براوه‌كانی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران ناسێنران
ئەدەب وهونەر 02:24 PM - 2018-11-27.
مه‌نووچێهر جیهانی ـ براوه‌كانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ركابه‌ریی "سینه‌مای نێونه‌ته‌وه‌یی" و ركابه‌ریی "سینه‌مای نه‌ته‌وه‌یی" سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران له تاوه‌ری میلادی شاری تاران ناسێندران.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران، رێوڕه‌سمی كۆتایی سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران، به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی فه‌رهه‌نگی له‌وانه؛ "محه‌مه‌د مێهدی حه‌یده‌ریان"، "محه‌مه‌د مێهدی ته‌باته‌بایی نیژاد"، "عه‌لیڕه‌زا ڕه‌زاداد"، "ئیبڕاهیم دارووغه‌زاده"، "لاده‌ن مسته‌وفی" ئه‌كته‌ر و "مه‌هتاب كه‌رامه‌تی" ئه‌كته‌ر و هۆگری كورته فیلم و به پێشكه‌شكاری "محه‌مه‌د سلووكی" له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كای تاوه‌ری میلادی تاران به‌ڕێوه‌چوو.
له سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌كه‌دا سیدسادق مووسه‌وی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران وتی: شوكری خودای گه‌وره ده‌كه‌م كه سه‌ركه‌وتوویی به من دا بۆ ئه‌وه‌ی كه له خزمه‌ت ئێوه‌دا بم. له‌م رێوڕه‌سمه‌دا نامهه‌وێت ژماره و ره‌قه‌م ئاراسته بكه‌م و ئێوه بۆ خۆتان جۆش و خرۆشی ئه‌وم رۆژانه‌تان بینیوه كه به‌ره‌كه‌ته‌كه‌ی له ئێوه‌ی هونه‌رمه‌ندان و سینه‌ماكاران و هۆگرانه.
مووسه‌وی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: به پێی دابونه‌ریتی ئه‌ده‌ب و كلتووری ئێرانی سه‌ره‌تا به‌خێرهاتن ئاراسته‌ی میوانانی بیانی ده‌كه‌م و له درێژه‌دا سوپاسی ئه‌و دۆستانه ده‌كه‌م كه له باڵیۆزخانه‌كانه‌وه بۆ ئه‌م رێوڕه‌سمه هاتوون. له كۆتاییشدا سوپاسی ئه‌و سینه‌ماكاره لاوانه ده‌كه‌م كه ناوی ئێرانیان له ساڵی رابردوودا 1819 جار به‌رز كرده‌وه و ده‌ستیان ده‌گوشم.
هه‌روه‌ها له ئه‌نجومه‌نی كورته فیلم كه له ره‌خنه و هه‌ڵسه‌نگاندن و هه‌ڵبژاردنی باشترین فیلم له روانگه‌ی بینه‌رانه‌وه یارمه‌تی ئێمه‌یان داوه و له داوه‌ره‌كانی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوخۆیی سوپاسیان ده‌كه‌م كه 1600 فیلمی ئێرانی‌یان بینی، هه‌ڵیانبژارد و له‌م رێگایه‌دا گوشارێكی زۆریان هاته سه‌ر. له هاوكارانم له ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران له سه‌رتاسه‌ری وڵات و هه‌روه‌ها لێژنه‌ی ناوه‌ندی سوپاسی هه‌ر هه‌موویان ده‌كه‌م.
له ناوچه‌كه‌دا، ئێران پیشه‌ی سینه‌مای هه‌یه
مووسه‌وی رایگه‌یاند: فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران به‌بێ هیچ داخوازه‌یه‌ك گرینگ‌ترین فێستیڤاڵی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته و بایه‌خی خۆی له‌به‌ر تواناییه هونه‌ری و ته‌كنیكییه‌كان به ده‌ست هێناوه. گرینگتر له هه‌مووی ئه‌مانه، ئێمه ده‌ڵێین له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌مه ئێرانه كه پیشه‌ی سینه‌مای هه‌یه. بێجگه له‌وه له راگه‌یاندنه‌كان، چاپه‌مه‌نی و رۆژنامه‌كان، رێكخراوه‌ی ده‌نگ و ره‌نگی ئێران و هه‌روه‌ها ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی بیانی سوپاسی هه‌موویان ده‌كه‌م كه به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو چالاكییه‌كانی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران بڵاویان كرده‌وه. له ماڵی كتێبی بریكاری فه‌رهه‌نگیی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی كه یارمه‌تی ئێمه‌یان داوه بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌شی سینه‌ما و ئه‌ده‌بیات به جیددی به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ین، سوپاسیان ده‌كه‌م. له خاتوو جه‌لالی سه‌رپه‌رشتیاری په‌ردیسی میلله‌ت كه سه‌بریان نواند، له نوێنه‌رانی په‌رله‌مان، له به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی و له هه‌موو ئه‌و شاره‌وانانه‌ی كه بانگهێشتی ئێمه‌یان قه‌بووڵ كرد و له ته‌نیشت ئێمه بوون، سوپاسی هه‌ر هه‌موویان ده‌كه‌م.
له درێژه‌ی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، محه‌مه‌د مێهدی حه‌یده‌ریان سه‌رۆكی رێكخراوی سینه‌مایی ئێران له لێدوانێكدا گوتی: له موحیبه‌ت و لوتفی به‌ڕێز مووسه‌وی و ئێوه‌ی هێژا كه رووناكیده‌ری ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ن، سوپاس ده‌كه‌م. من یه‌كه‌مین كورته فیلمی خۆم له ساڵی 1980 به فتۆكلیپ چێكرد و خۆشحاڵم كه له‌م بواره‌دا مامه‌وه تا چاوه‌ی وه‌به‌رهێنانی ئه‌م كلتووره بم.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئێوه نابێ په‌رۆشی ژیانی فه‌رهه‌نگیی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه بین، به‌ڵام به‌بێ وێنه و به‌بێ ئێوه ده‌بێ په‌رۆشی ژیانی فه‌رهه‌نگیی وڵات بین. به ئاماده‌بوونی ئێوه چاوه‌ر‌ی رۆژانێكی باشتر بۆ ئێران ده‌بین و له‌گه‌ڵ ئێوه هیچ كه‌س ناتوانێت ئێران گۆشه‌گیر بكات.
سه‌رۆكی رێكخراوی سینه‌مایی ئێران وتیشی: نابێت دوو هه‌زار به‌شداریی نێونه‌ته‌وه‌یی له یه‌ك ساڵدا نه‌بینرێت. دكتۆر ساڵحی وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی رۆژی رابردوو له شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م فێستیڤاڵه ئاماده بوون و له هه‌بوون له ته‌نیشت ئێوه‌دا یه‌كجار ره‌زامه‌ندی نواند. ئه‌م رێژه‌یه له به‌شداریی نێونه‌ته‌وه‌یی له یه‌ك ساڵدا، یه‌كجار گرینگی هه‌یه. ئێوه هۆكاری ماونه‌وه و بینران و سه‌رفراز بوونی ئێران بوون و هه‌ن و ده‌بن.
رێزلێنان له دوكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌له‌ستی
له درێژه‌ی ئه‌م رێوڕه‌سمه‌دا، رێزگرتنی دوكتۆر "ئه‌حمه‌د ئه‌له‌ستی" به ئاماده‌بوونی "محه‌مه‌د مێهدی حه‌یده‌ریان" سه‌رۆكی رێكخراوی سینه‌مایی ئێران، "سه‌ید سادق مووسه‌وی" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران و "ئه‌میرشه‌هاب ره‌زه‌ویان" سینه‌ماكاری ئێرانی به‌ڕێوه‌چوو.
رێزگرتن له ئه‌شكان ئه‌شكانی
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م داڕێژه‌یه‌دا، له "ئه‌شكان ئه‌شكانی" وێنه‌گری سینه‌مای ئێران رێز گیرا.
ئه‌شكانی گوتی: پێم وابوو كاتێك به‌شی پێداچوونه‌وه بۆ كه‌سێك داده‌نێن كار ته‌واو و ده‌بێ هێدی هێدی له‌م بواره خوداحافیزی بكه‌م، به‌ڵام من كارم ته‌واو نیه و به‌رده‌وام ئه‌م رێگایه درێژه پێده‌ده‌م و به هێز و تواناوه ئه‌م كاره ئه‌نجام ده‌ده‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌ویندارانه كورته فیلمم خۆش ده‌وێت و هیوا ده‌خوازم باشترین رووداوه‌كان بۆ ئێوه هۆگران به‌م بواره بێته ئاراوه.
ئه‌م فیلمهه‌ڵگره‌ی سینه‌مای ئێران رایگه‌یاند: سینه‌ماكارێكی كۆن كه هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و كارم كرد و دۆستمانه و هه‌موو ته‌مه‌ن و ئه‌و ساڵانه‌ی كه ده‌یتوانی به فیلم چێكردن تێپه‌ڕێنێت، بۆ یارمه‌تیدانی سینه‌ماكاران ته‌رخانی كرد. ده‌مه‌وێت بڵێم "ئار‌ش ره‌سافی" خۆشه‌ویست سوپاس بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌م ساڵانه‌دا فیلمت دروست نه‌كرد و ئاگاداری سینه‌ماكاران و كورته فیلم بووی.
به‌شی باشترین كتێب:
له درێژه‌ی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، خه‌ڵاتی یه‌كه‌می به‌شی باشترین كتێب و سینه‌ما به "شه‌پۆلی كورت" له ده‌رهێنانی "محه‌مه‌د ئیسماعیلی" به‌پێی پلانێك له "غوڵام‌حوسێن ساعیدی" پێشكه‌ش كرا.
به‌شی هونه‌ر و ئه‌زموون:
له به‌شی "هونه‌ر و ئه‌زموون"دا هه‌روه‌ها، "سامان سالوور" و "هووشه‌نگ گوڵمه‌كانی" ته‌ندیسی ئه‌م به‌شه‌یان به فیلمی "رێوی" له ده‌رهێنانی "سادق جه‌وادی" پێشكه‌ش كرد.
خه‌ڵاتی ئیسفا:
له درێژه‌دا، نۆبه‌ی به‌شی پێشكه‌ش كردنی باشترین فیلم له روانگه‌ی ئه‌نجومه‌نی كورته فیلم (ئیسفا) هات. له‌م به‌شه‌دا فیلمی "شیكاری" له ده‌رهێنانی "سیاوه‌ش شه‌هابی" هه‌ڵبژێردرا و رێزی لێ‌گیرا.
ده‌سته‌ی داوه‌ران له دوو فیلمی "دیده‌بان" و "بانوو" له‌به‌ر پاراستنی بایخه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی و ئاڕمانه‌كانی به‌ره‌ڤانی پیرۆز رێزی گرت و له درێژه‌دا "عه‌لی ئه‌كبه‌ر مه‌سكووچی" گیانبازی جه‌نگی داسه‌پاوی عێراق بۆ سه‌ر ئێران به هاوڕێیه‌تی بنه‌ماڵه‌كه‌ی هاته سه‌ر شانۆ و له لایه‌ن "سادق مووسه‌وی" رێزیان لێ نرا.
پێشكه‌ش كردنی مۆسیقا له لایه‌ن ئۆركێستڕای سه‌مفۆنیكی مه‌جلیسیی ئێران
پاشان، گروپی ئۆركێستڕای سه‌مفۆنیكی مه‌جلیسیی ئێران به رێبه‌رایه‌تی پرۆفیسۆر "مه‌نووچێهر سه‌هبایی" چه‌ندین پارچه مۆسیقای له به‌رهه‌مه‌كانی هونه‌رمه‌ندی ناوداری رووسی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد.
خه‌ڵاته‌كانی كێبڕكێی نێونه‌ته‌وه‌یی:
له‌م به‌شه‌دا، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌ڵگه‌یی، به فیلمی "وا هاوین چی ده‌ڵێت؟" له وڵاتی هیندوستان پێشكه‌ش كرا.
له به‌شی ئه‌نیمه‌یشێن ته‌ندیسی فێستیڤاڵ به فیلمی "ئاگۆرو" له وڵاتانی پورتۆگاڵ و فه‌ره‌نسا به‌خشرا.
له‌وحه‌ی رێزلێنانی ئه‌م به‌شه‌ش به فیلمی "كۆتایی حه‌وته" له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌ش كرا.
له به‌شی ئه‌زموونیدا "ئه‌وپه‌ڕی كیمیا" له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا براوه‌ی خه‌ڵات و له‌وحه‌ی رێزلێنان بوو.
"وه‌حشی" له وڵاتی كه‌نه‌دا خه‌ڵاتی باشترین فیلمی چیرۆكی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ خۆی مسۆگه‌ر كرد و هه‌روه‌ها له‌وحه‌ی رێزلێنانی باشترین فیلمی چیرۆكی به "قالۆنچه له كۆتایی شه‌قام" له وڵاتی ئیسپانیا پێشكه‌ش كرا.
به‌شی په‌یچینگ:
له درێژه‌ی رێوڕه‌سمه‌كدا، "محه‌مه‌د فه‌هیمی" سه‌باره‌ت به به‌شی په‌یچینگ شیكردنه‌وه‌یدا و گوتی: به پاڵپشتیی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران و فێستیڤاڵی سی و پێنجه‌م و یارمه‌تیی دۆستانی وه‌كوو "مه‌جید به‌رزگه‌ر"، "مه‌سعوود ئه‌مینی"، "ئار‌ش ره‌سافی" خولێكی په‌یچینگ به‌ڕێوه‌چوو كه 37 پلان بۆ داوه‌ران ناردرا كه له‌م نێوه‌نده‌دا 10 پلان هه‌ڵبژێردران و هیوا ده‌خوازین كه له ساڵه‌كانی داهاتوودا زیاتر بن.
هه‌روه‌ها له‌م به‌شه‌دا سینه‌مای لاوانی ئێران به 10 پلانی هه‌ڵبژارده و له‌م نێوه‌نده‌دا 4 پلان خرایه به‌ر سه‌رنجدان.
له‌م به‌شه‌دا خه‌ڵاتی یه‌كه‌م به بایخی 1300 دۆلار به پلانی "خه‌ونی زه‌ردی خاڵدار" به‌رهه‌می "باران سه‌رمه‌د" پێشكه‌ش كرا.
هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی دووهه‌م به بایخی 1200 دۆلار به پلانی "جێنا كات" به‌رهه‌می "عه‌تا موجابی" پێشكه‌ش كرا.
هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی سێهه‌م به بایخی 1100 دۆلار به پلانی "پلیكانه‌كان" به‌رهه‌می "موحسین باقری ده‌ستجێردی" پێشكه‌ش كرا.
له درێژه‌ی داڕێژه‌كه‌دا له لایه‌ن ته‌له‌ڤیزیۆنی فینلاند پڕۆژه‌ی "ئه‌و كوڕه‌ی كه ون بوو" به‌رهه‌می "ئایدا عه‌لی مه‌ده‌دی" و "ده‌سته دارینه‌كان" به‌رهه‌می "مریه‌م محه‌مه‌دی" و "غه‌زاله گرێك به‌راقی" پێش كریار بوو.
هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی ئه‌م به‌شه به "شیكاری" به‌رهه‌می "سیاوه‌ش شه‌هابی" له ئێران پێشكه‌ش كرا.
خه‌ڵاتی یوونیسێف:
له درێژه‌ی ئه‌م رێوڕه‌سمه‌دا، ده‌سته‌ی داوه‌رانی "یوونیسێف" هاته سه‌ر شانۆ و گوتی: له دوای دووباره بینینه‌وه‌ی كورته فیلمه‌كانی ئێرانی به بابه‌تی منداڵان، خه‌ڵاته‌كانی خۆی پێشكه‌ش كرد. له‌م به‌شه‌دا له‌وحه‌ی تایبه‌تی ئه‌م به‌شه به به‌ڵگه فیلمی "هاوشاریی جه‌نگ" پێشكه‌ش كرا. هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی یوونیسێف، له‌وحه‌ی رێزلێنان و خه‌ڵاتی كامێرایه‌كی Canon 5D به فیلمی "بووكه‌ڵه" پێشكه‌ش كرا.
خه‌ڵاته‌كانی به‌شی كێبڕكێی سینه‌مای ئێران:
له درێژه‌ی ئه‌م رێوڕه‌سمه‌دا، نۆبه‌ی خه‌ڵاته‌كانی به‌شی كێبڕكێی سینه‌مای ئێران گه‌یشت كه به ئاماده‌بوونی ده‌سته‌ی ناوبژیوانانی ئه‌م به‌شه به‌ڕێوه‌چوو.
باشترین ده‌نگدانان:
ته‌ندیسی فێستیڤاڵ و بڕی 60 میلیۆن ریاڵ وه‌كوو خه‌ڵاتی باشترین ده‌نگدانان به "حوسێن
قوورچیان" بۆ ئه‌نیمه‌شێنی "گورگم و رانه‌مه‌ڕ ده‌به‌م" پێشكه‌ش كرا.
باشترین مۆنتاژ:
ته‌ندیسی فێستیڤاڵ و بڕی 60 میلیۆن ریاڵ وه‌كوو خه‌ڵاتی باشترین مۆنتاژ به "كه‌تایوون پورمه‌ر" و "محه‌مه‌د رووحبه‌خش" بۆ فیلمی "تۆ هێشتا لێره‌ی" پێشكه‌ش كرا.
باشترین وێنه‌گرتنی فیلم:
ته‌ندیسی فێستیڤاڵ و بڕی 70 میلیۆن ریاڵ وه‌كوو خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌گرتنی فیلم به "سینا كرمانی زاده" بۆ فیلمی "رورانس" پێشكه‌ش كرا.
باشترین سیناریۆ:
ته‌ندیسی فێستیڤاڵ و بڕی 70 میلیۆن ریاڵ وه‌كوو خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ، بۆ ئاراسته‌كردنی مینیماڵیستی، قووڵ و كاریگه‌ری دانه‌ری بابه‌تێكی هه‌ستیار و هه‌روه‌ها روانینێكی نوێ به ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی ژن و پیاو له به‌ره‌وڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ باوه‌ڕه باوه‌كان به "ئومێد شه‌مس" بۆ سیناریۆی "واده" پێشكه‌ش كرا. دیپلۆمای شانازیی ئه‌م به‌شه به فیلمی ئه‌نیمه‌یشێنی "روانگه‌ی به‌تاڵ" به‌رهه‌می "عه‌لی زار‌ع قه‌نات" پێشكه‌ش كرا.
باشترین ده‌رهێنانی فیلمی ئه‌نیمه‌یشێن:
له‌وحه‌ی رێزلێنان و بڕی 30 میلیۆن ریاڵی ئه‌م به‌شه له فێستیڤاڵ به "مه‌حبووبه كه‌لابی" بۆ فیلمی "سینك" پێشكه‌ش كرا. هه‌روه‌ها ته‌ندیسی فێستیڤاڵ و بڕی 80 میلیۆن ریاڵ وه‌كوو باشترین ده‌رهێنانی ئه‌نیمه‌یشێن به "سادق جه‌وادی"بۆ فیلمی "رێوی" پێشكه‌ش كرا.
دیپلۆمای شانازیی به فیلمی به‌ڵگه‌یی "خه‌ڵكی ئاو" له ده‌رهێنانی "ئازاده بیزار گیتی" وه‌كوو باشترین فیلم به بابه‌تی فه‌رهه‌نگی خۆماڵی پێشكه‌ش كرا.
وێڕای رێزلێنان له فیلمی "ریزی سڵاو" به‌رهه‌می "هادی ئافه‌ریده" دیپلۆمای شانازی به "تاوه‌ری رادكان" به‌رهه‌می "حوجه‌ت حه‌یده‌ری" و "ئیحسان مه‌لازاده" به بابه‌تی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی پێشكه‌ش كرا.
باشترین ده‌رهێنانی به‌ڵگه فیلم:
ته‌ندیسی فێستیڤاڵ و بڕی 80 میلیۆن ریاڵ وه‌كوو خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنانی به‌ڵگه فیلم به شێوه‌ی هاوبه‌ش به "سه‌جاد ئیمانی" بۆ فیلمی "جۆكێر" و "سه‌ید موسته‌فا فه‌خاری نه‌یری" بۆ فیلمی "چیرۆكی بووكه‌ڵه‌كان" پێشكه‌ش كرا.
باشترین ده‌رهێنانی فیلمی ئه‌زموونی:
ته‌ندیسی فێستیڤاڵ و بڕی 100 میلیۆن ریاڵ وه‌كوو خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان له به‌شی فیلمی ئه‌زموونی به "پوویا ره‌زی" بۆ فیلمی "نه‌بوون" پێشكه‌ش كرا.
باشترین ئه‌كته‌ری:
دیپلۆمای شانازی باشترین ئه‌كته‌ری پیاو و بڕی 30 میلیۆن ریاڵیش به "سوهه‌یل قه‌نادان" بۆ ده‌ورگێڕان له فیلمی "راده‌ر" پێشكه‌ش كرا. له درێژه‌دا، دیپلۆمای شانازی باشترین ئه‌كته‌ری پیاو و بڕی 30 میلیۆن ریاڵ به "عه‌لیڕه‌زا سانی فه‌ر" بۆ ده‌ورگێڕان له فیلمی "شیكاری" پێشكه‌ش كرا.
له به‌شی باشترین ئه‌كته‌ری ژن، دیپلۆمای شانازی و بڕی 30 میلیۆن ریاڵ به "نه‌دا جوبڕه‌ئیلی" بۆ ده‌ورگێڕان له فیلمی "له به‌ین" پێشكه‌ش كرا.
باشترین ده‌رهێنانی فیلمی چیرۆكی:
له‌وحه‌ی رێزلێنان و بڕی 30 میلیۆن ریاڵ بۆ باشترین ده‌رهێنانی فیلمی چیرۆكی به "محه‌مه‌د كارت" بۆ فیلمی "منداڵ خۆر" پێشكه‌ش كرا.
هه‌روه‌ها ته‌ندیسی فێستیڤاڵ و بڕی 100 میلیۆن ریاڵ وه‌كوو خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان له به‌شی فیلمی چیرۆكی، بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ده‌ربڕینی سینه‌مایی، دیزاینی میزانسێن و خولقاندنی كه‌شوهه‌وای شاعیرانه به "سوگوڵ ریزوانی" بۆ ده‌رهێنانی فیلمی "رورانس" پێشكه‌ش كرا.
ته‌ندیسی فێستیڤاڵ و بڕی 120 میلیۆن ریاڵ وه‌كوو خه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌سته‌ی داوه‌ران له به‌شی فیلمه چیرۆكییه‌كان بۆ ئاراسته‌كردنی لێهاتووانه و ره‌خنه‌گرانه‌ی بابه‌تێكی گرینگ و هه‌روه‌ها روانینێكی تایبه‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی مرۆڤه‌كان له كۆمه‌ڵگایه‌كی چكۆله و جێگای په‌ره‌پێدان، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ده‌ورگێڕانی كاریگه‌ری دانه‌ر و باوه‌ڕمه‌ندی ئه‌كته‌ره‌كان به "سیاوه‌ش شه‌هابی" بۆ فیلمی "شیكاری" پێشكه‌ش كرا.
باشترین فیلم له روانگه‌ی بینه‌ران:
ته‌ندیسی باشترین فیلم له روانگه‌ی بینه‌ران، به كورته فیلمی "منداڵ خۆر" له ده‌رهێنانی "محه‌مه‌د كارت" پێشكه‌ش كرا.
خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی باشترین فیلم:
ته‌ندیسی فێستیڤاڵ و بڕی 200 میلیۆن ریاڵ بۆ باشترین فیلمی به‌شی كێبڕكێی سینه‌مای ئێران به "عه‌لی یار راستی" بۆ فیلمی چیرۆكی "له به‌ین" پێشكه‌ش كرا.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28