riklam

به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی گڕ له‌پاریس به‌رده‌دات

ئابوری 04:27 PM - 2018-11-24
.

.

خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ھاووڵاتییانی فه‌ره‌نسا دژی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی به‌رده‌وامه‌و له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مرۆشدا جگه‌ له‌ دروستبوونی پشێوی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان چه‌ند شه‌قامێكی پاریس داخران.

له‌ شه‌قامی ئیلیزێ له‌ پاریسی پایته‌خت و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ فه‌ره‌نسا، ھه‌زاران خۆپیشانده‌ر دژی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی، ھاتنه‌ سه‌رشه‌قام و رووبه‌ڕووی پۆلیس بوونه‌وه‌وه‌و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ماكرۆنیان كرد.

دژی بڕیارێكی ئیمانویڵ ماكرۆن بۆ زیادكردنی باجی سه‌ر به‌نزین و سووته‌مه‌نی، ماوه‌ی سێ ھه‌فته‌یه‌ خۆپیشاندان له‌ فه‌ره‌نسا به‌رده‌وامه‌.

لایخۆشییه‌وه‌ ئه‌مینداری گشتی پۆلیس رایگه‌یاند: جیاواز له‌ سێ ھه‌فته‌ی رابردوو، له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ زیاتر له‌ 30 ھه‌زار ھاووڵاتی ھاتونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان، له‌ پاریسی پایته‌ختیش خۆپیشانده‌ران ھه‌وڵیاندا ھه‌ڵبكوتنه‌ سه‌ر چه‌ند باڵیۆزخانه‌یه‌ك بۆ ته‌شه‌نه‌نه‌كردنی زیاتر خۆپیشاندانه‌كانیش چه‌ند شه‌قامێك داخراون.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket