riklam

توندوتیژی دژی ژنان لەپایتەختی هەرێم زیاد دەكات

ژنان‌ 11:54 AM - 2018-11-28
.

.

لەهەولێر زیاتر لە سێ هەزار سكاڵای توندوتیژی دژبەژنان تۆماركراون و زیاتر لە 100 حاڵەتی كوشتن و خۆسوتانی ژنانیش هەبوون.

بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژ بەژنانی هەولێر بەبۆنەی هەڵمەتی 16 رۆژەی توندوتیژی دژ بەژنانەوە، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماری ئەو توندوتیژیانەی بڵاوكردەوە كە لەساڵی 2018دا دژی بەژنان كراون و بەپێی ئامارەكەش لەماوەی ئەمساڵدا لەسنوری پارێزگای هەولێر سێ هەزارو 17 سكاڵای توندوتیژی دژ بەژنان تۆماركراون، راشیانگەیاند: هەر لەمساڵدا لەسنوری هەولێر 13 حاڵەتی كوشتنی ژنان و 14 حاڵەتی خۆكوشتن و 44 حاڵەتی خۆسوتاندن و 31 حاڵەتی سوتانی ژنان هەبوون.

لەبارەی جۆری سكاڵاكانی توندتیژی دژ بەژنانیشەوە، رونیانكردەوە: 711 حاڵەتی ئەشەكەنجەدانی ژنان و 740 حاڵەتی سوكایەتی هەبووەو بە بەراورد بەساڵانی رابردووش رێژەی تۆماركردنی سكاڵاكانی توندوتیژی دژ بەژنان لەپارێزگای هەولێر زیادیانكردوە.

لەبەشێكی دیكەی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا، تەئكیدیان لەسەر ئەوەشكردەوە لەماوەی ئەمساڵدا 287 ژنا پەنایان بۆ شەڵتەرەكانی دەڵدەدانی ژنانی پارێزگای هەولێر بردووە كە بەهۆی هەڕەشەو ئەشكەنجەوە ماڵەكانیان جێهێشتووە.

راشیگەیاند: لیژنەی ئاشتەوایی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان لەكۆی 385 كە روبەڕوویان كراوەتەوە سوڵحیان بۆ 67 سكاڵا كردوەو ئاشتیان كردونەتەوە.

لەبارەی ژمارەی ئەو تۆمەتبارانەشی بەهۆی سكاڵاكانی توندوتیژی دژ بەژنانەوە فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە، ئاشكرایانكرد: دوو هەزارو 92 تۆمەتبار بووە، لەو ژمارەیەش 448 فەرمانی دەستگیركردن دەرچوەو 326 تۆمەتباریان دەستگیركراون.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket