له ڕۆژئاوای كوردستان گوندێكی تایبه‌ت به ژنان دروستده‌كرێت
ژنان 11:14 AM - 2018-11-26.
له رۆژئاوای كوردستان گوندێكی تایبه‌ت به ژنان دروستكرا، كه ژنان سه‌رجه‌م كاره‌كانی گونده‌كه ڕاده‌په‌ڕێنن و پیاوان بۆیان نییه له‌و گونده‌دا بمێننه‌وه.
ماڵپه‌ڕی (سناك سوری) ده‌رباره‌ی گونده‌كه له هه‌واڵێكیدا نوسیویه‌تی: گونده‌كه ناوی (جینوار)ه و به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان كراوه‌ته‌وه، ئه‌و گونده له رۆژی 10ی مارسی 2017 ه‌وه كاركردن تیایدا ده‌ستی پێكردووه و ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه كاره‌كانی ته‌واو كراوه.
هه‌ر له‌سه كردنه‌وه‌ی گونده‌كه، ماڵپه‌ری (ANF news) ڕایگه‌یاند بۆ ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی گونده‌كه ژنانی هه‌رێمی جه‌زیره و فورات چونه‌ته گونده‌كه‌و له‌گه‌ڵ یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان به‌شداریان له ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌كه‌دا كردووه.
رومه‌ت هه‌ڤاڵ سه‌رپه‌رشتیاری گونده‌كه له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ری ناوبراو وتی: ئه‌مه یه‌كه‌مین گوندی له‌و جۆره‌یه له سوریادا، هه‌روه‌ها ته‌نها له ژنانی كوردا قه‌تیس نه‌كراوه، به‌ڵكو هه‌ر ژنێك حه‌ز بكات، ده‌توانێت بچێته ئه‌و گونده‌وه، گونده‌كه ژنانی چه‌ندین شارۆچه‌كه‌ی سه‌ر به پارێزگای حه‌سه‌كه له خۆ ده‌گرێت، كه بریتین له: ئه‌لشه‌دادی، ته‌ل ته‌مر، كۆبانێ و ده‌رباسیه.
وتیشی: ئه‌و ژنانه‌ی كه له‌وێدا ماونه‌ته‌وه زۆرینه‌یان وئه‌وانه‌ن كه له هاوسه‌ره‌كانیان جیا بونه‌ته‌وه یان بێوه‌ژن یان خاوه‌نی منداڵ نین، كه له (30) ماڵی جینواردا ده‌ژین.
ده‌رباره‌ی لایه‌نی پزیشكی خوێندنگا و كاری ژنه‌كان، رومه‌ت هه‌ڤاڵ: وتی: له‌وێ بنكه‌ی ته‌ندروستی هه‌یه، هه‌روه‌ها گژوگیای سروشتی بۆ چاره‌سه‌ركردن به‌كارده‌هێنرێت، هه‌روه‌ها خوێندنگا بۆ منداڵان كراوه‌ته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی (200) سه‌ر مه‌ڕ له‌و گونده‌دا به‌خێو ده‌كرێن و ژنان له‌گه‌ڵ كشتوكاڵ و باخداری و ئاژه‌ڵداری خه‌ریك ده‌بن.
له كۆتایشدا وتی: پیاوان ده‌توانن بۆ سه‌ردانی خزم و كه‌سوكاریان بچنه گوندی جینوار، به‌ڵام ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت له‌وێدا بمێننه‌وه.
PUKmedia گۆران قادر
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19