riklam

تەسریح بووە

بابەتی گۆڕاو 01:25 PM - 2018-11-24
.

.

تەسریح بووە
+ فەرموو گەورەم دەمت شیرین كە بەم پاقلاوەیە
- ئای دەستخۆش. بە بۆنەی چییەوەیە؟
+ شوكور بووم بە باپیر بەگم.
- یارەبی لە سایەیدا بحەسێیتەوە. ناوتان ناوە چی؟
+ راز قوربان
- راز!!.. یەعنی كە گەورە بوو ئیشەڵڵا ئەبێ‌ بە هەواڵ
+ هاهاها.. یاخوا خۆش بی ئوستاز .. دەمادام جەوت هەیە حەز ئەكەم سوئالێكت لێ‌ بكەم
- فەرموو بزانم
+ وەزعی ئەم ناوچەیەی خۆمان چی بەسەردێ‌؟
- رۆڵە گیان چوزانم خۆ عیلمی غەیبم پێ‌ نییە.
+ فیعلەن راست ئەفەرمووی شتەكان ئەوەندە بەیەكدا چون عیلمی غەیبی ئەوێ‌ پیاو بزانێ‌ چۆن ئەكەوێتەوە .. ئاخ عیلمی غەیب ئاخ ..
- ئەو ئاخە چی بوو كەللەپووت؟
+ بۆ ئەوە بوو كە عیلمی غەیب زۆر شت لە ئینسان ئەشارێتەوە .. مەسەلەن من ئێستا خۆم نازانم ئاخۆ جارێكی تر ..
- جارێكی تر چی؟
+ ئاخۆ جارێكی تر نزگەرە ئەكەم یان نا
- ئەی بەخێرنەیەیتەوە بۆ خۆت و نموونەت. لەم هەموو سوئالە فەلسەفی و سیاسی و ئابوورییەدا باسی نزگەرەم بۆ ئەكەی؟
+ قوربان گیان شتی تریش ئەزانم .. شتی فەلسەفی یەعنی
- ئادەی بیڵێ‌
+ بەگم بە نەوعێك لە نەوعەكان تشریب هینە .. چای گۆشتە
- تشریب چای گۆشتە؟
+ بەڵێ‌ ئەگەر فەلسەفییەن سەیری بكەی تشریب چای گۆشتە
- جا كەواتە بەم قسەیەی جەنابتان بێ‌ ئەناناسیش هینە
+ چییە؟
- نارنجۆكە و تەسریح بووە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket