riklam

ئەركی نوێنەری كورد لە عیراقی ئەمرۆدا

بیروڕا 05:51 PM - 2018-11-25
.

.

 سیاسەتی  15 ساڵی رابردووی حكومەتە یەكلەدوای یەكەكانی عیراق  , یان ووردتر بڵێین لەدوای هێنانەخوارەوەی پەیكەرەكەی سەدام حسێن لە گۆرەپانی فیردەوسی شاری بەغدا لە ساڵی 2003  ,  بەرامبەر بە تاكی كورد بەتایبەتی و قەوارەی هەرێمی كوردستان بەگشتی, ئاماژەگەلێكن بەوەی پەیرەوكردنی سیاسەتێكی نادپەوەریی بووەو  ئەو سیاسەتەش جۆرە بڕوایەك دروستدەكات  , بەوەی  ئەگەر نوێنەرانمان لەبەغدا هەمەهانگیی یەكتر نەبن بۆ وەرگرتنی  مافەكان    , ئەوا لانی كەمی مافە ئاسایی و سروشتییەكانی كورد وەك نەتەوە لە چوارچێوەی عیراقدا نادرێت.

دوور لەهەموو هەڵوێستێكی هەڵچوونیی ئەم لایەن و ئەو لایەن بەرامبەر  د. بەرهەم وەك سەرۆك كۆماری عیراق , ئەگەر  كەمترین  ئینسافیش بەكاربهێرێت , ئەوا  هەست بە بوون و سەرهەڵدانی خێر دەكرێت كە لەمەودوا بۆ كورد بگەرێتەوە و دەتوانێت داكۆكیی لە مافەكانمان بكات, چونكە بەڕوونی وەك مانگی چواردە دەركەوتووە كە بۆچونەكانی ئەودیو سنورەكانی هەرێم بەرمبەر خودی سەرۆك كۆمار لەگەڵ هەندێك لەبۆچوونەكانی ئەمدیودا , ئاسمان و رێسمانی فەرقە , لەو دیوودا كەسایەتییەكیان دەیانەوێ سەرۆك كۆمار  ببێتە خەیمەی  كۆكەرەوەی لایەنە جیاوازەكان و لەمدیویشدا دەمانەوێ ببێتە پارێزەری ئەو مافانەی كە لەدەستوردا بۆ كورد فەراهەمكراون , هەردوو خەسڵەتەكەش بەرێژەیەكی زۆر لە كاروكردەوەكانی  د, بەرهەم لە بەغدادا دیاربووە, بەڵام ئایا درێژەدان بەو خەسڵەتانە بەبێ هاوكاریی و پشتگیریی و دەستگرتن,  بەردەوامیی دەبێ ؟ كورد دەڵێ چەپڵە بەدەستێك لێنادرێ , چ د. بەرهەم یان هەر كەسایەتیەكی دیكە , بەبێ  هاوكاری و پاڵپشتیی   ناتوانێ درێژە بەو كار و بەرنامانە بدات كە  لەسەرەتاوە بۆ خزمەتكردن و وەرگرتنی مافە زەوتكراوەكانی دایرشتبوو , لەلایەكی دیكەش ناتوانێت ببێتە پاڵپشت بۆ بەهێزكردنی هەڵویست و كارو بەرنامەی   نوێنەرانی كورد لە پەرلەمانی عیراق.

ئەوەی ئێَستا لە بەغدا لەبەردەستەو بوونی هەیە ,  بوونی كەشێكی ئارام و سیاسەتێكی میانڕەو سەردەمێكی تەواو جودا و جیاوازە لەجارانی نزیك, بۆیە ئەگەر لایەنە سیاسییەكانی كورد لەهەرێمی كوردستان كێشەكانی ئەم دیو حەواڵەی بەغدا نەكەن , ئەوا  كورد لەمجارەیدا بەهێزێكی گونجاو لەناوەندە عیراقیی  ئیقلیمییەكاندا دەركەتووە و لەهەر سێ سەرۆكایەتییەكەی كۆمار و وەزیران و نوێنەراندا خاوەنی پێگەن و بەشدارن و بوونیان هەیە لەشوێنی دەركردنی بریارەكاندا  , پێكەبوون و بونی هەمەهانگیی لەنێوان نوێنەرانی كورد لەو سێ شوێنەگرنگەشدا  , قورساییەكانی تێپەراندی گشت ئەو یاسانە  بەسەریاندا دابەش دەبێت و هەڵگرتنی ئەركەكانیش لەو حاڵاتانەدا  بێگومان ئاسانتردەبێ , یەكێكیش لەو قورساییانەی كە پێشتر بەهەر هۆكارێكەوە بێ  لەجێی خۆیدا مابۆوە , تێپەراندن و بەگەڕخستنی كارەكانی سەرژمێریی گشتییە لە عیراقدا بەهەرێمی كوردستانەوە.

مەریوان عەلی محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket