riklam

به‌ چه‌ند گرێبه‌ستێك پێشانگای سلێمانی نێوده‌وڵه‌تی كۆتاییهات

ئابوری 06:34 PM - 2018-11-28
.

.

سیانزه‌یه‌مین پێشانگای سلێمانی نێوده‌وڵه‌تی كۆتایی هات و به‌ڕێوه‌به‌ری پێشانگاكه‌ش ده‌ڵێت: چه‌ندین كۆمپانیای ئه‌وروپی و ئه‌مریكی و ئاسیایی به‌شداریان كردووه‌و چه‌ندین گرێبه‌ستیش ئه‌نجامدراوه‌.

كه‌مال حه‌مه‌ عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ژووری بازرگانی سلێمانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماری به‌شداری كۆمپانیاكان و گرێبسته‌كانی ئاشكراكردو وتی: خۆشبه‌ختانه‌ پێشانگاكه‌ زۆر باش به‌ڕێوه‌چوو، وه‌كو ئامار ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستمانه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ نزیكه‌ی (180) كۆمپانیای بیانی و ده‌ره‌كی و ناوخۆیی به‌شداریان له‌ پێشانگاكه‌دا  به‌شداری كردووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ به‌شداری كۆمپانیا وڵاتی بیانی كه‌مال حه‌مه‌ عه‌لی وتی: ئێران به‌ (30) كۆمپانیا به‌شداری كردووه‌، توركیا 12 كۆمپانیا، میسر16، پاكستان 8، هند4، ئه‌ڵمانیا3، ئه‌مریكا یه‌ك كۆمپانیا، ئوردن2، سوریا4، سعودیه‌ یه‌ك كۆمپانیا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ كۆمپانیای پیشه‌سازی عیراقی به‌ (12) كۆمپانیا به‌شداریان كردووه‌، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 25 ڕێكخراو كه‌ كاری ده‌ستی ده‌كه‌ن به‌شدارن له‌ پێشانگاكه‌دا.

سه‌باره‌ت به‌ به‌ستنی گرێبه‌ستیش ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ژووری بازرگانی سلێمانی وتی: ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستماندایه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كۆمپانیا ئێرانیه‌كان (12) گرێبه‌ستیان ئه‌نجامداوه‌، هه‌روه‌ها ئه‌وانی تریش كه‌ گرێبه‌ستیان نه‌كردووه‌، ده‌گه‌ڕێن به‌ دوای بریكاردا.

له‌ وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌مریكا هۆشداری پێداون مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئێرانه‌ییه‌كاندا نه‌كه‌ن كه‌مال حه‌مه‌ عه‌لی وتی: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ ره‌سمی هۆشدارییه‌كی له‌و جۆره‌مان پێنه‌دراوه‌، وه‌ك ده‌بینن كۆمپانیا ئێرانه‌ییه‌كان به‌ چڕی به‌شداریانكردووه‌و ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانیش كراوه‌ن.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری  PUKmediaدا ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ به‌به‌راورد به‌ پێشانگاكانی ساڵانی ڕابردوو، به‌شداری كۆمپانیا بیانییه‌كان زیادیكردووه‌ یان كه‌می كردووه‌، كه‌مال حه‌مه‌ عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ژووری بازرگانی سلێمانی وتی: وه‌كو به‌راوردێكی بكه‌ین، له‌ ساڵانی ڕابردوودا كۆمپانیا ئێرانی و توركییه‌كان به‌شداریه‌كی چالاكیان ده‌كرد، به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخی ئه‌و دوو وڵاته‌وه‌، ئه‌مساڵ به‌شداریان كه‌مه‌، به‌ڵام وه‌كو گشتی به‌شداری زۆر باشه‌.

PUKmediaگۆران قادر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket