riklam

کەسێک نیە ئەمە بە پارتی بڵێت ؟

بیروڕا 04:53 PM - 2018-11-30
.

.

ماوەی چەند ساڵێکە پارتی چاوی بەو ئازادی دەڕبڕینەدا هەڵنایەت کە لە زۆنی سەوز بوونی هەیە  زۆر کات ترسی ئەوەی هەبوە هاوڵاتیانی پارێزگای هەولێر و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتەکەی داوای هەمان ئەو ئازادی و ئازادی دەڕبڕینە بکەن کە لە پارێزگای سلێمانی و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتیدا بوونی هەیە . ئەم ترسە زۆر جار بووەتە هۆکاری دروست کردنی سیناریۆو گەورە کردنی کۆمەڵێك بابەت کە شیاوی باس کردنیش نین . پارتی دیموکراتی کوردستان هەر کات بیەوێت دۆست دەکاتە دوژمن و دوژمنیش دەکاتە دۆست کاتێ کە چەند ساڵێک لەمەوبەر تورکیا هەڕەشەی هاتنە ناو خاکی هەرێمی کرد 

بەرپرسانی پارتی تورکیایان وەک دوژمنێکی سەرسەختی کورد دانا کە چی هەر پاش چەند ڕۆژێک کە ئەردۆغان سەردانی هەولێری کرد ئاڵای تورکیا لە شەقامەکانی پایتەختی کوردستاندا لە ئاڵای کوردستان زیاتر دەبینرا . پارساڵیش لەم سەرو وەختەدا بوو  لە کاتی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمدا سەرانی پارتی هەر بە قسە عێراقیان کردە دراوسێ و دەیانوت دەمانەوێت دوو دراوسێی باش بین لەگەڵ عێراقدا  و دەیانوت ئێمە تەنها بۆ خودا حافیزی دەڕۆین بۆ بەغدا کە چی تەنها ساڵێک تێپەڕی قسەو بەڵێنیان وەک بەفری بەر هەتاو توایەوە و بۆ بە دەست هێنانی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق و چەند پۆستێکی دیکە لە عێراقدا بەرپرسانی پارتی بە ڕێگای وشکانی و ئاسمانی خۆیان گەیاندە بەغدادو لە دەرگای هەموو لایەنە سیاسەکانی عێراقیاندا بە حەشدی شەعبیشەوە  ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە پارتی قسەو کرداری سەد لە سەد پێچەوانەی یەکتریەو ئەو بەڵێنانەی بە قسە بڕیاری ئەنجام دانی داون هەرگیز بە کردار جێ بە جێی نەکردون ، ئەوەی دەمەوێت بە کورتی باسی بکەم تێڕوانینی میدیای پارتیە بۆ داخستنی چەند بارەگایەکی تەڤگەری ئازادی لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا ( بەر لەهەموو شتێک پێم وایە داخستنی ئەو بارەگایانە ئەگەر بە بڕیارێکی یاسایی بێت ئەوە پێویستە مادە یاساییەکەو هۆکاری دەركردنی بڕیاڕەکە بۆ هاوڵاتیان ڕون بکرێتەوە و وە ئەگەر بڕیاڕەکەش نایاساییە ئەوە پێویستە ئەندامانی تەڤگەر لە ڕووی یاساییەوە ڕێگری لە داخستنی بارەگاکانیان بکەن و سکاڵای یاسایی تۆمار بکەن ) ئەوەی میدیای پارتی بەرامبەر ئەم پرسە دەیکات یەکێک ئاگادار نەبێت وا دەزانێت پارتی بووەتە پەناگەی چەند ساڵەی ئەو هێز و ڕێکخراوانە و لە ژێر چەتری ئازادی خۆیدا ئەوانی پاراستوە و لە هەولێری پایتەختدا جێگا و بارەگای پێشکەش کردوون . ئەوە کەسێک نیە بە پارتی و میدیاکارانی پارتی بڵێت بەڕێزینە حیزبەکەی ئێوە باوەڕی بە بارەگا داخستن هەر نیە  بەڵکو یەکسەر باوەڕی بە سوتاندنیانە ، حیزبەکەی ئێوە چەندین هەڵبژاردنە ڕێگای ئەوە نادات کە ئەو لایەنانەی لەگەڵ بۆچونی ئێوە دژیەکن بەشداری هەڵبژاردن بکەن . ئەگەر یەکێتی بە بڕیارێک و کارێکی لەو شێوەیە تۆمەتبار بکرێت ئەی دەبێت پارتی لە کوێی ئەم پرسەدا بێت کە چەند ساڵێکە دۆستی یەکەمینی تورکیایەو لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی تورکیادا هاوکاری و مادی و مەعنەوی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی کرد بۆ سەرۆکایەتی و هەروەها چەندین جار داوای چۆڵ کردنی شەنگالی کردوە لە پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ ڕازی کردنی تورکیا و تەنانەت هەڕەشەی ڕووبەڕو بونەوەی چەکداریشی لێ کردون بەڵام پارتی ئەمانەی بچوک کردوەتەوەو فەوزایەکی میدیای بۆ داخستنی چەند بارەگایەک ناوەتەوە .. با چاوەڕێ بین بزانین مەرامی پارتی لەم پرسەدا چیە ؟؟

ئارام عەبدوڵا 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket