riklam

ئێران ھه‌نارده‌ی گازی شل بۆ عیراق راده‌گرێت

ئابوری 09:53 PM - 2018-11-28
.

.

حكومه‌تی ئێران ھه‌نارده‌ی گازی شلی بۆ عیراق راگرت، كه‌ بۆ كاركردنی وێستگه‌كانی كاره‌بای چه‌ند پارێزگایه‌كی عیراق به‌كارده‌ھێنرا.

 وه‌زاره‌تی كاره‌بای عیراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكردووه‌، كاره‌بای نیشتمانی 2500 مێگاواتی له‌ده‌ستداوه‌، ئه‌وه‌ش به‌ھۆی ئه‌و زنجیره‌ بومه‌له‌رزه‌یه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا ئێرانی گرته‌وه‌، زیانێكی زۆربه‌ر چه‌ند لوله‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی گازی شل بۆ عیراق كه‌وتووه‌، له‌ئێستاشداپێویستییان به‌نۆژه‌نكردنه‌وه‌ ھه‌یه‌.

 وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ئاشكراشیكردووه‌، وێسته‌گه‌كانی گازی مه‌نسوریه‌و سه‌درو بسمایه‌ راگیراون و ئه‌وه‌ش گرفتی زۆری بۆ درووستكردوون.

ھه‌ر له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لایه‌نی ئێرانی به‌ڵێنیداوه‌ له‌چه‌ند رۆژی داھاتوودا بۆرییه‌كان چاكبكه‌نه‌وه‌و ھه‌نارده‌ی گاز ده‌ستپێبه‌كه‌نه‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket