riklam

ئه‌وروپا.. ژنان ده‌ڕژێنه‌ مه‌یدانه‌كان

ژنان‌ 07:55 PM - 2018-11-25
.

.

 

بزووتنه‌وه‌ی ژنانی كوردستان له‌ئه‌وروپا به‌رنامه‌ی چالاكییه‌كانی لەڕۆژی جیهانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تووندوتیژیی دژی ژنان ڕاگەیاند.

لەڕۆژی جیهانی ڕوبەڕوبونەوەی توندوتیژی بەرامبەر بەژنان لەزۆرێک لەولاتانی ئەوروپا ئەمڕۆ٢٥ی تشرینی دووه‌م چالاکیەکانی ژنانی کورد دەستیپێکرد. لەم بارەیەوە بزوتنەوەی ژنانی کورد لەئەوروپا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو تیایدا نەخشەرێگای بونیادی سیستەمێکی ئەلتەرناتیڤیان کردۆتە ئامانجی بزوتنەوەکەیان ئازادی تێکۆشەران و هەڕەشەکانی سەر ئاسایشی تاک بەهەڕەشە لەسەر ئازادی داهاتوی ژنان دەزانن و بەردەوامی خەبات و تێکۆشانیان لەدژی توندوتیژی دوپاتکردەوە لەڕاگەیاندنەکەدا بانگی ژنانی کوردو دۆستانی کورد کراوە کلتوری بەرخودان وئازادی قوڵکەنەوەو خۆیان باشتر رێکخەن،بزوتنەوەی ژنانی کورد بەم شێوەیە چالاکیەکانیان لەئەروپا خستۆتەڕوو ئەو چالاکیانەش لەنێوان ڕۆژانی ٢٤ بۆ ٢٥ی تشرینی دووەم  لەم ولاتانە  ئەنجام ئەدرێت:

پاریس ،ڕێن،مارسیلیا،ستراسبۆرگ،زیورخی سویسرا،بازڵ سویسرا،بیلینزۆنا،داهناخی هۆڵەندە،برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا،کۆپنهاگن-دانیمارک،سوید–ستۆکهۆڵم،یاڤلە–سوید،لەندەن،ئەڵمانیا"بەرلین ،هامبۆرگ،هانۆڤەر،بریمەن،دوسڵدۆرف،کۆڵن،دۆرتمۆند،ئێسن،فرانکفۆرت،مانهایم،دارمشتاد،ماینز،گیسن،نۆرنبێرگ،میونشن،شتوتگارت،ئیسلینگن" ولاتی نەمسا – ڤیەننا،ئینسبروک،

چالاکیەکانیش خۆی لەرێپێوان و سیمنیارو پلاکات و بلاوکراوەو گەیاندنی پەیامی ژنان بەزمانەکانی ئەوروپی بە شەقامی ئەوروپی بەتایبەتی کەلە ١٧ شاری گەورەی ئەڵمانیا ئەو خۆپیشاندان و چالاکیانە بەرێوە دەچێت،

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا

 

 

 

 

 

 

 

2.jpg

4.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket