riklam

حه‌مه‌ ساڵح

بابەتی گۆڕاو 01:39 PM - 2018-11-27
.

.

حه‌مه‌ ساڵح

- ڕۆژى هه‌مووتان باش، بێجگه‌ له‌و بێ زه‌وقه‌ى كه‌سیرى خواردووه‌ و له‌ ته‌عزێدا دێته‌ ته‌نیشتمه‌وه‌.
- درۆكان ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌بوون مه‌سئوله‌كان نایانناسنه‌وه‌.
- مه‌حاڵه‌ ده‌لاكێك ببینى له‌ ئیشى ده‌لاكێكى تر ڕازى بێت.
- ئه‌و دایكه‌ى به‌دیار موسه‌لسه‌له‌ى توركییه‌وه‌ خه‌وى لێئه‌كه‌وێ دایك نییه‌ باوكه‌.
- ئه‌گه‌ر خیبره‌ موهیم بوایه‌ شۆفێرى پیر ئه‌و هه‌موو ده‌عمه‌ى نه‌ده‌كرد.
- خه‌ڵكى جنوب زۆر سه‌یرن، كه‌ باران ئه‌بارێ چه‌تر هه‌ڵناده‌ن دیشداشه‌كانیان هه‌ڵ ئه‌كه‌ن.
- لێره‌ كه‌ به‌ یه‌كێك بڵێى فه‌یله‌سوف، زیاتر به‌ جنێوى تێده‌گات نه‌ك به‌ ستایش.
- نه‌گبه‌ت ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كاتێ كه‌ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ ماڵێ ته‌ماشا ئه‌كات ژنه‌كه‌ى سه‌رماى بووه‌ و دایكیشى مناڵ.
- هه‌رگیز متمانه‌ به‌ كه‌سێك مه‌كه‌ كه‌ ناوى حه‌مه‌ ساڵح بووبێ و كردبێتى به‌ ڕێباز.
- سه‌لاجه‌ى ماڵى مه‌عاشخۆر عه‌ینه‌ن دڵى منه‌، هیچى تیا نییه‌.
- مه‌عناى ژیان ئه‌وه‌یه‌ مه‌عنایه‌ك به‌ ژیان ببه‌خشى.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket