riklam

ئه‌مه‌لی سه‌عید كورده‌ مروارییه‌كانی غوربه‌ت پێشكه‌شده‌كات

ئەدەب وهونەر 07:25 PM - 2018-11-26
.

.

خانمی گۆرانیبێژ ئه‌مه‌لی سه‌عید كورده‌ له‌ دوای ته‌واوكردنی كۆتا قۆناغی زانكۆ، له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌ له‌نده‌ن به‌رنامه‌یه‌كی هونه‌ری ئاماده‌ و پێشكه‌ش ده‌كات.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هونه‌رمه‌ند ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده‌ له‌ لێدوانێكدا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا به‌رنامه‌یه‌كی هونه‌ری و رۆشنبیری و ئه‌ده‌بی پێشكه‌شی هونه‌ردۆستان ده‌كه‌م كه‌ ئاماده‌ و پێشكه‌شكردنی خۆمه‌ و هه‌ر له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆمدا ئاماده‌ ده‌كرێت.

وتیشی: ئه‌و میوانانه‌ی به‌شداری به‌رنامه‌كه‌م ده‌كه‌ن كه‌سایه‌تی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و سیاسین و له‌ ماڵ و به‌رنامه‌كه‌ی مندا كه‌شێكی هونه‌ری وه‌رده‌گرن و گفتوگۆی هونه‌ری ده‌كرێت و گۆرانی ده‌وترێت.

ئه‌وه‌شیخسته‌روو، كه‌هه‌تا ئێستا ئاشكرا نیه‌ كه‌ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ له‌ كه‌ناڵێكی راگه‌یاندنه‌وه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێت یان نا، به‌ڵام هه‌ر كه‌ناڵێك ئاماده‌بێت سپۆنسه‌ری به‌رنامه‌كه‌ بكات له‌وێ په‌خش ده‌كرێت.

ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده‌ له‌ ساڵی 2004 له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی رووی له‌ ئه‌وروپا كردوه‌و له‌مساڵیشدا كۆتا قۆناغی خوێندنی زانكۆی له‌ زانكۆیه‌كی هونه‌ری له‌ له‌نده‌ن ته‌واو كرد.


PUKmedia هاژه‌ باست

25110462018_4.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket