كێن ئه‌و هێز و چین ئه‌و هۆكارانه‌ی له‌پشت دابه‌زینی نرخه‌كانی نه‌وتن له جیهاندا ؟
ئابوری 03:40 PM - 2018-12-01.
- پێشه‌كی
ئاشكرایه كه كه‌رتی وزه كه‌رتێكی به‌رفراوان و فره گرنگه بۆ ژیانی سه‌رده‌م و داهێنان و پێشكه‌وتنه‌كان،به‌جۆرێك كه ناتوانرێت به بێ بوونی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی وزه هیچ هه‌نگاوێك بۆ پێشه‌وه بنرێت،جا سه‌رچاوه‌كانی وزه هه‌مه‌جۆرن وه‌ك ((خه‌ڵوزی به‌ردین و نه‌وتی خاو و غازی سروشتی و ئاو و كاره‌با و یۆڕانیۆم و وزه تازه‌بوه‌كان)) و ده‌كرێن به دوو جۆری سه‌ره‌كیه‌وه:
1. سه‌رچاوه‌ی وزه هه‌ڵهێنجراوه‌كان(( تازه نه‌بۆوه‌كان)): وه‌ك (( خه‌ڵوزی به‌ردین ونه‌وتی خاو و غازی سروشتی))،كه ئه‌م دوو سه‌رچاوه‌یه له ئێستادا بونه‌ته سه‌رچاوه‌ی گرنگ و ماوه‌ی نزیكه‌ی 100 ساڵێكه جێگه‌یان به‌خه‌ڵوزی به‌ردین لێژكردوه‌و پێشبینیش ده‌كرێت كه تاماوه‌ی لانی كه‌م 70-80 ساڵی تر ((به‌تایبه‌ت نه‌وت))بمێنێته‌وه.ئه‌م جۆره له وزه له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كاتدا پۆڕبڕ ده‌بن و كۆتاییان دێت و به پیسكه‌ری سه‌ره‌كی ژینگه‌ش داده‌نرێن.
له‌پاڵ ئه‌مانیشدا هه‌ندێك كانتزای سروشتی هه‌ن كه له خاكدا ده‌رده‌هێنرێن و ده‌توانرێت وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی وزه به‌كاربهێنرێن وه‌ك ((كانزای یۆڕانیۆم )) كه سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمیه و گرانبه‌هایه و تائێستا به‌كارهێنانی ته‌نهالای وڵاته زلهێز و خاوه‌ن چه‌كه ئه‌تۆمیه‌كان و پێشكه‌وتوه‌كانه و سه‌رچاوه‌یه‌كی دوو ڕووه له به‌كارهێناندا كه ده‌كرێت بۆ دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی و كاولكاری و سه‌ربازی به‌كاربێت و ده‌شكرێت وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاشتیانه به‌كاربێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با.
2. سه‌رچاوه‌ی وزه تازه بوه‌كان: وه‌ك وزه‌ی ((خۆر و با و شه‌پۆڵی ئاوی ده‌ریاو زه‌ریاكان و زینده‌وه‌ره ئه‌ندامیه‌كان و گه‌رمی زه‌وی و....هتد.))، ئه‌م جۆره له‌وزه له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كاتدا له‌بن نایه‌ن و وزه‌یه‌كی پاكوخاوێنن و دۆستی ژینه‌گه‌شن،كه ئه‌م سه‌رچاوانه‌ش تاكو ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رڵاو به‌كارنایه‌ن،به‌ڵام گه‌لێك له‌وڵاته پیشه‌سازیه گه‌وره‌و پێشكه‌وتوه‌كان هه‌وڵی جدیان داوه كه بیكه‌نه سه‌رچاوه‌یه‌كی یارمه‌تیده‌ر بۆ نه‌وت و غازی سروشتی و تاڕاده‌یه‌ك پێداویستی وڵات و كۆمه‌ڵگاكانیانیان لێدابینكردوه.
ئه‌وه‌ی ئاشكرایه نه‌وت بۆ یه‌كه‌م جار له مێژوودا له سه‌ده‌ی چوارهه‌می میلادی دۆزرایه‌وه و له‌سه‌ده‌ی هه‌شته‌مدا له به‌غداد به‌كارهێنراوه و له‌سه‌ده‌ی نۆهه‌میشدا له باكۆ و ئازه‌ربایجان به بڕی بازرگانی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه وله‌ساڵی 1853وه نه‌وت پاڵێوراوه له پۆڵه‌ندا وبۆ یه‌كه‌م جار نه‌وتی سپی لێده‌رهێنرا و له‌ساڵی 1861یشه‌وه ڕوسیا یه‌كه‌م پاڵوگه‌ی نه‌وتی له كێڵگه نه‌وتیه‌كانی باكۆ دامه‌زراند و بۆ یه‌كه‌م جاریش بیری نه‌وت له ئه‌مریكا و له‌ولایه‌تی په‌نسلڤانیا له ساڵی 1859 لێدرا،چونكه پێشتر ته‌نها ئه‌و بڕه نه‌وته به‌كارده‌هات كه به سروشتی خۆی ده‌هاته ده‌ره‌وه.
زۆر له مێژوویه‌كی دێرینه‌وه خه‌ڵوزی به‌ردین به‌كارده‌هێنرا له‌لایه‌ن وڵاته پیشه‌سازیه‌كانه‌وه تا دۆزینه‌وه‌ی ئامێره هه‌ڵمیه‌كان له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م و تاسه‌ده‌ی بیستیش به‌ڵام ئیدی له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌وه نه‌وت و غازی سروشتی وه‌كو دوو سه‌رچاوه‌ی وزه و وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌كی خه‌ڵوزی به‌ردین ((چونكه ده‌بوه هۆی پیسبوونی ژینگه))به‌كارهات و به بڕێكی زۆر و بازرگانی كه‌وته بازاڕه‌كانی جیهان و مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراو به‌ته‌واوه‌تی كه‌وته سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیانه‌وه نه‌وت بوه یه‌كه‌م سه‌رچاوه‌ی وزه و دواتریش غازی سروشتیش وه‌ك جۆرێكی تری وزه بوه دووه‌م سه‌رچاوه و له ئێستادا كێبڕكێیه‌كی توند هه‌یه له‌سه‌ر گرتنی پله‌ی یه‌كه‌م له‌نێوان نه‌وت و غازی سروشتی‌دا و ئه‌وه‌ی پێشبینی و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت كه له‌ماوه‌ی 70 ساڵی داهاتوودا نه‌وت جێگه و پله‌ی یه‌كه‌می خۆی چۆڵ بكات بۆ غازی سروشتی.
ئیدی ماوه‌ی زیاتر له 150 ساڵه نه‌وت بۆته كۆڵه‌كه و پایه‌ی گرنگی نه‌ك هه‌ر كه‌رتی ئابوری به‌ڵكو سیاسه‌تیشی گرتۆته‌وه و بۆته پنت و خاڵێكی به‌هێز له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا و بۆته ئه‌و كاڵا ئابوری و بازرگانیه زۆر نایابه‌ی كه هه‌موان هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی سه‌رچاوه‌كانی ده‌ده‌ن له دونیادا و به ملیاره‌ها دۆلار خه‌رج ده‌كه‌ن له‌گه‌ڕان به‌دوایدا و ده‌رهێنان و خستنه بازاڕ و به‌كارهێنانی له كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و سه‌ربازی و ...هتد.
نه‌وت زۆر له مێژه بۆته ئه‌و كاڵایه‌ی كه جه‌نگه گه‌وره‌كانی دونیای هه‌ڵایسانوه و بۆته هۆكاری خوێنڕشتن و داگیركردنی گه‌لێك وڵات و لابردن و ڕووخاندنی ژماره‌یه‌كی زیاتر له ده‌سه‌ڵاتدار و سیسته‌مه حوكمڕانیه‌كان.نه‌وت بۆ زۆرێك بۆته نیعه‌متێكی گه‌وره و بۆته هۆكاری پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی وڵات و كۆمه‌ڵگاكان و بۆ زۆری تریش بۆته نیقمه‌ت و به‌ڵاو ناسۆری زۆری به‌سه‌ر هێناون و بۆته هۆی داگیر و دابه‌شكردنی وڵاتان و كۆمه‌ڵگا مرۆڤایه‌تیه‌كان.
نه‌وت نه‌ك هه‌ر حكومه‌ته‌كان به‌ڵكو بۆته هۆی دروستكردن و پێكه‌وه‌نانی زۆرێك له كۆمپانیا گه‌وره و زه‌به‌لاحه ئابوریه‌كانی دونیا و گه‌لێكی زۆر گه‌وره‌كردوه و زۆری تریشی نابوت و مایه‌پووچ كردوه.له‌ئێستادا هێنده‌ی ئه‌م كۆمپانیا ئابوریانه باڵاده‌ست و داڕێژه‌ری سیاسه‌ته نێوده‌وڵه‌تیه‌كانن سه‌ركرده وحكومه‌ته ڕه‌سمی و ئاشكراكان هێنده ده‌سه‌ڵاتیان نیه. ئه‌م كۆمپانیایانه له وڵاته زلهێزه‌كان و دونیاشدا بونه‌ته حكومه‌تی سێبه‌ر و زۆرجارانیش ((حكومه‌تی قوڵ ))كه كاریگه‌ری شاراوه و ئاشكرایان زۆر گه‌وره و به‌رفراوانه و حكومه‌ته ئاشكراكان ته‌نها جێبه‌جێكه‌ری سیاسه‌ت و تێڕوانینی ئه‌م كۆمپانیا نه‌وتیانه‌ن.
• له‌جیهاندا ژماره‌یه‌كی كه‌می وڵاتان ئه‌م سه‌رچاوه سروشتیه‌یان هه‌یه و بونه‌ته خاوه‌نی سه‌رچاوه و داهاتێكی زۆر وزه‌وه‌ند و وڵاتی وا هه‌یه كه‌ته‌نها سه‌رچاوه‌ی داهاتی بریتیه له‌نه‌وت و به‌ڕێژه‌ی 95% و زیاتریش پشتی به‌ستۆته سه‌ر داهاتی نه‌وت و غازی سروشتی و ئه‌م وڵاتانه‌ش پێیان ده‌وتریت وڵاتانی تاك سه‌رچاوه‌ی داهات((ڕه‌یعی)) كه ئه‌م وڵاتانه هه‌میشه له‌ژێر مه‌ترسی دابه‌زینی نرخه‌كانی نه‌وت و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی بازاڕی نه‌وتی جیهانیدان و ئابوریه‌كی تۆكمه و به‌هێزیان نابێت و هه‌میشه له‌به‌ر مه‌ترسی قه‌یران و داڕووخان و داته‌پین و چونه‌وه‌یه‌كی ئابوریه‌كه‌یاندان، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ریشدا وڵاتانی تر هه‌ن كه جگه له‌نه‌وت و غازی سروشتی سه‌رچاوه‌ی جیاوازی تریشیان هه‌یه بۆ داهات وه‌ك ئاوی سازگار و له‌وه‌ڕگا و زه‌وی و خاكی به‌پیتی كشتوكاڵی و كارخانه و پیشه‌سازی سوك و قورس و گه‌شتوگوزار و سه‌رچاوه‌ی مرۆیی و كانزا و سامانی سروشتی تر و ماسی و ده‌ریاو و زۆری تریش. كه‌ئه‌م وڵاتانه هیچ كات به‌شێوه‌یه‌كی بنبڕ نابوت نابن و ئابوریه‌كی تاڕاده‌یه‌ك به‌هێزیان هه‌یه، چوون گه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كیشیان كه‌م بكات یان نه‌مێنێت ده‌توانن سوود له‌سه‌رچاوه‌كانی تر وه‌ربگرن،هه‌موو وڵاتانی زلهێزی ئابوری و پیشه‌سازی و پێشكه‌وتوو له ڕیزی ئه‌م وڵاتانه‌دان,بۆیه گه‌ره‌كه ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ته‌نها پشتیان به‌ستۆته سه‌ر نه‌وت و غازی سروشتی پێویست ده‌كات بگه‌ڕێن به‌دوای سه‌رچاوه‌ی تردا و بۆ ئه‌وه‌ی هێنده‌ی تر ئاینده‌ی وڵات و كۆمه‌ڵگاكانیان مسۆگه‌ر بكه‌ن و بچنه ڕیزی وڵاتانی پیشه‌سازی و به‌رهه‌مهێنه‌وه نه‌ك هه‌ر وڵاتانێكی به‌كاربه‌ر و وه‌كو بازاڕێكی مسۆگه‌ر و به‌خێر وبێر بمێنننه‌وه بۆ كۆمپانیا و وڵاته زلهێزه‌كان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌و وڵاتانه سوود و قازانجی گه‌وره له‌و سامانه سروشتیانه‌ی ئه‌و وڵاتانه وه‌رده‌گرن و جارێكی تر به ده‌هێنده وزیاتریش به قازانج بۆیان ده‌گێڕنه‌وه‌و پێیان ده‌فرۆشنه‌وه.
• له‌جیهانی ئێستادا چه‌ند لایه‌نێك كاریگه‌ری و ڕۆڵی گه‌وره ده‌گێڕن له دیاریكردنی نه‌خشه و سیاسه‌تی نه‌وتی جیهاندا و هه‌رئه‌وان ده‌توانن كه بڕیار له‌سه‌ر بڕی به‌رهه‌م و هه‌نارده و نرخی نه‌وتیش بده‌ن،له‌به‌رئه‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌وان له قازانجیان بێت به‌خۆشی بێت یان به زۆر هه‌ر ده‌بێت جێبه‌جێ ببێت و به‌پێچه‌وانه‌وه نه‌وته‌كه‌یان ده‌بێته هۆكاری سه‌رخواردن و ڕووخانی سیسته‌می و حوكمڕانیه‌كان و یانیش نابوتبوونی ئابوری و سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی قوڵ له وڵاته‌كانیاندا كه له‌كۆتایشدا هه‌ر چۆكداده‌ن له‌به‌رده‌م وڵاته زلهێزه‌كان و كۆمپانیا نه‌وتیه زه‌به‌لاحه‌كاندا.له‌و لایه‌نانه:
1.ئه‌مریكا
وه‌ك ئاشكرایه ئه‌مریكا له‌سه‌ره‌تای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه كه نزیكه‌ی 100ساڵی ڕێكه بۆ یه‌كه‌م جار وه‌ك زلهێزێكی نوێ به‌شداری جه‌نگه‌كه‌ی كرد و دواتریش له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا به‌هێزی زیاتر و گه‌وره‌تره‌وه به‌شداری كرد وئیدی له‌و ساته وه‌خته مێژوییه‌وه تاكو ئێستا ئه‌مریكا ڕۆڵی ڕابه‌رایه‌تی لانی كه‌م نیوه‌ی دونیا ده‌كات و له‌ساڵی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابووردوشه‌وه دوای ڕووخان و لێكهه‌ڵوه‌شانی بلۆكی سۆسیالیستی به ڕابه‌رایه‌تی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران بۆته ده‌مڕاست و بڕیار به‌ده‌ستی یه‌كه‌می جیهان و جیهانی نوێ له‌سایه‌ی سیسته‌می نوێی جیهانی و به‌جیهانبون و تاك جه‌مسه‌ری ئه‌مریكاوه بۆته پاوانی ئه‌مریكا ،ئه‌ویش چۆنی بوێت و به‌رژه‌وه‌ندی له‌چیدا بێت هه‌ر ئه‌وه ده‌كات و ده‌سه‌پێنێت.
ئه‌مریكا زلهێزێكی به‌ده‌سه‌ڵاتی دونیایه و له بواری نه‌وتیشدا له‌ئێستادا و له‌ساڵی 2018دا بۆ یه‌كه‌م جار له مێژوودا بۆته یه‌كه‌م وڵاتی دونیا له‌به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه بریتیه له 7ر11 ملیۆن به‌رمیل /ڕۆژ ، به‌مه‌ش له ڕێكه‌وتی نیوه‌ی ساڵی 2016وه بڕی زیادبونی به‌رهه‌می نه‌وتی ئه‌مریكا به‌ڕێژه‌ی5ر38% زیادیكردوه و بۆته پله یه‌ك و پێش ڕوسیای داوه‌ته‌وه و هه‌ر بۆخۆشی یه‌كه‌م وڵاتی دونیایه له به‌كارهێنانی نه‌وتدا و یه‌كه‌م وڵاتیشه كه ده‌ستی كردوه به‌به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی به‌ردین.
به‌م شێوه‌یه ده‌توانێت بڕیار له‌سه‌ر بڕی به‌رهه‌م و نرخه‌كانی نه‌وت بدات له‌بازاڕه‌كانی جیهانداو هه‌موو كات دابه‌زینی نرخه‌كان له قازانجی ئه‌مریكادایه ،چونكه پێداویستیه‌كانی خۆی دابین ده‌كات به‌نرخێكی هه‌رزان و له‌ولاشه‌وه به‌روبومه نه‌وتیه‌كان دوای پاڵاوتن هه‌رزانتر ده‌كه‌وێت بۆ به‌كارهێنانی ناوخۆی خۆی و به‌هه‌مان شێوه‌ش نرخی 1 به‌رمیل نه‌وتی به‌ردینی هه‌رزانتر بۆ دێته به‌رهه‌م.بۆیه هه‌رچی ده‌كات له فشار له‌سه‌ر وڵاتانی تری به‌رهه‌مهێنی نه‌وت بۆ زیادكردنی بڕی به‌رهه‌م و دابه‌زینی نرخه‌كان بۆ قازانجی خۆیه‌تی.جا به‌هۆی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ گه‌لێ له‌وڵاتانی دونیای سێهه‌م و خاوه‌ن نه‌وتی زۆر ده‌توانێت به‌دۆستایه‌تی بێت یان به فشاری ئابوری و سه‌ربازی و سیاسی بێت مه‌رامه‌كانی وه‌دیبێنێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سعودیه و ئیمارات و كوێت و عومان و جه‌زائیرو و ..هتد ده‌یكات.له‌ئێستادا ئه‌مریكا گه‌ره‌كێتی نرخه‌كان له خوار 50 دۆلاره‌وه بن.
2. ڕوسیا
ڕوسیاش وه‌ك وڵاتێكی دێرین و خاوه‌ن مێژوویه‌كی قوڵ له ده‌سه‌ڵاتدارێتیدا له كیشوه‌ری ئاسیا و له‌ڕۆژهه‌ڵاتی دونیادا به‌هۆی فراوانی و پان‌وپۆڕی خاك و زۆری ژماره‌ی دانیشتوان و به‌پیتی زه‌ویه‌كه‌ی و بوون و ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌سه‌رچاوه سروشتی و كانزاییه‌كان و به‌تایبه‌تیش نه‌وت و غازی سروشتی‌دا ،بۆته یه‌كێك له بڕیاربه‌ده‌ست و خاوه‌ن كاریگه‌ری له سیاسه‌ت و ئابوری و ئه‌منی دونیادا و بۆخۆشی له‌ئێستادا دووه‌م وڵاتی به‌رهه‌مهێنی نه‌وته له‌جیهاندا و ڕۆژانه بڕی 41ر11 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنێت، ڕوسیاش وه‌كو ئه‌مریكا مێژوویه‌كی كۆنتری هه‌یه له ڕۆڵی ڕابه‌رایه‌تیكردن و وه‌كو زلهێزێكیش له‌دوای جه‌نگی جیهانه‌وه ده‌ركه‌وت و به‌هه‌ڵكه‌وته و پێگه جیۆسیاسیه‌كه‌شی هێنده‌ی تر گرنگی په‌یداكردو له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووهه‌میشه‌وه بۆته ڕابه‌ری لانی كه‌م نیوه‌ی دونیا له‌به‌رامبه‌ر بلۆكی سه‌رمایه‌داری ئه‌مریكا و ئه‌وروپیه‌كاندا و تاساڵی 1991 دوژمنایه‌تیه‌كی سه‌رسه‌ختی هه‌بوه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا ، به‌ڵام دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤێتی جاران ئیدی ڕۆڵی ڕابه‌رایه‌تی له‌ده‌ستدا و قه‌واره و توانا‌و كاریگه‌ریه‌كه‌شی پوكایه‌وه،به‌ڵام له‌ئێستادا وله‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڤلادیمێر پۆتیندا توانیویه‌تی گه‌شانه‌وه و پێشكه‌وتن وه‌ده‌ستبێنێت و تاڕاده‌یه‌ك ڕۆڵ وكاریگه‌ری له‌جیهاندا ببوژێنێته‌وه،به‌تایبه‌تیش له‌كه‌رتی وزه و نه‌وتدا و خاوه‌نی كۆمپانیای گه‌وره‌ی نه‌وتیه وه‌كو ڕۆزنه‌فت.بۆته لایه‌نێكی كاریگه‌ری بواری نه‌وت و ده‌توانێت كۆنتڕۆڵی بڕی به‌رهه‌م و نرخه‌كان بكات له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا و ڕوسیا له ئێستادا پێی باشه نرخه‌كان له 70 دۆلاردا بمێننه‌وه كه ئه‌مه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌م به‌رهه‌مێنه‌كان و هه‌میش به‌كاربه‌ره‌كانه.
3. كۆمپانیا نه‌وتیه زه‌به‌لاحه‌كانی جیهان
ئه‌م كۆمپانیایانه یه‌كێكی ترن له‌و هێزانه‌ی كه به‌ئاشكرا و نهێنی ڕۆڵ و كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر داڕشتنی سیاسه‌تی نه‌وتی جیهان و بڕی به‌رهه‌م و نرخه‌كان،به‌شێوه‌یه‌ك زۆرجاران ده‌سه‌ڵات و بڕیاره‌كانیان له گه‌لێك له وڵاتانی جیهاندا ده‌سه‌پێنن به‌زلهێزه‌كانیشه‌وه و زۆر جارانیش كاریگه‌ریان هه‌یه به‌سه‌ر بڕیار و سیاسه‌تی نه‌وتی وڵاتانیشه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان هێنده فراوان و ئاڵۆزه له دونیادا كه به‌بێ ئه‌م كۆمپانیاینه ناتوانرێت كه‌رتی وزه به‌گشتی و نه‌وت گۆڕانكاریان تیادا بكرێت،له‌نمونه‌ی ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتیه زه‌به‌لاحه جیهانیانه بریتین له :
4.ڕێكخراوی هه‌نارده‌كارانی نه‌وت ((ئۆپێك))
ئه‌م ڕێكخراوه له‌ساڵی 1960دا له‌شاری به‌غداد له‌لایه‌ن 5 وڵات ((سعودیه و ئێران و عێراق و كوێت وفه‌نزه‌وێلا)) دامه‌زرا و دواتریش ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی گه‌یشته 14 ئه‌ندام و هه‌ندێك وڵات وه‌ك گابۆن له‌ساڵی 1994 ده‌رچوه و ئه‌نده‌نوسیاش له‌ساڵی 2008دا ده‌رچوه له ڕێكخراوه‌كه، و باره‌گای سه‌ره‌كی له شاری ڤیه‌ننای نه‌مسایه و جێگه‌ی سه‌رنجه كه زمانی ڕه‌سمی ڕێكخراوه‌كه ئینگلیزیه كه ته‌نها وڵاتی نه‌یجیریا به ئینگلیزی ده‌دوێت وبه‌ڵام 7 وڵاتی عه‌ره‌بیشی تیادایه كه زۆرینه‌ن به‌ڵام زمانی عه‌ره‌بی ناڕه‌سمیه.له‌ئێستاداو له‌ساڵی 2017وه ته‌نها 12 وڵات ئه‌ندامن كه بریتین له ((6 وڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (( سعودیه و ئێران و عێراق و كوێت و ئیمارات و قه‌ته‌ر)) و 4 وڵاتی ئه‌فریقیاش ((جه‌زائر و لیبیا و نه‌یجیریا وئه‌نگۆلا )) و 2 وڵاتی ئه‌مریكای باشور ((فه‌نزه‌وێلا و ئه‌كوادۆر))ن.
ئه‌م ڕێكخراوه كاریگه‌ری و ڕۆڵی گه‌وره‌ی هه‌یه له بڕی به‌رهه‌م و زیادوكه‌مكردنی نرخه‌كانی نه‌وت له بازاڕاكانی جیهاندا،چونكه به‌پێی ئاماری ساڵی 2015، توانای به‌رهه‌می بریتیه له 42% به‌رهه‌می نه‌وتی جیهانی و73% یه‌ده‌گی نه‌وتی جیهانی هه‌یه كه ده‌كاته دووله‌سه‌ر سێی یه‌ده‌گی جیهانی و 48% ته‌نها له 6 وڵاته‌كه‌ی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندایه كه بریتین له ((سعودیه و ئێران و عێراق و كوێت و ئیمارات و قه‌ته‌ر))،به‌ڵام له‌گه‌ڵ زۆری ئه‌و بڕه به‌رهه‌م و یه‌ده‌گه‌ی نه‌وت ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌ر 12 ولاته‌كه‌ی ئۆپیك ته‌نها ڕێژه‌ی 6%ی دانیشتوانی جیهانن و ڕووبه‌ری خاكه‌كه‌شیان بریتیه له ته‌نها له 2%.
سعودیه یه‌كه‌م و گه‌وره‌ترین وڵاتی به‌رهه‌مهێن و هه‌نارده‌كاری نه‌وتی ئه‌م ڕێكخراوایه و له ئێستادا ڕۆژانه بڕی 7ر10 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنێت.و سعودیه پێی باشه كه نرخه‌كانی نه‌وت له نێوان 70-80 دۆلاردا بێت به‌ڕه‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی به‌رهه‌مهێن و به‌كاربه‌ریش.
• ئامانجه‌كانی ئه‌م ڕێكخراوه:
1. هه‌مئاهه‌نگی كردنی وڵاتانی ئه‌ندامه له‌سه‌ر سیاسه‌تی نه‌وتی و دیاریكردنی پشكی هه‌ر ئه‌ندامێك له بڕی به‌رهه‌مدا.
2. جێگیركردنی نرخه‌كانی نه‌وته له بازاڕه‌كانی جیهاندا به به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ندامان و وڵاتانی به‌كاربه‌ریش.
3. ڕێزگرتن له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ندامان.
4. وه‌كیه‌كی له پشك و بڕی به‌رهه‌میاندا هه‌ریه‌كه به‌پێی توانای به‌رهه‌می خۆی.
ئه‌م ڕێكخراوه ساڵانه ته‌نها 2 كۆبونه‌وه‌ی ڕه‌سمی گرێده‌دات له‌باره‌گای سه‌ره‌كی و له‌كاتی نائاسایشدا كۆبونه‌وه‌ی پێویست ئه‌نجام ده‌دات و ڕاپۆرتی مانگانه و ساڵانه‌شی هه‌یه ده‌رباره‌ی سیاسه‌تی نه‌وتی ڕێكخراوه‌كه و بڕی به‌رهه‌م و فرۆشتن و هه‌نارده‌ی ئه‌ندامانیشی.
ئه‌م ڕێكخراوه له‌ماوه‌ی دروستبونیدا كه ته‌مه‌نی له ئێستادا 68 ساڵه توانیویه‌تی تاڕاده‌یه‌كی باش هاوسه‌نگی بازاڕ ڕابگرێت و له‌كاتی ته‌نگژه و جه‌نگ و ناكۆكیه سیاسی و سه‌ربازیه‌كانیشدا هاوكاری هه‌موان بێت بۆئه‌وه‌ی نرخه‌كان جێگیر بن،به‌ڵام ئه‌م ڕێكخراوه‌ش به‌دوور نیه له‌ململانێ له‌نێوان له‌لایه‌ك ئه‌ندامه‌كانی خۆی و به‌تایبه‌تیش له ئێستادا ((سعودیه و ئێران)) و له‌لایه‌كی تریشه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه به‌تایبه‌تی ڕوسیا و ئه‌مریكاو وڵاتانی خاوه‌ن نفوزی ئابوری و بازرگانی و سه‌ربازی تردا.بۆیه زۆرجاران ئه‌م ململانێ ناوخۆیی و ده‌ره‌كیانه‌ی ڕێكخراوه‌كه وایكردوه كه نرخه‌كان جێگیر نه‌بن و دژایه‌تیه‌كانیان بگاته ڕاده‌یه‌ك كه هه‌موان زیانیان به‌ربكه‌وێت و زۆرجارانیش وڵاتانی ئه‌ندام پابه‌ند نابن به‌بڕیاره‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌وه و كه‌م وزیاد ده‌كه‌ن له بڕی به‌رهه‌م و نرخه‌كانیشدا.و له‌ئێستا ئه‌مریكا فشار ده‌كات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه ،چونكه بوونی ئه‌م ڕێكخراوه به یه‌ك و یه‌كگرتوویی و به به‌هێزی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا نابینێت.
• بۆچی نرخه‌كانی نه‌وت به‌رز و نه‌زم ده‌كات ؟
گه‌لێك هۆكار هه‌ن كه كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر به‌زبونه‌وه‌و نزمبونه‌وه‌ی نرخه‌كانی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا و زۆر جارانیش سیاسه‌ت و ململانێكانی نێوان زلهێزه‌كان و كۆمپانیا ئابوریه زه‌به‌لاحه‌كانیش ڕۆڵی گه‌وره ده‌بینن،و له ئێستادا كه مانگی 11/2018یه نرخه‌كانی نه‌وت به‌ڕێژه‌ی 6% كه‌میان كردوه له‌ماوه‌ی 13 مانگدا، دوای كه‌مبونه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌می ئێران بۆ 50% و به‌رهه‌می فه‌نزه‌وێلاش.له‌و هۆكارانه بریتین له:
1. كه‌می داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت له‌لایه‌ن وڵاتانی زلهێز و پێشكه‌وتووی پیشه‌سازیه‌وه.
2. مه‌ترسیه‌كان له‌سه‌ر وه‌ستان و گه‌شه‌نه‌كردنی ئابوری جیهان،وه‌ك ئه‌وه‌ی له چین و هند و ئه‌وروپادا ڕووده‌دات.
3. مه‌ترسی زیادبوونی نه‌وتی كه‌ڵه‌كه‌بوو له بازاڕه‌كانی جیهاندا.كه ده‌بێته هۆی نزمبونه‌وه‌ی نرخه‌كان له‌كاتێكدا كه داواكاری له‌سه‌ر نه‌بێت.
4. به‌رزبونه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌می نه‌وتی ئه‌مریكا بۆ به‌رزترین ئاست له مێژوودا 7ر11 ملیۆن به‌رمیل/ڕۆژ به‌هۆی بوونی سه‌كۆكانی هه‌ڵكه‌ندن و گه‌ڕان له و جێگایانه‌ی كه نه‌وتی به‌ردینی تیادایه به‌ڕێژه‌ی زیادبونی 2 سه‌كۆ كه گه‌یشتۆته 888 سه‌كۆ.
5. پێویستی وڵاتانی به‌رهه‌مهێن به‌داهاتی زیاتر بۆ بوژاندنه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشخستنی وڵاته‌كانیان و دابینكردنی پێداویستیه‌كانیان له‌گه‌ڵ زۆربونی ژماره‌ی دانیشتوانیان.
6. فشاره‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ڕێكخراوی ئۆپیك كه به‌رهه‌م كه‌م نه‌كه‌نه‌وه.
7. به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلار وه‌ك دراوێكی جیهانی كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه.
8. به‌رزبونه‌وه‌ی بڕی مه‌خزونی نه‌وتی ئه‌مریكا هه‌ركات به‌رزبۆوه نرخه‌كان داده‌به‌زێت چونكه ئه‌مریكا پێویستی به‌نه‌وت كڕین نامێنێت و له ئێستادا بڕی مه‌خزونی بریتیه له 9ر446 ملیۆن به‌رمیل كه بڕێكی به‌رزه چونكه بڕی 9ر4 ملیۆن به‌رمیل له هه‌فته‌یه‌كدا زیادیكردوه.
9. ململانێ بازرگانیه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و چینیش كاریگه‌ری خۆیان هه‌یه.
10. به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی وه‌رزیش هه‌یه له‌كاتی هاتنی وه‌رزی زستان و دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رمادا له ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و ئاسیاشدا.
• هه‌ڵوێسته جیاوازه‌كان له‌مه‌ڕ ئه‌م دابه‌زینی نرخانه:
1. هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا بریتیه له‌وه‌ی كه نرخه‌كان داببه‌زن بۆ خوار 50 دۆلار،بۆئه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نیه‌كانی ناوخۆی ئه‌مریكا گران نه‌بێت چونكه ئه‌مریكا زۆرینه‌ی نه‌وت له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی ده‌كڕێت و له‌كاتی گرانی به‌رهه‌مه‌كاندا زیانی پێده‌كه‌وێت و له‌لایه‌كی تریشه‌وه بۆئه‌وه‌ی نرخی تێچون و به‌رهه‌می نه‌وتی به‌ردین زۆر زیاد نه‌كات له ئه‌مریكادا. گه‌ره‌كێتی نرخه‌كان به‌نزمی بمێنێته‌وه و له‌و پێناوه‌شدا فشار ده‌خاته سه‌ر ڕێكخراوی ئۆپیك بۆ كه‌منه‌كردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌مه‌كانیان.
2. هه‌ڵوێستی ڕوسیا بریتیه له‌وه‌ی كه نرخه‌كان له 70 دۆلاردا بمێننه‌وه،ئه‌م كاره‌شی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئۆپێك بۆ ده‌چێته سه‌ر، به‌ڵام به‌هۆی ململانێكانی سعودیه و ئێران كه هه‌ریه‌كه‌یان لایه‌نگری ئه‌مریكا و ڕوسیایه و زۆرجارانیش جه‌نگی به‌له‌جیاتی ئه‌وان ده‌كه‌ن له وڵاتانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین وه‌ك((عێراق و سوریا و لوبنان و یه‌مه‌ن))دا .
3. هه‌ڵوێستی ڕێكخراوی ئۆپێك بریتیه له وه‌ی كه نرخه‌كان له نێوان 70-80 دۆلاردا بمێنننه‌وه ،چونكه ئه‌م وڵاتانه هه‌موانیان پێویستی زۆریان به داهات هه‌یه به‌تایبه‌تیش ئێرانی دوای 30 ساڵ گه‌مارۆ و عێراقی دوای شه‌ڕی داعش و لیبیای دوای ڕووخانی ڕژێمی قه‌زافی و جه‌زائیر و ئه‌وانی تریش هه‌روان.بۆیه ئه‌م ڕێكخراوه له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخه‌كاندا كه به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی خێرا له‌نێوان مانگی 6/2015 تا نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2016 له 115 دۆلاره‌وه دابه‌زیه سه‌ر 27 دۆلار و ئه‌م دابه‌زینه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی خوڵقاند و قه‌یرانێكی توندی دارایی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان و به‌تایبه‌تیش وڵاتانی ئۆپیكدا دروستكرد كه تائێستاش و بۆماوه‌ی 4 ساڵه به‌رده‌وامه.
جا بۆسووككردن یان هه‌ڵگرتن و كۆتایهێنانی ئه‌و قه‌یرانه ئۆپێك به‌هه‌مئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕوسیا‌و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه ڕێكه‌وتنێكیان واژۆكرد له نیوه‌ی دووه‌می ساڵی 2016 كه بڕی 8ر1 ملیۆن به‌رمیل /ڕۆژ به‌رهه‌میان كه‌مبكه‌نه‌وه به‌مه‌رجێ له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2017دا بكه‌وێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه و به‌م كاره‌شیان توانیان هێواش هێواش نرخه‌كان به‌رزبكه‌نه‌وه و هاوسه‌نگی بۆ بازاڕه‌كانی نه‌وتبگێڕنه‌وه، ئه‌م ڕێكه‌وتنه تاكۆتایی ساڵی 2018 به‌رده‌وامی ده‌بێت.
به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كه نرخه‌كان گه‌یشتنه‌وه سه‌روو 80 دۆلار و ئه‌مه‌ش ئه‌مریكای توڕه و نیگه‌ران كرد ،هێز و فشاری خۆی به‌كارهێنا به‌شێوه‌یه‌ك له ئێستادا و له مانگی 10 و سه‌ره‌تای مانگی 11/2018وه جارێكی تر نرخه‌كان ڕوو له دابه‌زینن و له ئێستادا نرخی 1 به‌رمیل نه‌وتی برێنت 80ر58 دۆلار و نه‌وتی ته‌كساسی سوك 395ر50 دۆلاره و هێشتاش ئه‌مریكا گه‌ره‌كێتی زیاتر داببه‌زێن. هه‌ربۆیه‌ش سه‌رۆك ترامپ له جه‌ژنی سوپاسگوزاریدا له 23/11دا سوپاسی تایبه‌تی سعودیه‌ی كرد كه هه‌وڵیداوه بڕی به‌رهه‌می نه‌وت زیاد بكات و جێگه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی ئێران بگرێته‌وه كه له‌دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی نێوان وڵاتانی ((5+1 )) و ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه له‌مانگی 5/2018 و سه‌پاندنی گوژمه‌ی دووه‌می گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر كه‌رتی وزه‌ی ئێران له 5/11/2018وه سه‌پاندویه‌تی و گه‌ره‌كێتی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران بگه‌یه‌نێته سفر ،به‌ڵام بازاڕی نه‌وتی جیهان بێ نه‌وت نه‌كات له‌ڕێگه‌ی هه‌نارده‌كردنی زیاتری نه‌وتی ((سعودیه و عێراق))و ئه‌و كه‌مبونه‌وه‌یه كاریگه‌ری نه‌بێت،و ئه‌مریكاش وه‌ك هاوكاری و ڕاگرتنی به‌ڵانسی بازاڕ و دڵ ڕازیكردنی هاوپه‌یمان و گه‌وره پیشه‌سازیه‌كانی جیهان 8 وڵاتی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هه‌ڵاوێردوه له‌و سزایانه و ئه‌و وڵاتانه‌ش بریتین له هه‌ریه‌كه له ((چین و یابان وه‌ند و ئیتالیا و كۆریای باشور و یۆنان و توركیا و تایوان))ن.
• هه‌ڵوێستی نوێی ئۆپیك چی ده‌بێت بۆ ساڵی 2019 ؟
ئه‌وه‌ی كه تائێستا پێشبینی ده‌كرێت و ده‌توانرێت بخوێنرێته‌وه له هاوكێشه و ململانێ سیاسیه‌كانی نێوان سعودیه و ئێران له‌لایه‌ك و ڕێكه‌وتنی نێوان سعودیه و ئه‌مریكا و ته‌نانه‌ت ڕوسیاش،ڕێكخراوی ئۆپێك گه‌ره‌كێتی بڕی به‌رهه‌م كه‌مبكاته‌وه به‌بڕی 4ر1 ملیۆن به‌رمیل/ڕۆژ له جیاتی 8ر1 ملیۆن به‌رمیلی 2 ساڵی ڕابووردوو، به‌واتای ئه‌وه‌ی بڕی 400هه‌زار به‌رمیل/ڕۆژ نه‌وت زیاتر ده‌خاته بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه به به‌راوورد به ساڵانی 2017 و 2018.له‌لایه‌ك بۆ ڕاگرتنی هاوسه‌نگی نرخه‌كان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپیك و ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌ش وكه‌ڵه‌كه‌نه‌بوونی بڕی زیاده‌ی نه‌وت له بازاڕه‌كاندا و له‌لایه‌كی تریشه‌وه ڕازیكردنی دڵی ئه‌مریكا كه گه‌ره‌كێتی به‌ته‌واوه‌تی ئه‌و بڕه كه‌مكراوه‌یه نه‌مێنێت و بازاڕه‌كان وه‌ك ساڵانی 2015 و پێشتریان لێبێته‌وه له بونی بڕێكی زۆری نه‌وتداو بۆئه‌وه‌ی نرخه‌كان به‌نزمی بمێننه‌وه.بۆیه تائێستا دیار نیه كه چ بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ه‌ووه ده‌درێت، له‌كاتێكدا دوا كۆبونه‌وه‌ی ئۆپێك له 20/12/2018دا ده‌بێت له ڤییه‌نا بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر سیاسه‌تی داهاتوی ڕێكخراوه‌كه بۆ ساڵی ئاینده.
به‌هه‌مان شێوه‌ش ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش داوا له ئۆپیك ده‌كات كه بڕی به‌رهه‌م كه‌منه‌كاته‌وه له بازاڕدا،چونكه مه‌ترسی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه كه ئه‌م به‌رزبونه‌وه‌یه‌ش ده‌بێته هۆی دووهێنده بوونی به‌كارهێنان.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ێندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تیش ئامۆژگاری وڵاتانی ئۆپیك به‌گشتی و سعودیه به‌تایبه‌تی ده‌كات بۆئه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی نرخ دابه‌زیندا زۆر زیانی پێنه‌گات و ئابوریه‌كه‌شی نه‌چێته‌وه یه‌ك و گه‌شه‌و بوژاندنه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاتیش ڕانه‌وه‌ستێت و په‌كیان نه‌كه‌وێت.
• عێراق و هه‌رێمی كوردستان له كوێی ئه‌م ململانێ ئابوری و سیاسیانه‌ی كه‌رتی نه‌وتدان ؟
به‌و پێیه‌ی عێراق وه‌ك ئه‌ندامێكی بنچینه‌یی و دامه‌زرێنه‌ری ڕێكخراوی ئۆپیك و یه‌كێك له‌گه‌وره به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی نه‌وت له دوای هه‌ریه‌كه له سعودیه و ئێرانه‌وه، پێویسته پابه‌ندی سیاسه‌ته نه‌وتیه‌كانی ڕێكخراوه‌كه بێت و به‌و پێیه‌ش كه عێراق تازه به‌تازه ڕزگای بوه له جه‌نگێكی ماڵوێرانكه‌ر دژی تیرۆریستانی داعش و پێویستی به‌داهاتێكی زۆره بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی وڵات و سه‌ر له‌نوێ بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری و گه‌شه‌و پێشكه‌وتنی زیاتر و ڕێكخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان،بۆیه حه‌ز ده‌كات بڕی به‌رهه‌م به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا بمێنێته‌وه بۆئه‌وه‌ی نرخه‌كان به‌به‌رزی بمێننه‌وه و داهاتی وڵات زۆر بێت،به‌ڵام له‌لایه‌كی تریشه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی عێراق بۆته وڵاتێكی به‌كاربه‌ر و هیچ جۆره به‌رهه‌مێكی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و مرۆیی نیه و داهاته نانه‌وتیه‌كانی ته‌نها 4% ده‌بن بۆیه هه‌رچه‌نده نرخی نه‌وت به‌رزببێته‌وه زۆر سوود نابێنێت چونكه زۆرینه‌ی كاڵا‌و پێداویستیه‌كانی 38 ملیۆن كه‌س له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی هاورده ده‌كات.به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌ره‌كێتی كه‌توانای به‌رهه‌می خۆی له 6ر3 ملیۆن به‌رمیل /ڕۆژ زیادبكات بۆ 5 ملیۆن به‌رمیل تا ساڵی 2020.
هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك به‌شێك له‌ده‌وڵه‌تی عێراقی فیدڕاڵ كه‌م تازۆر ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ریه باش و خراپه‌كانی به‌رزونزمی نرخه‌كانی نه‌وت،چونكه تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان ته‌نها له‌توانایدایه ڕۆژانه بڕی 400هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جیهانی توركیه‌وه هه‌نارده بكات كه داهاته‌كه‌ی به‌شی پێداویستیه‌كانی ناكات له مووچه‌ی مووچه‌خۆران و وه‌به‌رهێنان و دانه‌وه‌ی قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان كه به‌بڕی زیاد له 15 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.
بۆیه له‌كاتی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌كاندا هه‌م عێراق و هه‌م هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان قازانج ده‌كه‌ن و به پێچه‌وانه‌شه‌وه له‌كاتی دابه‌زینی نرخه‌كاندا زیانی گه‌وره‌یان پێده‌گات به‌تایبه‌تیش بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كان.و نه‌توانینی پێدانی مووچه‌ی ته‌واو و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه ئاوه‌دانی و ئه‌ندازیاریه‌كان و به‌مه‌ش ده‌كرێت بوترێت قه‌یرانی دارایی 4 ساڵی ڕابووردوو به‌رده‌وامی ده‌بێت.به‌داخه‌وه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌رێمێكی ته‌مه‌ن كه‌م له‌بواری سیاسه‌تی نه‌وت و بازاڕی نه‌وتی جیهانیدا نه‌یتوانیوه ده‌سكه‌وتی گه‌وره وه‌ده‌ستبێنێت و سیاسه‌تێكی ڕاست و دروستی نه‌وتی پیاده بكات و باشیش خوێندنه‌وه بكات بۆ گۆڕانكاری و سیاسه‌تی نه‌وتیه‌كانی كۆمپانیا‌و وڵاته زلهێزه‌كانی خاوه‌ن نفوزی سیاسی و ئابوری و ئه‌منی له جیهاندا،بۆیه له‌لایه‌ك كه‌وتۆته ژێر باری قه‌رزێكی گه‌وره‌ی كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان و له‌لایه‌كی تریشه‌وه ڕۆژوه له قه‌یرانێكی دارایی قوڵدا كه تائێستا نازانرێت چۆن و كه‌ی ده‌رباز ده‌بێت.
• ده‌رئه‌نجام
له ئه‌نجامی ئه‌و ڕاستیی و ژماره و ململانێ و ته‌نگژه سیاسی و ئابوری و سه‌ربازیانه‌ی كه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ڕووده‌ده‌ن به‌به‌رده‌وامی ده‌كرێت بگه‌ینه ئه‌م ده‌رئه‌نجامانه‌ی لای خواره‌وه:
1. بازاڕه‌كانی نه‌وتی جیهانی هیچ كات ئۆقره‌یی و جێگیری له‌نرخه‌كاندا به‌خۆیانه‌وه نابینن.
2. وڵاتانی دونیا به‌گه‌وره و بچوكه‌وه به به‌رهه‌مهێن و به‌كاربه‌ره‌وه زیانی گه‌وره‌یان پێده‌گات له ئه‌نجامی هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی نرخه‌كانه‌وه.
3. گرنگه ڕێكخراوی ئۆپێك به یه‌ك و یه‌كگرتوویی بمێنێته‌وه به‌رامبه‌ر هه‌ژموون و هه‌ڕه‌شه‌و فشاره‌كانی زلهێزه‌كان و به‌تایبه‌تیش ئه‌مریكا ،بۆئه‌وه‌ی بتوانن وه‌ك لایه‌نی سێهه‌م و كاریگه‌ر ڕۆڵی خۆیان ببینن له هاوسه‌نگ ڕاگرتنی بازاڕه‌كانی نه‌وتی جیهانیدا.
4. گه‌ره‌كه وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپیك به‌گشتی و به‌تایبه‌تی سعودیه و ئێران ڕێكبكه‌ون و ململانێكانیان كۆتایی پێبهێنن و وه‌كو دوو وڵاتی یاسایی مامه‌ڵه بكه‌ن له پێناو پاراستنی شكۆ و سه‌روه‌ری و به‌ژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیاندا.
5. چه‌نده جیهان و ناوچه جیاوازه‌كان به‌دووربن له ململانێ و جه‌نگ و پێكادادان و ناجێگیری سیاسی و ئابوری ئه‌وه‌نده‌ش بازاڕه‌كانی نه‌وتی جیهانی ئۆقره‌یی به‌خۆوه ده‌بینێت كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مواندایه.
6. بنه‌مای (( خستنه‌بازاڕی نه‌وت و داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت ))بپارێزرێت له بازاڕه‌كاندا له پێناو زیان نه‌گه‌یاندن به وڵاتان وكه‌ڵه‌كه‌نه‌بونی نه‌وت له بازاڕه‌كاندا و هێشتنه‌وه‌ی نرخه‌كانیش به‌به‌رزی.و به‌رده‌وامیدان به‌گه‌شه‌ی ئابوری و پیشه‌سازی.
7. عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش گه‌ره‌كه هاوكاری گه‌رموگوڕتر بكه‌ن له كه‌رتی وزه و نه‌وتدا و تواناكانیان یه‌كبخه‌ن بۆئه‌وه‌ی بتوانن ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی دارایی ببنه‌وه وگه‌ره‌كیشه ڕاستر و ووردتر له سیاسه‌تی نه‌وتی جیهانی تێبگه‌ن و خۆیانی له‌گه‌ڵدا بگونجێنن له‌پێناو زیاتركردنی داهات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئاوه‌دانی و گه‌شه‌و پێشكه‌وتنی و بوژاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیان وه‌ده‌ستبێنن و هه‌لی كار و وه‌به‌رهێنان و خزمه‌تگوزاریه‌كانیش به باشترین شێوه پێشكه‌ش به هاوڵاتیان بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كان:
========
1. https://ar.wikipedia.org/wiki
2. https://arabic.rt.com/tags/OPEC
3. www.aljazeera.net
4. https://www.nmisr.com/finance
5. http://www.akhbarak.net
PUKmedia ئا/ نه‌وزادی موهه‌ندیس / ئه‌ندازیاری كیمیاوی و پسپۆڕ له‌نه‌وت و پتڕۆكیمیاویات
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22