riklam

كه‌رى شه‌یتان

بابەتی گۆڕاو 01:44 PM - 2018-11-28
.

.

كه‌رى شه‌یتان

× میلـله‌تى داماو كۆڵم لێ به‌ كۆڵ.
ـ بۆچى كۆڵت لێ به‌م؟
× چونكه‌ به‌ حه‌یاتم سه‌وز نابم.
ـ كێى جه‌نابت؟
ـ خۆزگه‌.
*****
× سڵاو جه‌ماعه‌ت.. ئه‌رێ هیچ هه‌یه‌ بیخۆم؟
ـ مه‌گه‌ر به‌س من هه‌ڤاڵى دێرین.
× تۆ چیت؟
ـ خه‌فه‌ت قوربان.
*****
× وازى لێ بێنه‌ براى مه‌سئول به‌ تۆ چاك نابێ.
ـ وازناهێنم كاكه‌.
× فایده‌ى نىیه‌ قوربان، وه‌زعه‌كه‌ له‌ منیش ده‌رچووه‌.
ـ تۆ كێیت؟
× گرێژه‌نه‌.
*****
× ئه‌رێ بۆ وا ته‌نگه‌ ئه‌ى هاوار!.. خۆ جێى چڵه‌ پووشێ نابێته‌وه‌.
ـ به‌خوا رۆڵه‌ گیان یه‌كجارى ئه‌م سێ چوار ساڵه‌ى ئه‌خیر وایان لێ كردوم.
× كێى تۆ؟
ـ دڵى كورد.
*****
× عه‌رزى جه‌نابى وه‌زیر بكه‌ن من ئیتر ئه‌مه‌ قبووڵ ناكه‌م.
ـ چى قبووڵ ناكه‌ى؟
× ناكرى َسوارى هه‌ردووكمان بێ، یان هه‌ر سوارى رانج رۆڤه‌ره‌كه‌ بێ یان سوارى من.
ـ كێى به‌ڕێزت؟
× كه‌رى شه‌یتان.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket