riklam

پیرۆزبایی یادی 50 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی زانكۆی سلێمانی

بیروڕا 09:22 PM - 2018-11-28
.

.

                                                                                                                                                                                                 عه‌بدوڵڵا حاجی سه‌عید

ئه‌مڕۆ 28/11/2018 زانكۆی دایك له‌ هه‌رێمی كوردستان زانكۆی سلێمانی یادی یوبیڵی زێڕینی  دامه‌زراندنی  ده‌كاته‌وه‌  زانكۆی سلێمانی  له‌ ساڵی (1968) به‌ هه‌وڵ و هیمه‌تی جه‌نابی سه‌رۆك مام جلال دامه‌زرێنرا  ئه‌و زانكۆیه‌  بو به‌ فێرگه‌ی  زانست و زانیاری  بۆ خوێندكارانی  هه‌رێمی  كوردستان  سه‌دان  ڕۆڵه‌ی  ئه‌م هه‌رێمه‌ له‌م زانكۆیه‌دا كۆلێژه‌ جۆراو جۆره‌كانیان ته‌واو كرد گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ خزمه‌تی كۆمه‌ڵگای  میله‌ته‌كه‌مان  به‌زانست و  موعریفه‌ی  نوێ خزمه‌تی  گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌یان كرد و تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌ ، به‌داخه‌وه‌ ساڵی 1982 به‌پلانی  ڕژێمی  دیكتاتۆری  به‌عس زانكۆی سلێمانی گواسترایه‌وه‌ بۆشاری هه‌ولێر ناوی زانكۆی ێه‌لاحه‌دینی لێ نرا به‌ڵام زانكۆی سلێمانی زانكۆی دایك هه‌ربه‌زیندووی مایه‌وه‌ دوای ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان دووباره‌ بنیات نرایه‌وه‌و په‌ره‌ی به‌زانست و زانیاری و موعریفه‌ی سه‌رده‌میانه‌ی خۆی دا ئێستا له‌ ڕیزبه‌ندی  زانكۆ بڕواپێكراوه‌كانی جیهان دایه‌ دامه‌زرانه‌وه‌ی زانكۆی سلێمانی  هه‌ربه‌ هه‌وڵ و هیمه‌تی جه‌نابی مام جلال بوو.
 پیرۆز بێت  یادی (50) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی زانكۆی دایك زانكۆی سلێمانی پیرۆزبێت یادی یوبڵی زێڕینی زانكۆی سلێمانی  گه‌شه‌و پرشنگ دار و به‌رده‌وام بێت  زانكۆی  زانست و مه‌عریفه‌ و زانست زانكۆی سلێمانی.


    یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی 

    بۆكاروباری بازرگانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket