riklam

كەویار نیوە شەو بڵاودەكاتەوە

ئەدەب وهونەر 04:03 PM - 2018-11-28
.

.

هونەرمەند كەویار نوێترین بەرهەمی خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بەناوی نیوە شەو بڵاوكردەوە.

لەوبارەیەوە رێباز موتابچی، وێنەگر و بەڕێوەبەری بەرهەمەكە بە PUKmedia ی راگەیاند: بەرهەمەكە هونەرمەند كەویار وتویەتی و ناوی نیوە شەوە، كە لەستۆدیۆی خاك لەلایەن عەلی عەتاوە تۆماركراوە. 

وتیشی: محەمەد عومەر عوسمان ناسراو بە (ژەنەڕاڵی پایز) هۆنراوەی گۆرانییەكەی نوسیووەو هونەرمەند عەدنان كەریم ئاوازەكەی داناوە، هەروەها هونەرمەندی موزیسیان رێبین سالار كاری دابەشكردنی مۆسیقای بۆ كردووە.

رێباز موتابچی ئاماژەی بەوەشكرد، گۆرانییەكە نزیكی 5 دەقیقەیە و لەو ماوەیەدا هەوڵمداوە زۆرترین كات تەنهایی كەویار پیشان بدەین، بەهۆی جیاوازی سیناریۆكەیەوە، هەروەها سەرجەم گرتەكانی كلیپەكە لە خانویەكی چۆڵی شاری سلێمانیدا تۆماركراوە و لۆكەیشنێكی تایبەتی لە لایەن دیزاینەر رۆز محەمەدەوە بۆ دروستكراوە. رێكان بەرزانیش كاری ئار دایرێكشنی بەرهەمەكەی جێبەجێكردووە.

PUKmedia  تاژاو محەمەد

لینكی یاریمه‌تیده‌ر بۆ بینینی ڤیدیۆكه‌...

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket