riklam

دووتوێی جەلال بەم نزیكانە

ئەدەب وهونەر 02:06 PM - 2018-11-24
.

.

دووتوێی (جەلال)، دۆسیەیەكی كوردستانی نوێیە، تۆماركردنی شەهادەی رەوانی دیموكراتخوازو نەتەوەیی‌و پێشكەوتوخوازانی عیراق‌ و عەرەبە كە لەقۆناغ‌و وێستگەی جیاجیا سەرۆك مام جەلالیان ناسیووەو ئەم شەهادەیان لەرێگەی گفتوگۆو ووتارەوە پێشكەشی رۆژنامەی كوردستانی نوێ كردووەو لەدووتوێی (84) لاپەڕە، وەك ئاماژە بۆ (84) ساڵ تەمەنی بەبڕشتی مام جەلال بڵاودەكرێتەوە.

ئەو دووتوێیە، خەسڵەتەكانی خۆشخوانی، لێبوردەیی، ژیری‌و بیرتیژی مام جەلال‌و ئەزموونە دەوڵەمەندەكەی لە پرۆسەی بەرێوەبردنی پرۆسەی سیاسیی عیراق لەگەڵ روناكبیران‌و نووسەرانی عیراقی‌و عەرەبی شەنوكەو دەكات‌و لەسەر ئەو وێستگانە دەوەستێت كە مام جەلال وەك سەمامی ئەمانی عیراق‌و پرۆسە سیاسیەكەی خۆی بەرجەستە دەكرد، هەروەك لەسەر رۆڵی ئەندازیارانەی مام  دەوەستێت لە قوڵكردنەوەی پەیوەندییە لەمێژینەكانی نێوان كورد‌و عەرەب‌و پێویستی سەرلەنوێ بوژانەوەی دیالۆگی كوردی ـ عەرەبی.

دووتوێكەش لەلایەن هەردوو رۆژنامەنووس ئاریان محەمەد و هەڵۆ حەسەن ئامادەكراوە.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket