riklam

زەمانی شاخ

بابەتی گۆڕاو 02:26 PM - 2018-11-26
.

.

زەمانی شاخ
یەكەم: خێرە وا بێ‌تاقەتی؟
دووەم: وەڵڵا بەدەست مناڵی ئەم زەمانەوە. تەصەور كە كچێكی بچكۆلە ئەمڕۆ لە رەوزە لە كوڕەكەمی داوە، كچەكە ناوی چی بێ‌ باشە؟
یەكەم: ناوی چییە؟
دووەم: پەپوولە!!
یەكەم: عەجیب. ئەی كوڕەكەت ناوی چییە؟
دووەم: برزوو
* * *
دكتۆر: تۆ بەیانیان چەند چا ئەخۆیتەوە وا میز زۆر ئەكەی؟
نەخۆش: قوربان یەك پیاڵە
دكتۆر: ئەی چەند میز ئەكەی؟
نەخۆش: سەتڵێك
* * *
شیرین: ئەلەو .. تۆ حەزت لە چ رەنگێكە؟
فەرهاد: قژت چ نەوعە؟
شیرین: رەش
فەرهاد: کەواتە من حەزم لە رەنگی زەردە
* * *
باوك: ئەوە بۆ ئەگری كوڕم؟
مناڵ: ییی.. دایكم لێ‌ی دام
باوك: بۆچی لێ‌ی دای؟
مناڵ: هە‌ء هە‌ء ‌.. بۆ ئەوەی نەگریم
* * *
ئەحمەد: ئەرێ‌ ئەو مەسئولانە خۆیان بە چی ئەزانن؟
مەحموود: بە شەراب
ئەحمەد: یەعنی چی بە شەراب؟
مەحموود: ئاخر وا ئەزانن هەتا كۆن بن باشترە
* * *
رۆژنامەنووس: گەورەم ئێوە بۆچی موعارەزە ئەكوژن؟
محەمەد بن سەلمان: بۆ ئەوەی گوێمان لەم نەوعە سوئالانە نەبێ‌
* * *
هەڤاڵ سین: ئەڵێم بۆچی نەگەڕێینەوە بۆ زەمانی شاخ؟!
هەڤاڵ صاد: هەڤاڵ گیان خۆ زەمانی شاخیش هەموومان مەلائیكەت نەبووین

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket