراندنی یه‌كه‌م كۆلێژی ئه‌ندازیاری له‌كوردستاندا كه له زانكۆكی سلێمانی بوو وه‌ك یه‌كه‌م زانكۆی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی یاسای ژماره 143 له 23/10/1968دا له سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ڕژێمی پێشووی عێراقدا.
ده‌رچووانی یه‌كه‌م خولی كۆلێژی ئه‌ندازیاری شارستانی له زانكۆی سلێمانی له ساڵی 1971-1972
یه‌كه‌م ئه‌ندازیاری كورد كه ده‌رچووی یه‌كێك له كۆلێژه ئه‌ندازیاریه‌كانی زانكۆكانی عێراق بوبێت له‌سه‌رده‌مه جیاوازه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقدا.
دامه‌زراندنی یه‌كه‌م ڕێكخراوی یه‌كگرتووی پیشه‌یی ئه‌ندازیاران له كوردستانی ئازاد‌دا له دوای ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی 1991وه كه ((یه‌كێتی ئه‌ندازیارانی كوردستان)) ه له ڕێكه‌وتی 27/4/1992دا.
به‌م شێوه‌یه ده‌كرێت ئه‌ندازیارانیش ببنه خاوه‌نی ڕۆژێكی تایبه‌ت به‌خۆیان و تیایدا كار‌و چالاكی و پڕۆژه و بیرۆكه‌ی ناوازه‌ی ئه‌ندازیاری بخه‌نه ڕوو و ڕێز له ئه‌ندازیارانی به‌توانا و داهێنه‌ر بگرن و ساڵانه‌ش به ڕێوشوێنی جیاواز یاده‌كه بكه‌نه‌وه.
بۆیه ئه‌م كاره به ئه‌ركی یه‌كێتی ئه‌ندازیارانی كوردستانی ده‌زانم و گه‌ره‌كه كه كاری جدی بۆبكه‌ن له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراقیش به‌هه‌مئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای ئه‌ندازیارانی كوردستان و عێراقیشدا.به‌هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه ببینین وه‌ك ئه‌ندازیاران كه ڕۆژێكی تایبه‌ت به‌خۆمان هه‌بێت.
نه‌وزادی موهه‌ندیس
سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ئه‌ندازیاران
[email protected]
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
وته‌بێژی كۆمسیۆن: بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ زیندانیان و نه‌خۆشان ده‌كه‌ینه‌وه
01:36 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24