riklam

هەڵمەتێك دژی توندونیژی ژنان لەشوێنی كار رادەگەیەنرێت

ژنان‌ 04:34 PM - 2018-11-25
.

.

لە 25 نۆڤەمبەر تا 10 ی دێسەمبەر لەپێناو بنەبڕکردنی (توندوتیژی دژی ژنان و کچان لەشوێنی کار) ھەڵمەتێکی 16 رۆژی، وەک دروشمی جیھانی ئەمساڵ، لەدژی توندوتیژی بەرامبەر ژنان وکچان لەجیھان بەڕێوەدەچێت.

بەحوکمی ئەوەی عیراقیش بەدەر نییە، لەبوونی توندوتیژی دژی ژنان و کچان، بۆیە پێوستیمان بەبەرنامەیەکی تۆکمەی نیشتمانی و پلانێکی هاوبەشی دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت و رێکخراوە ناحکومییەکان ھەیە لەسەر ئاستی وڵات بۆ ئەوەی پێکەوە کۆشش بکەین بۆ کەمکردنەوەو بنەبرکردنی توندوتیژی دژی ژنان و کچانمان.

با ئەم ھەڵمەتە نیشتیمانیە هاوشانی رووبونەوەی تیرۆربێت و ھەر ئاواش بەهەند وەربگیرێت، تا گشت دایکان و خوشکانمان ھەموو مافە یاسایی و دەستوورەیەکانیان بۆ فەراھەم بکرێت.

ئەرکی ھەمومانە، بەبەرپرسیارێتیەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسەدا بکەین، چونکە پەیوەستە بەئاشتی کۆمەڵایەتیمانەوە و عیراقیش دەکاتە نمونەیەکی زیندوی باش بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و نەھێشتنی جیاکاری و ھەڵاواردن و نابەرابەری.

عیراقی نوێ ھەروەک چۆن وڵاتی هەموومانە بەهەمان شێوەش پێویستە هاوڵاتیەکانی بە هەردوو رەگەزەوە لە لەدۆخێکی ناتوندوتیژ و ئارامدا ژیان بەسەر بەرن و ژیانێکی شایستەی سەردمیانەیان هەبێت.

PUKmedia  وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆمار 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket