riklam

هه‌رێم به‌ره‌و گه‌شه‌ی ئابوری و بازرگانی

بیروڕا 05:45 PM - 2018-11-25
.

.

پاش ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر شه‌ری (داعش و تیرۆرستان) سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا قه‌یرانی ئابوری تێ په‌رِاند به‌سه‌ر كاره‌ساته‌كانی دوای رِیفراندۆم زاڵ بوو.
هه‌رێمی كوردستان كه‌وته‌ سه‌ر رِێچكه‌ی ئاسای خۆی له‌ رووی سه‌قام گیری سیاسی و ئابوریه‌وه‌.
په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌رودراوسێی عه‌ره‌بی و دنیای ده‌ره‌وه‌ له‌ رِووی بازرگانی و ئابوری و سه‌رمایه‌گوزاری كه‌وته‌وه‌ سه‌ر رِاسته‌ رِێگای خۆی به‌هه‌وڵ و هیمه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كه‌رتی تایبه‌تی هه‌رێم.
هه‌موولایه‌ك ئه‌و رِاستیه‌ ده‌بینین كۆمپانیا ده‌ره‌كییه‌كان ئه‌گه‌رێنه‌وه‌ هه‌رێم ده‌س به‌كار ئه‌بنه‌وه‌ له‌ رِووی بازرگانی و ئابوری و وه‌به‌رهێنانه‌وه‌ چه‌ندین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی له‌ شاره‌كانی هه‌رێم كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌دان كۆمپانیای بازرگانی جۆراوجۆری نێوده‌وڵه‌تی به‌شداریان تیا كردووه‌ چه‌ندین وه‌فدی بازرگانی گه‌وره‌ له‌ ووڵاتانی جیاجیای دنیاوه‌ سه‌ردانی هه‌رێمیان كردووه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیا خۆماڵییه‌كانی هه‌رێم و ژووره‌ بازرگانیه‌كان كۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه‌ گرێ به‌ستی ئابوری له‌گه‌ڵ كۆمپانیا خۆماڵییه‌كانی خۆمان واژو كراوه‌ له‌ بواری پیشه‌سازی و گه‌شتیاری و كشتوكاڵ.
وه‌فدی بازرگانی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز (دانای فه‌ر) رِاوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ كاروباری ئابوری و بازرگانی سه‌ردانی شاری سلێمانیان كرد له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانی و وه‌به‌رهێنه‌ران و سه‌رمایه‌دارانی شاری سلێمانی كۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا و به‌رێزی به‌ڵێنیدا هه‌موو ئاسته‌نگه‌كان لابه‌رن بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵوگۆرِی بازرگانی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا به‌ئاسانی و چالاكانه‌ به‌رِێوه‌ بچێت.
دواین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی پێشانگای بازرگانی كۆمپانیاكانی كۆماری میسری عه‌ره‌بی له‌بواری بابه‌ته‌كانی خۆراك و پێشانگای بابه‌ته‌كانی پیشه‌سازی كشتوكاڵ له‌لایه‌ن (80) كۆمپانیای كۆماری توركیا و (20) كۆمپانیای ناوخۆی هه‌رێم.
برِیاره‌ گه‌وره‌ترین پێشانگای بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی به‌به‌شداری (180) كۆمپانیای بیانی و ناوخۆی ئه‌نجام بدرێ له‌شاری سلێمانی ده‌بێته‌ كه‌رنه‌ڤاڵێكی گه‌وره‌ی ئابوری و بازرگانی، جگه‌ له‌وه‌ش به‌شداری وه‌فدی بازرگانان و هاورده‌كارانی هه‌رێم له‌ پێشانگای بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ شاری (ئه‌لبورز)(كه‌ره‌ج) له‌ كۆماری ئیسلامی ئێران واژوكردنی گرێ به‌ستی بازرگانی جۆراوجۆر هه‌روه‌ها به‌شداریان له‌ چه‌ندین پێشانگای ووڵاتانی جۆراوجۆری دنیای ده‌ره‌وه‌.
گفتوگۆی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند بۆ لابردنی بازگه‌ گومرگیه‌كانی ناوخۆ گه‌یشتن به‌رِێكه‌وتن ئه‌م كاره‌ش بچێته‌ بواری جێ به‌جێ كردنه‌وه‌ ده‌بێته‌ هانده‌رێكی كاریگه‌ر بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی ئاڵوگۆرِی بازرگانی له‌ نێوان شاره‌كانی هه‌رێم و شاره‌كانی تری عێراق ئاسای بونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نه‌وت و گاز پێدانی پاره‌ی به‌ڵێنده‌ران و پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران ئه‌مانه‌ هه‌مووی كاریگه‌ری ته‌واویان كردۆته‌ سه‌ر جوڵه‌ی بازار و بازرگانی و وه‌به‌رهێنان هه‌روه‌ها به‌رنامه‌رێژی بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی پیشه‌سازی ئازاد له‌ نێوان كۆمپانیاكانی هه‌رێم كۆمپانیاكانی ئێرانیه‌كان له‌ ناوچه‌ی په‌رۆێزخان.
هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته‌ مه‌ڵبه‌ندێكی گه‌وره‌ی بازرگانی له‌ ناوچه‌كه‌دا.

 عه‌بدوڵڵا حاجی سه‌عید
یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی بۆكارو باری بازرگانی 


PUKmedia                   

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket