riklam

سلێمانی پرۆتۆكۆڵی بازرگانی له‌گه‌ڵ توركیا ئیمزا ده‌كات

ئابوری 06:01 PM - 2018-11-24
.

.

ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ 24-11-2018 یاسین ڕه‌حیم جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ژووری بازرگانی پێشوازیان له‌محه‌مه‌د قایه‌ سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی ئامه‌د و عه‌بدلقادر ده‌میر سه‌رۆكی ژووری بازرگانی باتمان كرد..

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا یاسین ڕه‌حیم ڕایگه‌یاند: ئێمه‌ خۆشحاڵین به‌ ھاتنی ئه‌م وه‌فده‌ گه‌وره‌ بازرگانییه‌ بۆ به‌ھێزكردنی په‌وه‌ندیه‌كانمان، كه‌ به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی باش و به‌ھێزمان ھه‌بووه‌ ده‌مانه‌وێت ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ ھه‌ر بمێنێته‌وه‌ بازرگانانی ئامه‌د و باتمان كه‌ زیاتر له‌ 70 كۆمپانیا له‌خۆده‌گرێت له‌بواره‌ جیاوازه‌كاندا ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌و دروستبكه‌ن له‌گه‌ڵ بازرگانانی شاری سلێمانی.

ڕاشیگه‌یاند: ئیمزاكردن ئه‌م پرۆتۆكۆڵه‌ بۆ كاری ھاوبه‌ش و دروستكردنی كاره‌ له‌ نێوان ژووره‌ بازرگانیه‌كان ھه‌ر بازرگانێك له‌ ئامه‌د و باتمانه‌وه‌ پشگیری بێنێت له‌ ژووری بازرگانی سلێمانی كاره‌كانی بۆ ڕایده‌كرێت و ھاوكاری ده‌كرێت وه‌ له‌ سلێمانیشه‌وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ كاری بۆ ده‌كرێت.

یاسین ڕه‌حیم داواشیكرد ئه‌م ژووره‌ بازرگانیانه‌ كاربكه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی تا كاری بازرگانی و گواستنه‌وه‌ی ھاووڵاتیان ئاسانتر بكرێت و په‌یوه‌ندیه‌ بازرگانی و ئابوریه‌كان به‌ره‌و پێشتر بڕوات، وه‌ ئێمه‌ به‌شدار نین له‌و ڕه‌وشه‌ سیاسیه‌ی كه‌ ڕوده‌دات ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت كاری بازرگانی به‌ھێزبێت و بره‌و به‌و كاره‌ بده‌ین.

محه‌مه‌د قایه‌، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی ئامه‌د ڕایگه‌یاند: سه‌ردانیكردنمان بۆ شاری سلێمانی به‌گرنگ ده‌زانین ده‌مانه‌وێت كاری ھاوبه‌ش و جدی بكه‌ین له‌نێوان ھه‌ردولادا  ئێمه‌ له‌په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ماندا سه‌ركه‌وتوین بۆیه‌ ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ شاری سلێمانیش ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ به‌ھێز بكه‌ین وه‌ ئه‌م پرۆتۆكۆڵه‌ ده‌بێته‌ به‌ھێزكردنی په‌وه‌ندیه‌كانمان.

ڕاشیگه‌یاند" ئێمه‌ به‌ جدی كارده‌كه‌ین بۆ قسه‌كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا بۆكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كان بۆ سلێمانی  وه‌ھه‌موو ھه‌وڵێكمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ تا بتوانین ئه‌و گه‌شتانه‌  ئاسمانیانه‌ بكرێته‌وه‌ وه‌ په‌یوه‌ندی بازرگانی به‌ھێزبكات وه‌ گه‌شتی ئاسمانی له‌نێوان ئامه‌د و باتمانیشدا بكرێته‌وه‌.

عه‌بدلقادر ده‌میر، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی باتمان له‌ وته‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئێمه‌ بۆیه‌ ھاتوین ده‌مانه‌وێت به‌جدی كار له‌گه‌ڵ شاری سلێمانی بكه‌ین و په‌یوه‌ندیه‌كانمان به‌ھێزبكه‌ین وه‌ ھه‌وڵ ده‌ده‌ین بازرگانانی شاره‌كانمان ئاشنابن به‌ بازرگانانی شاری سلێمانی تا بتوانن كاری ھاوبه‌شی زیاتر بكه‌ن و په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ھێز دروستبكه‌ن.

له‌ئێستادا ھه‌وڵه‌كان بۆ به‌ھێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌ بازرگانیه‌كان له‌گه‌ڵ ژووره‌ بازرگانیه‌كانی توركیا له‌لایه‌ن بازرگانانی سلێمانیه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.

PUKmedia ژووری بازرگانی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket