riklam

خانمی یه‌كه‌می عیراق چاویكه‌وت به‌ سه‌رۆكی یه‌كێتی ژنانی ئیمارات

ژنان‌ 11:05 PM - 2018-11-26
.

.

خانمی یه‌كه‌می عیراق خاتوو د. سه‌رباخ ساڵح چاوی ده‌كه‌وێت به‌ سه‌رۆكی یه‌كێتی ژنانی میرنشینی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی.

‏‎له‌ په‌راوێزی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆك كۆمار بۆ ئه‌بوزه‌بی، خانمی یه‌كه‌می عیراق خاتوو سه‌رباخ ساڵح هاوسه‌ری سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح به‌ هاوڕێیه‌تی هانزاده‌ روسان هاوسه‌ری باڵیۆزی عیراق له‌ ئیمارات سه‌ردانی خاتوو نوره‌ سوه‌یدی سه‌رۆكی یه‌كێتی ژنانی ئیماراتی كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی یه‌كێتییه‌كه‌ ئاماده‌یبوون خانمی یه‌كه‌م رۆڵی گرنگ و پڕ بایه‌خی ژنانی له‌ كۆمه‌ڵی عیراقی و عه‌ره‌بییدا خسته‌ڕوو، ھه‌روه‌ھا ستایشی ئه‌و به‌شدارییه‌ به‌رفراوانه‌ی ژنانی عیراقی كرد له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا.

‏‎خاتوو سه‌رباخ ساڵح داوایكرد كاری هاوبه‌شی زیاتر بكرێت له‌ عیراق و ئیماراتدا بۆ كاراكردن و به‌هێزكردنی رۆڵی ژنان و ژینگه‌ دۆستی كه‌ گرنگیی و بایه‌خی زۆریان هه‌یه‌.

‏‎خاتوو سوه‌یدی سه‌رۆكی یه‌كێتی ژنانی ئیمارات سه‌ردانه‌كه‌یانی به‌ سه‌ردانێكی گرنگ وه‌سفكرد بۆ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگادار بوون له‌ بارودۆخی ژنانی ئیماراتی و عه‌ره‌بی.

‏‎هاوكات سه‌ردانه‌كه‌ی خاتوو سه‌رباخ ساڵح مۆزه‌خانه‌ی (لۆو ڤرا) له‌ ئه‌بو زه‌بی و هه‌ندێك ناوه‌ندی روناكبیری تری له‌ ئیمارات گرته‌وه‌، ھه‌روه‌ھا دیدار و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ژنانی عیراقی دانیشتوی ئیمارات و هاوسه‌رانی باڵیۆزه‌ عه‌ره‌بییه‌كان سازكرد له‌ ماڵی د. ره‌عد ئالوسی باڵێۆزی عێراق له‌ ئه‌بو زه‌بی.


PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket