ئه‌ڵمانیا پێویستی به 4 هه‌زار شوێنی داڵده‌دانی ژنان هه‌یه
ژنان 03:53 PM - 2018-11-25.
ئه‌مڕۆ 25ی تشرینی دووه‌می 2018 رۆژی جیهانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندوتیژیه به‌رامبه‌ر به ژنان و له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌تایبه‌تی ئه‌وروپا ڕێپیوان وچالاكی جۆراوجۆر به‌ڕێوه‌ده‌چێت هه‌مانكات له‌زۆرێك وڵاتان وشاره‌كانی ئه‌وروپا ژنانی كورد خۆپیشاندان سازده‌كه‌ن.
له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ڵمانیاش وه‌زیری داد‌و وه‌زیری ژنان و خانه‌واده‌ی ئه‌ڵمانی چه‌ندین داتای سه‌رنج ڕاكێش له‌سه‌ر پێشێلكاریه‌كان به‌رامبه‌ر به‌ژنان ده‌خه‌نه به‌رچاوو سیاسیه‌كانیش داوا ده‌كه‌ن شوێنی داڵده‌دانی ئه‌و ژنانه‌ی ده‌كه‌ونه به‌رده‌م توند‌و تیژی زیادبكرێت و له‌م باره‌یه‌وه ره‌خنه له‌سیاسه‌تی حكومه‌ت ده‌گێرێت.
سه‌باره‌ت به‌م كه‌یسه وه‌زیری دادی ئه‌ڵمانی له‌رۆژنامه‌ی"ڕاین نیكار تسایتۆنگ"دا به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان نوسیویه‌تی، به‌شێكی كه‌م له‌و ژنانه‌ی كه‌ڕووبه‌ڕوی توندوتیژی ده‌بنه‌وه داوای یارمه‌تی ده‌كه‌ن و كاتێك داواشی ده‌كه‌ن وه‌ك پێویست هاوكاریان ناكرێت و یارمه‌تیان نادرێت ئاماژه‌ی به‌داتاكانی نوسینگه‌ی فیدرالی پۆلیسی ئه‌ڵمانیا داوه‌و نوسیویه‌تی.
رۆژانه ژنێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌ی یان هاوسه‌ره كۆنه‌كه‌ی یان هاورێكه‌یه‌وه ده‌كوژرێ وبه‌پێی ئه‌و داتایانه ساڵی ڕابردوو 147 ژن به‌ده‌ستی هاوسه‌ره‌كانیان كوژراون و 140 هه‌زار حاڵه‌تی توندوتیژی و و ئازادرانی جه‌سته‌یی و ده‌ستدرێژی سێكسی به‌رامبه‌ر به‌ژنان له‌ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامدراوه له‌وانه‌ش هه‌زارانی له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه بووه‌و وتیشی ئه‌و ژماره‌یه زۆر له‌وه‌ش زیاتره به‌لام تۆمار نه‌كراوه.
ڕاگه‌یاندنه‌كان ئاشكرایانكرد، وه‌زیری ژنان و خانه‌واده"فرانتسیسكا گیڤی" له‌هه‌وڵدایه شوێنی حه‌وانه‌وه‌و داڵده‌دانی ئه‌و ژنانه‌ی له‌ئه‌ڵمانیا له‌ده‌ست توندوتیئژی هاوسه‌ره‌كانیان ماڵ به‌جێدێڵن زیاد بكات به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌ته‌كه‌شی سالانه سه‌رپه‌رشتی 30 هه‌زار ژن ده‌كات و 350 ماڵی داڵده‌دانیان هه‌یه و 600 ناوه‌ندی راوێژكاری وهه‌ماهه‌نگییشیان هه‌یه‌و بڕیاریشه له 2019 دا شه‌ش ملیۆن و سه‌دهه‌زار یۆرۆ بخه‌نه سه‌ر بودجه‌ی دیاریكراو و ساڵی دواتریش 35 ملیۆن یۆرۆ زیاد بكه‌ن، به‌ڵام هێشتا وه‌زاره‌تی ژنان كه‌وتوه‌ته به‌ر ره‌خنه‌ی سیاسیه‌كان و له‌م باره‌یه‌وه سه‌رۆكی پارتی سه‌وزه‌كان"ئه‌نالیكا بیربوك"داوایكرد توانای ماددی زیاتر بۆ پاراستنی ئه‌و ژنانه ته‌رخان بكرێت له‌م باره‌یه‌وه به‌كۆمه‌ڵه‌ی"فۆنكه‌ی" ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئه‌ڵمانیای وت، ئه‌ڵمانیا پێویستی به 4 هه‌زار شوێنی داڵده‌دان و حه‌وانه‌وه‌ی ئه‌و ژنانه هه‌یه كه‌ده‌كه‌ونه به‌رتوندوتیژی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه له‌رێكه‌وتنی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندوتیژی ژناندا هاتووه دابینكردنی شوێنی پارێزراو له‌هه‌ر شوێنێك كه‌ژماره‌كه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 7500 هه‌زار بێت له‌و ڕوانگه‌یه‌وه داوا له‌ئه‌لمَانیا ده‌كات شوێنی پاراستنی ئه‌و ژنانه زیاد كات.
پێشیوایه ئه‌و توندوتیژیه‌ی كه‌له‌لایه‌ن ڕه‌گه‌زی نێره‌وه به‌رامبه‌ر به‌ژنان ئه‌نجام ئه‌درێت په‌یوه‌ندی به‌ئه‌زمونی تایبه‌تیه‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ توندوتیژی و هه‌نگاوی هه‌ڵه‌و پێوه‌ری نێرینه وه‌ك بیانویه‌ك بۆ توندوتیژی و نه‌بوونی هوشیاری و بیركردنه‌وه‌و ئاستی نزمی خوێنده‌واری كه‌ئه‌مانه هه‌مووی ڕۆڵی خۆی ده‌گێڕێ به‌چاوپۆسین له‌جۆری خه‌ڵكه‌كه بیانی و كۆچبه‌ربێت یان نا..!!
له‌رۆژی جیهانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ژنان ئه‌ڵمانه‌كان له‌و دیارده‌یه له‌ولاتانی تردا بێزار‌و نیگه‌رانن، به‌ڵام خۆشیان بێ كه‌موكوڕی نین و دیارده‌ی توندوتیژ به‌رامبه‌ر به ژنان له‌ئاستێكی مه‌ترسیداردایه له‌م باره‌یه‌وه "بیته هینریك"ی لێكۆڵه‌ری كۆمه‌لایه‌تی ده‌ڵێ له‌كۆی 700 تاوانی كوشتنی جۆراوجۆر كه‌ساڵانه له‌ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام ئه‌درێت به‌پشت به‌ستن به‌توێژینه‌وه‌یه‌كی په‌یمانگای"ماكس بلانك" سالانه 10 ژن له‌ئه‌ڵمانیا به‌بیانوی"شه‌ره‌ف"ده‌كوژرێت وتیشی له‌كۆی 140 هه‌زار قوربانی ناوماڵ له‌سه‌دا 82%ی ژنن بوون ئه‌م پسپۆڕه باس له‌وه‌ش ده‌كات ئه‌و دیارده‌یه به‌شیكی زۆریی ژنانی كۆچبه‌ر ده‌گرێته‌وه جاتوندوتیژیه‌كه لای باوك یان برا یان هاوسه‌رو هاوڕێ و هاوسه‌رو هاوڕێی كۆنیه‌وه بێت ئه‌م پسپۆڕه باس له‌وه‌ش ده‌كات كاتێكی ژنێكی تورك ده‌كوژرێت ڕۆژنامه‌كان به‌گه‌وره‌یی ده‌ینوسن ژنێك له‌سه‌ر شه‌ره‌ف كوژرا به‌لام ئه‌گه‌ر ئه‌و تاوانه ئه‌ڵمانێك ئه‌نجامیدابێت به‌هه‌واڵێكی بچوكی بی بایه‌خ ده‌ینوسن و بلاوی ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت هیشتا زۆرمان ماوه‌و ده‌بێت له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توند‌و تیژی به‌رامبه‌ر به‌ژنان به‌رده‌وام بین و هه‌وڵه جیهانیه‌كان كاراتربكه‌ین.
PUKmedia شیهاب عوسمان/ ئه‌ڵمانیا
سه‌رچاوه/ كه‌ناڵی ZDF،میدیاكانی ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28