riklam

كە لگاو ئەكات

بابەتی گۆڕاو 02:41 PM - 2018-11-25
.

.

كە لگاو ئەكات
- وەرە سەیركە وەرە .. ئەها رەسمەكەی كە دوێنێ‌ بە مۆبایلەكەم گرتم چەند جوانە؟!
+ عەیب نەبێ‌ ئەوەی كە خۆم بۆم گرتی؟!.. ئادەی.. ئەڵڵا.. بەگم بە ڤایبەر بۆم بنێرە با بچم لە بازاڕ گەورەی كەم
- رەسمەكە گەورە ئەكەی؟
+ ئەرێ‌ وەڵڵا بەقەد رەسمەكەی خاڵەباوكەی لێ‌ ئەكەم و لە چوارچێوەی ئەگرم..
- نا.. خراپە.. رەسم ئەگەر گەورەی بكەی كوالیتییەكەی نزم ئەبێتەوە.
+ گەورەی بكەی كوالیتییەكەی نزم ئەبێتەوە؟
- بەڵێ‌ عەینەن ئینسان.. ئینسانیش ئەگەر گەورەی بكەی كوالیتییەكەی دێتە خوارەوە.
+ ئێ‌ ئێ‌ تێ‌گەیشتم.. یەعنی ئەم مەسئولانە بۆیە كوالیتییەكەیان خراپە خۆمان گەورەمان كردوون.
- رۆڵە من كەی وام وتووە ئەی هاوار؟! بۆ لە هیچی نەبوو سەرئێشەم بۆ دروست ئەكەی
+ خەمت نەبێ‌ ئوستاز .. مەسئولەكان لەبەر سیاسەت فریای تۆ ناكەون
- سیاسەت ئەكەن؟! وەڵڵاهی پێم ناخۆشە.
+ عەجایەب!! بۆچی پێت ناخۆشە قوربان؟
- چونكە سیاسەت قومارە قومار ..
+ جا لەدەوری سەرت بگەڕێم قومار عەیبی چییە؟! ئەگەر لێ‌ی بزانی بۆ خۆت ئەبی بە یەكشەوە
- رۆڵە قومار هەمووی شانسە .. لێزانینی چی؟
+ وا نییە بەگم .. من حیزب ئەناسم زۆر چاكی لێ‌ ئەزانێ‌
- چۆن زۆر چاكی لێ‌ ئەزانێ‌؟
+ بەگم، كە لگاو ناكا
- ئێ‌
+ خۆ ناچێ‌ وەك ئەم نەگبەتانەی ئێرە لەسەر قەرە داینێ‌؟
- ئەی
+ لەسەر تاجیش و دیناریش و لەنگەریش و كوپیش و سینەكیش و قەرەش دایئەنێ‌
- یەعنی چۆن؟
- یەعنی عیلاقەی لەگەڵ .. عەفوو یەعنی ئیمانی بە هەموو هینەكان هەیە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket