riklam

راپه‌ڕین.. توندوتیژی خێزانی زیادیكردوه‌

ژنان‌ 02:53 PM - 2018-11-25
.

.

به‌به‌راورد به‌ساڵی رابردوو له‌سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕین رێژه‌ی توندوتیژی خێزانی زیادیكردوه‌.

25نۆڤه‌مبه‌ر رۆژی جیهانی به‌رنگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی به‌ ژنانه‌ و ساڵانه‌ش له‌ هه‌فته‌یادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی به‌ ژنان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر ئه‌نجامده‌درین و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندو تیژی دژی ژنانی راپه‌ڕین به‌ردوشمی (ده‌نگم ببیسته‌و كۆتایی بێنه‌ به‌توندوتیژی دژ به‌ژنان و كچان) هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی له‌ بیست و پێنجی نۆڤه‌مبه‌ردا ئه‌نجامدا.

به‌ وته‌ی عه‌بدوڵڵا حسێن به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ توندوتیژی دژی ژنانی راپه‌ڕین له‌مساڵدا رێژه‌ی توندوتیژی دژه‌به‌ژنان زیادیكردوه‌ به‌جۆرێك له‌ 10 مانگی رابردوودا16 حاڵه‌تی خۆسوتاندن و 9 حاڵه‌تی تری خۆكوشتن و 1 حاڵه‌تی كوشتن تۆماركراوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ژنانی راپه‌ڕین ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات له‌كۆی 1863 هاوسه‌رگیری له‌ده‌ڤه‌ری راپه‌رین 294 یان به‌ جیابوونه‌وه‌ كۆتاییان هاتووه‌.

PUKmedia هونه‌ر ره‌سوڵ / رانیه‌


فۆتۆ/ هه‌ردی حه‌سه‌ن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket