riklam

نرخی نه‌وت به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌

ئابوری 10:41 AM - 2018-11-26
.

.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند رۆژی رابردودا به‌هۆی ناجێگری بازاڕی جیهانی، نرخی نه‌وت دابه‌زینی زۆری تۆماركرد، ئه‌مڕۆش نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌و گه‌یشته‌ سه‌رو 60 دۆلار بۆ هه‌ربه‌میلێك.

ئاژانسی رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ 26-11-2018، بڵاویكرده‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند رۆژی رابردودا به‌هۆی ناجێگری بازاڕی جیهانی نرخی نه‌وت دابه‌زینی زۆری تۆماركرد، ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌و گه‌یشته‌ سه‌رو 60 دۆلار بۆ هه‌ربه‌میلێك.

راشیگه‌یاندوه‌، ئه‌مڕۆ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ڕێژه‌ی له‌ 2.2 % به‌رزبووه‌وه‌و گه‌یشته‌ 60.11 دۆلار، هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا 66 سه‌نت به‌رزبووه‌وه‌و گه‌یشته‌ 51.08 دۆلار .

PUKmedia رۆیته‌رز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket