riklam

سلێمانی.. بڕیاردرا عموله‌ له‌ جوتیاران وه‌رنه‌گیرێت

ئابوری 02:45 PM - 2018-11-25
.

.

له‌پێناو پشتگیری كردنی به‌رهه‌می ناوخۆ له‌ سه‌وزه‌ و میوه‌، له‌ عه‌لوه‌ی سلێمانیدا رێگه‌نادرێت عموله‌ له‌ جوتیاران وه‌ربگیرێت، هاورده‌كردنی سنوردار ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ 25-11-2018 ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌ دیوانی قائیمقامییه‌ت له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی هاوسه‌نگی سه‌وزه‌ و میوه‌، كه‌ پێكهاتوون له‌ نوێنه‌رانی ئاسایشی ئابووری، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵ و چاودێری بازرگانی له‌پارێزگای سلێمانی كۆبوه‌وه‌.

پاش كۆبونه‌وه‌كه‌ رزگار حه‌مد خدر جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانی وتی: به‌ئامانجی زیاتر پشتگیری له‌ به‌رهه‌می ناوخۆ  و ده‌ستگیرۆیی جوتیاران، ته‌ئكید له‌سه‌ر بڕیاری وه‌رنه‌گرتنی عموله‌ی به‌رهه‌می ناوخۆ له‌سه‌ر جوتیاران كرایه‌وه‌ و عموله‌ ته‌نها له‌ كڕیار وه‌ربگیرێت، دواتر بڕیاردرا كار بۆ كردنه‌وه‌ی عه‌لوه‌ له‌ هه‌موو قه‌زا و ناحییه‌كان بكرێت، بۆئه‌وه‌ی رێگه‌نه‌درێت عه‌لوه‌ی لاوه‌كی له‌ هیچ شوێنێك بكرێته‌وه‌و به‌ده‌ر له‌رێنماییه‌كان كڕین و فرۆشتن به‌ به‌رهه‌می سه‌وزه‌ و میوه‌وه‌ بكرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بڕیار دراوه‌ ته‌واوی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان چاودێری زیاتری بازاڕ و عه‌لوه‌كان بكه‌ن بۆ رێگری له‌ فرۆشتنی ئه‌و سه‌وزه‌ و میوانه‌ی كه‌ به‌ ئاوی قورس (ئاوه‌ڕۆ) ئاو ده‌درێن.

جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بڕیاردراوه‌ به‌پێی بڕو جۆری به‌رهه‌می ناوخۆ خشته‌ی باجی سه‌ر به‌رهه‌می هاورده‌ دیاریبكرێت.
هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختكرایه‌وه‌، ڕێگری بكرێت له‌ زیاده‌ڕۆی ناو عه‌لوه‌ی سلێمانی و چاره‌سه‌ری ئه‌و جه‌نجاڵی و قه‌ره‌باڵغیه‌ی ناو عه‌لوه‌ی سلێمانی بكرێت.


PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket